کوردایه‌تی، پرۆژه‌ی به گوندکردنی شار، زماننه‌زانیی
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به درێژایی سه‌ده‌ی بیست و تا ئێستاش دابڕان بووه له جیهان؛ دابڕان له میدیا، له رای گشتی، له ئینتلیجینسیا، له رێکخراوه ئینسانییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به گشتی له دونیای ئه‌و دیو چیاکان و سنووره‌کان. کورده‌کان حه‌ز ده‌که‌ن وای تێبگه‌ن که ئه‌و دابڕانه یه‌ک ئاراسته‌یه: واتا جیهان ئاگای لێیان نییه. به‌ڵام له راستییدا ئه‌و دابڕانه به چه‌شنێکی کوشنده دوو ئاراسته‌یه؛ واتا جیهان وه‌کوو پێویست ئاگای له خه‌ڵکی کوردستان نییه، و خه‌ڵکی کوردستانیش تا ئاستێکی کوشنده دابڕاون له جیهان. کوردستانی عێراق له هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌لی وێکگه‌یشنی زیاتری بۆ ره‌خساوه، به‌ڵام له راستیدا له هه‌موو پارچه‌کانی دیکه زیاتر دابڕاوه له جیهان. چۆن؟ ئه‌مه بابه‌تی ئه‌م وتاره‌یه.
ناسیۆنالیزمی کوردی له کوردستانی عێراق به گشتی جه‌سته‌یه‌که بۆ سه‌رده‌مێکی دوور و درێژ له کێوه‌کاندا گیری خوارد. ئه‌مه وایکرد به شێوه‌یه‌کی تراجیدیی کورتبین و ناهوشیار بێت له ئاست ئاڵۆزییه‌کانی مۆدێرنیتی. وه‌کوو تایبه‌تمه‌ندێتی ئایدیۆلۆجییش، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد (یان ئه‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی باو پێی گوتراوه "کوردایه‌تی") له پێچێکی مێژوویی‌دا له نێو چیاکان‌دا گیری خوارد و بۆ سه‌رده‌مانێکی درێژ جگه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ توێژی ناوخۆی دابڕاوتردا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی رۆشنبیریی گرنگی ئه‌زموون نه‌کرد. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ناسیۆنالیزمی کوردی به جۆرێکی سه‌ره‌کیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه‌ی خواره‌وه‌دا بوو:
1- کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌رزێڕیی سه‌ر به سه‌ده تاریکه‌کان که بونیادێکی عه‌شایه‌ریی رووتی هه‌بوو و هه‌یه. بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌رزێڕیی به‌و چه‌شنه دابڕاویشدا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی هیچ ته‌نزیرێکی ئایدیۆلۆجی نه‌کرد. سه‌رکرده و که‌سه هه‌ره چالاکه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان پێ به‌س بوو که له چاو جوتیارێکی نه خوێنده‌واری دابڕاوی نێو چیا عاسییه‌کان خوێنده‌وار بنوێنن. بۆ ئاوه‌ها ئامانجێک جگه له چه‌ند دروشمێکی یه‌ک دێڕیی ساده‌ی ما‌و تسی تۆنگ و چه‌ند پۆسته‌رێک و رستێ قسه‌ی حازری سه‌ر زمانی موزیعه‌کان، هیچی تریان پێویست نه‌بوو.
2- پۆل پۆلی ئه‌و قوتابییانه‌ی که له ده‌ست رۆتین و بێزاریی و سه‌رکوتگه‌ریی سیستمی خێزان و قوتابخانه به‌ره‌و شاخ هه‌ڵهاتن به ناوی شۆڕشگێڕییه‌وه. ئه‌مانه گه‌نجی ساده و ساکار بوون، به‌ر له‌وه‌ی ئینتیمای ئایدیۆلۆجیان هیچ فۆرمێک وه‌ربگرێ، ده‌که‌وتنه نێو بزوتنه‌وه‌یه‌که‌وه که نوقمبوو له دیکتاتۆرییه‌ت به ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیکتاتۆرییه‌ت. بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژه‌دا ناسیۆنالیسته‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری یه‌ک به‌ڵێنیان پێ بوو: ژیانێکی خاڵی له په‌روه‌رده و خوێندن.
3- توێژێک خوێنده‌وار و رۆشنبیری رۆمانسی که له سه‌رکوتگه‌ریی ده‌وڵه‌تی به‌عس هه‌ڵده‌هاتن و دواجار یان هه‌ر زوو نامۆ ده‌بوون یان له ناو گه‌مه حیزبییه‌کاندا ده‌بوون به به‌شێک له هێزه جیاجیاکان.
4- سه‌ربازی به‌ره‌گه‌ز کوردی هه‌ڵهاتووی سوپای عێراق.
5- عه‌میلی موخابه‌راتی جیاجیای ناوچه‌که. شۆڕشه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی هه‌میشه به فه‌رمانی موخابه‌راتی وڵاتان ده‌ستی پێکردووه، گه‌رم بووه، وه‌ستاوه و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ده‌یان جار له دژی هێزه‌کانی ناو خۆێدا جه‌نگییه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی موخابه‌راتی جیاجیای وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌جێندا له ناوچه‌که‌دا. بۆ مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا ناسیۆنالیسته کورده‌کان ته‌نها توانای خزمه‌تکردنیان پێویست بووه.
له 1991وه هێزی سیاسی کوردایه‌تی وڵاتێکی که‌وته به‌رده‌ست که به‌ڕێوه‌ی ببات، پاش ئه‌وه‌ی جگه له به‌ڕێوه‌برنی هه‌ندێ رێگه‌ی قاچاخ و هه‌ندێ دووره دێی نێو چیا عاسییه‌کان و ده‌شته دووره ده‌سته‌کانی گه‌رمیان هیچ ئه‌زمونێکی دیکه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌بوو. ئه‌م هێزه سێ شاری گه‌وره‌ی که‌وته به‌رده‌ست و به هه‌موو ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه. له سه‌ره‌تاوه ئه‌م هێزه رقێکی بێوێنه‌ی له شار و کولتووری شار بوو که له‌بنه‌ڕه‌تدا کولتورێکی تازه و لاوز بوو. هێزه‌کانی کوردایه‌تی له ساته‌وه‌ختی ڕاپه‌رینه‌وه وه‌کوو غه‌نیمه‌ی جه‌نگ روانیانه شاره‌کان و ده‌زگا به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کان. شاره‌کان به‌سه‌ر ئه‌میره‌کانی جه‌نگ و سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ته‌کان (که زۆربه‌یان سه‌ره‌ک جاشیش بوون تا ئه‌وکاته) و میلیشیاکانیاندا دابه‌شکرا.
پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد له کوردستانی عیراق پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کانه، تا ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووبووه. هێزه‌کانی خه‌باتی چه‌کداریی وه‌کوو نوێنه‌ری سه‌ره‌کی ناسیۆنالیزمی کورد، دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌کیان هه‌یه بۆ پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کان. یه‌که‌م پاڵنه‌ر پتر سایکۆلۆجییه و له‌و راستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئه‌وان رقێکی بێوێنه‌یان له بنه‌ماکانی کولتووری شار و ده‌زگا شارستانییه‌کانه. ناسیۆنالیزمی کوردی له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می رۆشنبیریی شار بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو نه‌وه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنا که په‌نای برد بۆ هێزه عه‌شایه‌رییه‌کان و ملیدا بۆ ئه‌و جۆره سه‌رکردایه‌تییه‌ی که بشئه‌ستووره به بنه‌ما عه‌شایه‌رییه‌کان و له خودی یه‌ک سه‌رکرده‌ی عه‌شایه‌ریی کاریزمییدا به‌رجه‌سته‌یه. ئه‌م نه‌وه‌یه دواجار نه توانی به ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌ما عه‌شایه‌رییه‌که په‌سه‌ند بکات، نه توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ما شارستانییه‌کانی دروستکردنی نه‌ته‌وه و گرنگی به تیۆریزه‌کردن و چه‌مکاندنی جیهان بدات تا دواجار بتوانێت تێگه‌یه‌کی بۆ ناسنامه نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بێت. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردایه‌تی بۆ سه‌رده‌مێکی درێژ له گونده‌کان و کێوه‌کان و سه‌رسنووره‌کان ئه‌و دیو سنوووره‌کان گیر ده‌خوات. دواجار هێزه سیاسییه‌که‌ی ناسیۆنالیزم که دێته‌وه بۆ شار و به ئیره‌ییه‌کی زۆر قینێکی بێوێنه‌وه دێته‌وه. شار بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی ئه‌و شوێنه بوو که بۆ ده‌یان ساڵ فانتازیاندبووی. شار بۆ سه‌رده‌مانێکی درێژ وه‌کوو له‌شفرۆشێکی شۆخی لێهاتبوو له خه‌یاڵاتی کوردایه‌تی چه‌کداردا، له‌شفرۆشێک که ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بخه‌وێت. شار مه‌ڵبه‌ندی هه‌موو ئه‌و شتانه‌بوو که ناسیۆنالیسته‌کانی نێو خه‌باتی چه‌کداریی نه‌یانبوو، بۆیه قینێکی مێژووییان تێدا دروست ببوو به‌رانبه‌ر به شار. که ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاردا تۆڵه‌یان لێی کرده‌وه: ئه‌تکیان کرد، له‌ناویان برد.
دووه‌م پاڵنه‌ری ناسوینالیزمی کوردی بۆ بره‌ودان به پڕۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کان پاڵنه‌رێکی پراگماتیکی بوو. لایه‌نه‌کانی کوردایه‌تی که ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاره‌کاندا یان ده‌بوو ده‌سه‌ڵات بده‌نه ده‌ست ئه‌و بیرۆکرات و ته‌کنۆکراتانه‌ی که به‌رهه‌می ژیانی شارستانیین و توانای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌کانیان هه‌یه، و خۆیان وه‌کوو سه‌رباز ئیکتیفا بکه‌ن به رۆلی سه‌ربازیی له یه‌ک ده‌زگای سه‌ربازییدا که بچیته ژێر رکێفی حوکمی مه‌ده‌نییه‌وه، یان ده‌بوو شاره‌کان بکه‌ن به گوند تا بتوانن ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا بشکێت. بێ گومان هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م گیانێکی وه‌ها نه‌بیلی ده‌ویست که ئه‌وان نه‌یانبوو. له ده‌رئه‌نجامدا پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کانیان پیاده‌کرد. له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه چه‌ک، خوێن، شه‌ره‌فی عه‌شایه‌ریی، شۆفێنێزمی پیاوسالاری، له ملدانی کچ و کوڕه سه‌ربزێو و یاخییه‌کان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگاکانی خوێندن، کۆنترۆڵکردنی شوێنه گشتییه‌کان، ده‌ستبه‌ره‌ڵاکردنی هێزه عه‌شایه‌رییه‌کان، نیشانه سه‌ره‌که‌ییه‌کانی داڕمانی کولتووری شار بوون.
به‌ڵام پرۆژه‌که‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی که بنه‌مای فراوانی جه‌ماوه‌ریی هه‌بووه و هه‌یه له‌وه فراوانتر و کوشنده‌تره که ته‌نها به‌و دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه بووه‌ستێت که پتر په‌یوه‌ندیان به تووندوتیژییه‌وه هه‌یه. ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نها پرۆژه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ گورزدان له ژیانی شار و کولتووری شار، به‌ڵکو پرۆژه‌یه‌ک بووه بۆ له ناوبردنی ته‌واوه‌تی شار و کولتووری شار. بۆ ئاوه‌ها ئامانجێک هێزه‌کانی کوردایه‌تی و هاوپه‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌بوو کارێک بکه‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به ته‌واویی له جیهان دابڕن. یه‌ک رێگه هه‌بوو بۆ ئه‌وه ئه‌ویش بڵاوکردنه‌وه‌ی زماننه‌زانیی بوو. ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌وه په‌روه‌ده‌بێت که هیچ زمانێک نه‌زانێت ده‌یان نه‌وه په‌روه‌ده ده‌بێت که هیچ زمانێک نازانێت؛ ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌وه له جیهان دابڕا، ده‌یان نه‌وه‌ی داهاتوو له جیهان داده‌بڕێت. له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تا ئێستا کوردایه‌تی هه‌رچی پێویست بووه کردویه‌تی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی زماننه‌زانیی. دووزمانزانیی بوو به رابووردوو له نێو کورده‌کانی عێراقدا. ئیتر که‌س نابێت که زمانی دووه‌م فێری نه‌وه‌ی داهاتوو بکات له قوتابخانه‌کاندا، ئه‌مه‌ش مانای وایه نه‌وه‌ی دوای نه‌وه‌ی داهاتوو و نه‌وه‌کانی تری ئاینده وه‌کوو مێژوویه‌کی دوور باسی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌که‌ن که هه‌موو قوتابییه‌ک زمانی دووه‌می هه‌بوو.
ترسه‌که له‌وه‌دا نییه که ئیتر کورده‌کانی عێراق عه‌ره‌بی نازانن، ترسه‌که له‌وه‌دایه که به هۆی نه‌بوونی زمانی دووه‌مه‌وه ئیتر کورده‌کانی عێراق ده‌بن به کۆمه‌ڵێ بوونه‌وری سه‌یری سه‌ر دورگه‌یه‌ک که له هه‌موو جیهان داده‌بڕێن. بۆ هه‌ر کوردێک له هه‌ر شوێنێک بێت زمانی دووه‌م تاکه په‌نجه‌ره‌یه به‌سه‌ر جیهاندا. که کورده‌کانی عێراق عه‌ره‌بی نه‌زانن کێشه‌که ته‌نها له‌وه‌دا نییه که ئیتر ناتوانن ئاگاداری ئه‌و شتانه بن که به عه‌ره‌بی نووسراون، به‌ڵکو کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌یه که ناتوانن ئاگاداری هه‌ر شتێک بن که به هه‌ر زمانێک نووسرابێت. ئه‌گه‌ر کوردێک له عێراق نه‌یتوانی به عه‌ره‌بی بخوێنێته‌وه، جگه له ئه‌بو عه‌لائی مه‌عه‌ری له دانتێ-ش داده‌برێ، جگه له سه‌لیم به‌ره‌کات له هه‌موو رۆمانووس و نووسه‌ره‌کانی جیهانیش داده‌بڕێ، جگه له ئه‌ده‌ب له هه‌موو ژێنراکانی نووسین و هه‌موو زانسته‌کانیش داده‌بڕێ، جگه له بینینی جیهان له هه‌موو که‌ره‌سته‌کانی گه‌یاندنی زانیاری و وێکگه‌یشتنیش داده‌بڕێ، جگه له‌وه‌ی که خزمه‌تێکی گه‌وره به سه‌رکوتگه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی ده‌کات زیانێکی گه‌وره به ناسنامه نه‌ته‌وییه‌که‌ی خۆشی ده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی که ده‌یکات به ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵێ خێڵی دابڕاو له هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
ئه‌ڵته‌رناتیڤی زمانی ئینگلیزی له جێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بی جگه له وه‌همێکی سه‌یری بیرێکی زماننه‌زان هیچی تر نییه. گۆڕینی زمانی دووه‌م له وڵاتێک‌دا یه‌کێ له پرۆژه هه‌ره مه‌زنه‌کانه که ته‌نها به ده‌وڵه‌ت ده‌کرێت و ته‌نها له پێچی مێژوویی ئیجگار گه‌وره‌دا مومکینه پیاده بکرێت. له خودی ئه‌و وڵاتانه‌دا که ئینگلیزی زمانی ره‌سمیی ده‌وڵه‌ته، که فێرکردنی ئینگلیزی وه‌کوو زمانی دووه‌م بۆ په‌نابه‌ران و کۆچه‌ران تیایاندا ئه‌زمونی چه‌ندین ده‌یه‌یه و به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی خاوه‌ن خه‌رجی چه‌ند بلیۆنییه‌وه، هێشتا زۆربه‌ی کورده نیشته‌جێکانی ئه‌و وڵاتانه ئینگلیزی نازانن. له کوردستاندا که زۆربه‌ی مامۆستاکانی ئینگلیزی ئینگلیزی نازانن، یه‌ک بڵاوکراوه‌ی شیاوی ئینگلیزی نییه، چاپه‌مه‌نیی به‌ناوبانگتریین بنه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی جیهان به دانه‌ش نابینرێن، هیچ کاتێک ئینگلیزی نه‌بووه به زمانی که‌مینه‌یه‌کیش تیایدا، هیچ رادیۆیه‌ک یان ته‌له‌ڤزیۆنیکی نیشتیمانیی ئینگلیزی له ئارادا نییه، ئینگلیزی زمانی دووه‌می هیچ توێژێکی ئیداریی یان سیاسی یان یاسایی نییه پرۆژه‌ی کردنی زمانی ئینگلیزی به زمانی دووه‌م ته‌نها بیانوویه‌که بۆ نه‌هێشتنی زمانی دووه‌م.
ته‌نانه‌ت له رووی ناسیۆنالیستییه‌وه، پرۆژه‌ی به گوندکردنی شاره‌کانی کوردستانی عێراق له پرۆژه‌ی به‌تورککردنی شاره‌کانی کوردستانی تورکیا ترسناکتره. ئه‌و کوردانه‌ی که له تورکیا پرسی مافه سیاسی و کو‌لتووریی و ئینسانییه‌کانی کورده‌کانی تورکیا ده‌که‌ن به مه‌سه‌له‌یه‌ک که له مه‌حفه‌له خۆرئاوییه‌کاندا به هه‌ند وه‌ربگیردرێت ئه‌و کوردانه نیین که تورکی نازانن، به‌ڵکو ئه‌و کوردانه‌ن که تورکی له زۆربه‌ی تورکه‌کان باشتر ده‌زانن. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که ئێستا له کوردستانی عێراق عه‌ره‌بی نازانن له کورده‌کانی زه‌مانی شێخ مه‌حمودی مه‌لیک دابڕاوتر و بێده‌سه‌ڵاتترن. له ناو رۆژنامه‌گه‌ریی عه‌ره‌بییدا لۆبی توروکمانه‌کان ده‌یان جار به‌هێزتره له لۆبی کورده‌کان که کار دێته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ناسیۆنالیزمی کوردی به ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێت، وه‌کوو مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک؛ هه‌موو هۆکه‌ش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی توروکمانه‌کان عه‌ره‌بییه‌کی باش ده‌زانن.
کوردایه‌تی زۆر شتی ترسناکی ئه‌نجامداوه له سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕیندا، به‌ڵام له هه‌موی ترسناکتر نه‌هێشتنی زمانی دووه‌مه له ده‌زگاکانی خوێندندا. ئه‌و ده‌رچوانه‌ی که زمانێکی دیکه به باشی نازانن، له راستیدا ده‌رچوانێکی نه‌خوێنده‌وارن. پرۆژه‌ی به گوندکردنی شاره‌کان گرنگییه‌کی زۆری داوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری. بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا کۆمه‌ڵێ زانکۆ په‌یدا ده‌بن که سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رچوی نه‌خوێنده‌وارن. زانکۆکانی کوردستان که سه‌رتاپا له رێگه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردێن مه‌ڵبه‌ندی دژه‌رۆشنبیریین. زانکۆکان زمانیان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردی نه‌یتوانییه‌وه ببێت به زمانی زانکۆکان، عه‌ره‌بی شه‌رمه‌زارکراوه، و نه‌توانراوه ئینگلیزی بکرێت به زمانی زانکۆکان. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رچوانی زانکۆکان له راستیدا به هیچ زمانێک خوێنده‌وار نیین! نه زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی هه‌یه بۆ نووسین نه له ناو شێوه‌زاره کوردییه‌کاندا رێزمان دانراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و کتێبه کوردیانه‌ی که که‌ڵکی خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت (به‌و کتێبه وه‌رگێڕدراوانه‌وه که مه‌رجی هه‌ره سه‌ره‌تایی وه‌رگێڕانی دروستیان تێدایه) له باشتریین حاڵه‌تدا مه‌نهه‌جی ساڵێکی قوتابییه‌کی زانکۆیان تیا ده‌رناچێ. زمانی عه‌ره‌بی به جۆرێک پشتگوێ خراوه و شه‌رمه‌زار کراوه که خه‌ڵک شانازی به نه‌زانینێوه ده‌که‌ن (جگه له‌و حاڵه‌ته‌ی که سه‌لیم به‌ره‌کات ده‌رباره‌ی شیعری ئه‌ستونی عه‌ره‌بی باسی ده‌کات له سه‌رده‌می نوێ‌دا، ئه‌مه یه‌که‌م جاره خه‌ڵکێک په‌یدا بن که شانازی به نه‌زانینه‌وه بکه‌ن). زمانی ئینگلیزی؟ ئه‌وانه‌ی که ئاستی ناوه‌ڕاستی زمانی ئینگلیزی وه‌کوو زمانی دووه‌م ده‌زانن له ناو مامۆستاکانی زمانی ئینگلیزیشدا که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌من.* که‌واته ده‌رچوانی زانکۆکانی کوردستان (جگه له‌و به‌شانه‌ی که زمانی خوێندن عه‌ره‌بییه تیایاندا به هۆی سروشتی پرۆگرامه‌کانه‌وه) خوێنده‌واریان به هیچ زمانێک له زمانه‌کانی ئه‌م جیهانه‌دا نییه.
زماننه‌زانیی له راستیدا دابڕانی خه‌ڵکه له خودی خۆشی. له سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕیندا، کێشه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ده‌هێننه سه‌رجاده، کێشه‌کانی که‌لار له سلێمانی وه‌کوو کێشه‌ی وڵاتێکی دیکه سه‌یر ده‌کرێن، قوتابیانی زانکۆی سلێمانی ته‌نها بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه و به‌شی ناوخۆیی دێنه سه‌رجاده بۆ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی، هه‌ولێر و سلێمانی وه‌کوو دوو وڵاتی جیاوازن به خه‌ڵکی جیاوازه‌وه، مه‌ودای نێوان خه‌ڵکی زاخۆ و خه‌ڵکی سلێمانی هێنده‌ی مه‌ودای خه‌ڵکی خۆجێیی دوو کیشوه‌ره ...هتد. زماننه‌زانیی تا دوا ئه‌ندازه جیهانبینی خه‌ڵک ته‌سک ده‌کاته‌وه به جۆرێک که نه‌ک هه‌ر له مرۆڤایه‌تی داده‌بڕێت به‌ڵکو له ئیراده‌ی سیاسی خۆشی داده‌بڕێت. ئه‌و گروپانه‌ی که گه‌نجان دروستی ده‌که‌ن له سه‌ره‌تاوه فه‌شه‌ل دێنن له‌وه‌دا که گوتارێکی جیاواز به‌رهه‌مبهێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانیان نییه. دواجار ئه‌و گروپانه له به‌ر هه‌مان هۆ شکست ده‌خۆن له‌وه‌دا که ببن به بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. گه‌شه‌کردنی بیر هیچ نییه جگه له گه‌شه‌کردنی زمان. به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته: رمانی زمان واتا رمانی بیر.
یه‌کێ له بۆچوونه هه‌ره گرنگه‌کانی ڤنکنشتاین له بواری فه‌لسه‌فه‌ی زماندا ئه‌وه‌یه که له کتێبی تراکتاته‌س لۆجیکۆ-فیلۆسۆفیکه‌س ده‌ڵێ "سنووری زمانم سنووری جیهانمه." ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که قه‌باره‌ی هوشیاریی ئینسانێک قه‌باره‌ی زمانێتی. دواین دێڕی کتێبی تراکتاتۆسه‌که‌ی ڤنکنشتاین ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ی که ناتوانین به زمان بیڵێین، ده‌بێ بێده‌نگبین ده‌رباره‌ی." ڤنکنشتاین مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ته‌نها ئه‌و شتانه ده‌زانین که ده‌توانین به روونی بیانڵێن، واتا شتێک نییه ناوی زانیارییه‌کی بێزمان بێت. واتا باسی شتێک مه‌که که گوایه ده‌یزانی به‌ڵام نازانیت بیڵێیت چونکه ئه‌وه‌ی که نازانی بیڵێیت نایزانیت، واتا ته‌نها ئه‌و شتانه ده‌زانیت که ده‌زانی بیانڵێیت. به‌و پێیه زمان که‌ره‌سته‌یه‌ک نییه بۆ ده‌ربڕینی مانای نادیار و شاراوه و داخراو، به‌ڵکو خودی زمان بریتییه له شێوازی ژیان، له کو‌لتوور. دواتر له کتێبی لێکۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه‌کاندا ڤنکنشتاین ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که مانای وشه بریتییه له چۆنێتی به‌کارهێنانی له ناو یارییه‌کانی زماندا. زمانیش به گشتی به‌رهه‌می ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه. پڕۆژه‌که‌ی ڤنکنشتایین به پله‌ی یه‌که‌م رزگارکردنی فه‌لسه‌فه‌یه له وونگه میتافیزیکییه‌کان و ئه‌و هه‌ڵه لۆجیکییانه‌ی به درێژاتیی مێژوو فه‌لسه‌فه تێیانکه‌وتبوو. به پێی به‌شێکی زۆر له فه‌یله‌سوفه‌کانی زمان‌ناسی به ڤنکنشتاینه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی زمان شتێک نییه ناوی بیر بێت. به‌و پێیه بواری بیر هه‌ر خودی بواری زمانه. بیری گه‌شه‌کردو واتا زمانی گه‌شه‌کردو، و بێزمانیی واتا بێبیریی. به‌و پێیه، بیر و زمان ته‌نانه‌ت دوو بواری جیاوازیش نیین، به‌ڵکو یه‌ک بوارن، یه‌ک شتن.
فێربوونی زمانی دووه‌م ده‌رفه‌تی جیهانبینییه‌کی جیاواز ده‌دات به ئینسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر زمانێک گه‌مه و یاسای تایبه‌تیی خۆی هه‌یه ئه‌و گه‌مه و یاسایانه په‌یوه‌ندییان به جیهانبینیی و ورده‌کاری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌که‌رانی زمانه‌که‌وه هه‌یه. هه‌ندێک له‌و یاسایانه‌ی ناو زمانێک هاوشێوه‌ن له گه‌ڵ هه‌ندێ یاساکانی ناو هه‌ندێ زمانی دیکه، به‌ڵام هه‌ندێکیان تایبه‌تن به خودی ئه‌و زمانه‌وه. له پرۆسه‌ی فێربوونی زمانێکی نوێ‌دا، فێرکاری ره‌خنه‌بیر له‌وه تێده‌گات که نه‌ک هه‌ر ئه‌گه‌ری جیهانبینیی دیکه هه‌یه به‌ڵکو ئاسۆی دیکه هه‌یه که ئاوسه به فره‌ئه‌گه‌ریی فره‌جیهانبینییه‌کی بێ‌سنوور. فێربوونی زمانی دیکه فێربوونی ئیمکانییه‌تی شێوه ژیانی دیکه‌یه چونکه زمان بریتییه له ده‌رکه‌وته‌ی شێوازی ژیان. بێگومان مه‌ودا و قووڵیی ئه‌م پڕۆسه‌یه دواجار ده‌وه‌ستێته سه‌ر سه‌رکێشیی و توانستی ره‌خنه‌یی تاکه‌که‌س گه‌رچی زمان به گشتی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵاتییه. داخران و دابڕان و داڕمان هه‌مووی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به جیهانبینییه‌وه و جیهانبینییش راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به زمانه‌وه.
ئه‌م نه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زماننه‌زانه هه‌ستی جوانناسی و هونه‌ریشی روخاوه. نه‌وه‌یه‌که له مرۆڤی شه‌که‌ت، بێ پرۆژه، بێ خه‌یاڵ، بێ کاره‌کته‌ر. ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌یتوانییوه ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانییه‌وه ناسنامه‌ی خۆی له هیچ گوتارێکدا به‌رجه‌سته بکات له‌به‌ر بێزمانیی. بێزمانیی ئه‌م نه‌وه‌یه دیاردیه‌کی تراجیدییه. ته‌نانه‌ت ئه‌و "تایبه‌تمه‌ندانه‌ی" که بڕیاره کاری سه‌ره‌کییان باش به‌کارهێنانی زمانی ئاسایی بێت، وه‌کوو موزیع و رۆژنامه‌گه‌ره‌کان، به ئاسته‌م ده‌توانن ته‌نانه‌ت قسه‌ی ئاسایی رۆژانه بکه‌ن (زۆربه‌ی کات ناتوانن). هه‌موو رۆژنامه‌کان پڕن له سه‌ردێڕی هه‌ڵه و ستونی وه‌ها که ناتوانێ هه‌واڵێکی ئاسایی رۆژانه به دروستی بگه‌یه‌نێت.
دیارده‌ی زماننه‌زانیی به‌رهه‌می پرۆژه‌یه‌کی سیاسی جه‌ماوه‌ریی کۆنکریتییه که پێشتر ناومنا پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کان که پرۆژه‌ی سه‌ره‌کیی ناسیۆنالیزمی کوردییه. ناسیۆنالیزمی کوردی، وه‌کوو پێشتر ئاماژه‌م کرد، ته‌نها بریتیی نییه له چه‌ند هێزێکی سیاسی، به‌ڵکو هێزێکی جه‌ماوه‌ریی فراوانه سوپایه‌ک له فه‌رمانبه‌ر و رۆژنامه‌گه‌ر و نووسه‌ر و رۆشنبیر (به مانای حه‌رفی نا) و فه‌رمانبه‌ر و هه‌یه. ئه‌م هێزه بێگومان ئه‌و نووسه‌ر و ناوه‌نده رۆشنبیریی و بڵاوکراوانه‌ش ده‌گرێته‌وه که له رووی ئایدیۆلۆجییه‌وه هه‌رگیز له بازنه داخراوه‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردی ده‌رنه‌چوونه. هه‌ندێک له‌و نووسه‌ر و ناوه‌نده رۆشنبیریی و بڵاوکراوانه له دۆخی ناسازییدان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هێزه سیاسییه‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردییدا، به‌ڵام له پۆلێن‌کردنی رۆشنبیرییدا ده‌که‌ونه چه‌قی مه‌داری ناسیۆنالیزمی کوردییه‌وه چونکه نه‌سازییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ناکۆکی ئایدیۆلۆجی نییه. له راستییدا زۆربه‌ی کات ئه‌و نیمچه ئۆپۆسیسیۆنه نوێنه‌رایه‌تی راستڕه‌ویی په‌ڕگیر ده‌کات له ناو ناسیۆنالیزمی کوردییدا، و ناکۆکییه‌کانیشیان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی کوردستان پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردییه وه‌کوو هێزێکی فراوانی ئایدیۆلۆجی جه‌ماوه‌ریی، و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ناسیۆنالیزمی کوردی کورتبکرێته‌وه بۆ حیزبه سیاسییه‌کان. تاکه هێزی کۆمه‌ڵایه‌تیی که ویستی به‌ره‌نگاری پرۆژه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردی ببێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی دیدێکی شارستانی و ئینسانی فروانه‌وه چه‌په نوێکان بوون که له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کی فراوانی هێزه پارێزگاره‌کان له دژیان دروست بوو. له نووسینێکی سه‌ربه‌خۆدا دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی دوایی.
1 comment:
good job salah,
hwa darm xaleki zor gring haya la beert nachet kurd lam nawchaya ka to basy dakay nzikay 35 ta 40 milion taxmen dakret, hamu aw mrovana wlateki sarbaxoyan taku esta nyaw xawne hamu kurdeka ,aya la sar tasary iraq tanha 14 milion arab hayaw 40 milon kurd snoory pewa banda bashtr nya aw 14 milon kurde fera kurde bet? tanha iran ke natawway fars wlat barewa dabt hargeez amda nya aw kamanatwanay wak kurdu,blooju,turku,arab,fera zmany dohamyan bkat hamu wlataka dabet farsy ferbet har kasekish lam wlata bzhet abe farsy ferbet
la zorbay jihan bam shewaya
mnek ka kurdm , ta chand salek bar lamro nam atwany blem kurdishm , esta bashek rezgar krawa agar chy mam jalali masood barzany 2 sarkrday expire ,amn nawchaya bataybaty balam ta keshay gawra ka kurdistany gawraya charasar nakret awa hargez zmany dohami wak arabay yan turky yan farsy ,yan english practice nakret
herbzhy dest xosh hiwadarm la noosenakant be bashman nakai
sopas
basti
vancouver
Post a Comment