روخان
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
سه‌رنج: ئه‌م وتاره له لاپه‌ڕه ....ژماره .... رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له رێکه‌وتی .... 2007دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له ووڵاتێکدا که سه‌رگوزشته‌کان هه‌موو له ناو جه‌نگدا ده‌ستپێ بکه‌ن و کۆتای‌یان پێ بێت گه‌نده‌ڵی و ترساندن و تیرۆر و زیندانی سیاسیی و ئه‌شکه‌نجه‌ی سیستیماتیکی و تاڵان‌کردنی موڵکی گشتیی و سامانی نیشتیمانیی و خراپکردنی سیستمی خوێندن و ره‌گه‌زپه‌رستی له دژی که‌مینه‌کان دیارده‌گه‌لێکی زۆر چاوه‌رواننه‌کراو نین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر چاوه‌ڕواننه‌کراوه ئه‌وه‌یه که له ئاسۆدا هێزێک دیار نه‌بێت که حیسی مێژوویی و ئینسانیی هه‌بێت به جۆرێک که دژی سه‌رتاپای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێت له ناو سیسته‌می دامه‌زراودا. رۆشنبیریی ئۆپۆسیسۆنی ته‌قلیدیی رۆشنبیرییه‌ک نییه نه له رووی هزرییه‌وه نه له رووی ئه‌خلاقییه‌وه بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ناو سیسته‌می دامه‌زراودا ره‌تبکاته‌وه. له راستیدا دوا سنووری هووشیاری و ئامانجی رۆشنبیریی ئۆپۆسیسۆنی ته‌قلیدیی بریتییه له موماره‌سه‌کردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات له ناو هه‌مان تۆڕی په‌یوه‌ندیدا. ئه‌م جۆره ئۆپۆسیسۆنه ته‌نها به مانای ره‌کیکی سیاسیی/فه‌رمانره‌وایی ئۆپۆسیسۆنه ده‌نا له راستیدا سه‌رتاپای دۆخه ئه‌خلاقییه‌که‌ی په‌سه‌نده به‌وه‌دا که به‌شێکه لێی. تێپه‌ڕاندنی دۆخێکی مێژوویی دیارییکراو هێزی تێپيڕێنه‌ری ده‌وێ. ئه‌و هێزه تێپه‌ڕێنه‌رانه چاویان له دۆخێکه که سیسته‌می دیکه‌ی په‌وه‌ندی تیایدا مومکینه. ئه‌و هێزه له‌وه‌دا ناته‌قلیدییه که دژی تێکڕای تۆڕیی په‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته به‌و ده‌سه‌ڵاته‌شه‌وه که وه‌کو ئۆپۆسیسیۆن خۆی ده‌ناسێ. به کورتی ئه‌و هێزه هێزێکه که چاوی له کردنه‌وه‌ی ئاسۆی مومکیناتی دیکه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که سیسته‌می دامه‌زراوی زانین سنوورکێشی ده‌کات. دامه‌زراندنی خه‌یاڵی دیکه ئاستته‌نگتریین به‌شی دروستکردنی واقیعی دیکه‌یه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که توانای خه‌یاڵ له هیچ ده‌سته و گروپێکیدا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه پێ به‌ره‌و ئاسۆی تاریک ده‌نێ. بۆ پێوانه‌کردنی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیارییکراو بڕوانه حاڵی داهێنه‌ره‌کانی. ئه‌گه‌ر داهێنه‌ره‌کانی سه‌رقاڵی داهێنان نه‌بن، ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌وه مه‌رگی خۆی هه‌نگاو ده‌نێ. ئه‌گه‌ر داهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک خه‌ریکی یارییه‌کی ره‌کیکی سیاسیی بن و له ناو قاڵبێکی ره‌کیکی زماندا مۆدێلێکی گشتگیر له گوتاری رۆشنبیریی دووباره بکه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه له دۆخێکی مێژوویی کوشنده‌دا ده‌ژی.
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له جیهانی سێ‌دا بێت، له جه‌نگ و/یان له دیکتاتۆرییه‌ت هاتبێته ده‌رێ و ناوچه‌که‌ی تێوه‌گلابێت له به‌ریه‌ککه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئیمپریالییه‌کاندا غه‌ریب نییه که حیزبه سیاسییه‌که‌نی و که‌سایه‌تییه سیاسه‌تکه‌ره‌کانی وێرانه‌یه‌کی سیاسیی و به‌هایی و ئه‌خلاقیی و رۆشنبیریی بن به شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر تاکه تاکه‌یان بشیانه‌وێ گه‌نده‌ڵ نه‌بن نه‌توانن له به‌ر سروشتی سیسته‌مه‌که. بۆ نموونه کاتێک که هه‌ڵده‌که‌وێت که‌سێک له که‌سه‌کان له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا گه‌نده‌ڵیی نه‌کات و/یان سزای گه‌نده‌ڵان بدات، هه‌و هه‌مان که‌س به‌شداره له کۆک کردنی سیسته‌مه‌که که له سه‌ر گه‌نده‌ڵی وه‌ستاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه رۆڵی سیسته‌می که‌سه‌کان له جێی رۆڵی سیسته‌می یاسا قایم ده‌کات. بۆ ره‌تکرنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نییه‌ت به ته‌نها نه‌ک هه‌ر به‌س نییه به‌ڵکو وه‌همێکی کوشنده‌شه که دونیای گه‌نده‌ڵی ته‌مه‌ن درێژتر ده‌کات. ئه‌وانه‌شی که بۆ چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌گه‌لێکی گه‌نده‌ڵی رازی ده‌بن که بچنه خزمه‌تی که‌سایه‌تییه‌کی ده‌سترۆشتووی سیاسیی که له سه‌روی سیسته‌مه سیاسییه‌که‌دا وه‌ستاوه، که‌سانێکن به توندی سیسته‌می گه‌نده‌ڵییه‌کان قایم ده‌که‌ن چونکه به کرده‌وه‌که‌یان ئه‌وه ده‌ڵێن که سیسته‌می یاسا پێویست نییه به‌ڵکو که‌سه‌کان ئه‌توانن له رێگه‌ی موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌و نووسه‌ر و شتانه‌ی که ده‌چنه خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشتوون له چاکتریین حاڵه‌تدا ئاگایان له‌و راستییه کلاسیکییانه نییه که له پشت پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه وه‌ستاون. ئه‌وان هێشتا دونیا له‌سه‌ر وێنه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده ساده ده‌بینن که پێیان وایه حیکمه‌ت و نییه‌تی پادشایه‌ک ده‌توانێت دونیا چاک بکات. موجه‌ره‌د سکاڵا بردنه لای ئاغایه‌کی حیزبیی هیچ نییه جگه له ره‌وایه‌تی به‌خشین به‌و سیسته‌مه‌ی که تیایدا که‌س له جێگای یاسا کارده‌کات.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که قوتابییان ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه برژێنه سه‌ر جاده‌کان و هونه‌رمه‌ندان ته‌نها بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی رێکخراوه‌یی خۆیان مانبگرن و نووسه‌ران به‌شێک بن له که‌وتنی رۆشنبیریی و مه‌ده‌نیی، ئینتێڵێجێنسیایه‌کی ئومێدبه‌خش له ئارادا نییه।

No comments:
Post a Comment