خه‌باتی چه‌کداریی...هه‌ڵهاتن له عه‌قڵ
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
سه‌رنج: ئه‌م وتاره له لاپه‌ڕه 12ی ژماره 371ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له رێکه‌وتی 14ی تشرینی دووه‌می 2007دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
بانگه‌شه‌ی سه‌ره‌کیی خه‌باتی چه‌کداریی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد ده‌رباره‌ی به‌ختکردنی ژیانه له پێناو خاک، نه‌ته‌وه، ئۆتۆنۆمی...هتد. بێگومان هه‌میشه ئه‌وانه‌ی که ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌ک بیانووه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که هیچ رێگه‌یه‌کی دیکه‌ی چاره‌سه‌ر له به‌رده‌مدا نه‌ماوه. به‌ڵام له کوێدا هیچ رێگه‌یه‌ک نامێنێ؟ وڵامێکی جیهانیی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ ئه‌م پرسیاره له ئارادا نییه. به‌وه ده‌چێ وێڕای سته‌مکاریی و سه‌رتکوتگه‌ریی، به‌وه‌وه به‌سترا بێت که له کوێدا و که‌ی گروپێک شکست ده‌خوات له داهێنانی هزرییدا. ئایا به‌رپرسیارێتی مرۆڤ ئه‌وه نییه که رێگه‌ی نوێ دابهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان مومکین بکات له‌و شوێنانه‌دا که ژیان ترسی له‌سه‌ره؟ خه‌باتی چه‌کداریی هه‌ڵهاتنه له ئه‌رکی عه‌قڵ... له داهێنان...له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راستی و گۆڕینی. خه‌باتی چه‌کداریی کێشه‌ی زۆر و کێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له رووی ئه‌خلاقیی و له رووی شارستانییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه لێره‌دا له‌سه‌ری بووه‌ستم یه‌ک کێشه‌یه: بێبه‌هابوونی ژیان له جیهانبینیی ئه‌وانه‌دا که بانگه‌شه بۆ خه‌باتی چه‌کداریی ده‌که‌ن.
زوو یا دره‌نگ، ده‌بێ ته‌وژمێکی ره‌خنه‌یی بێته کایه‌وه له ناو رۆشنبیریی کوردییدا که مێژووی خه‌باتی چه‌کداریی له کوردستاندا بکاته بابه‌تی پڕۆژه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی و له‌و قه‌یرانی پیرۆزکردنه جه‌ماعییه کوێرانه‌یه‌ی ئێستا ده‌ری بکات. خه‌باتی چه‌کداریی تا راده‌یه‌ک به‌رهه‌می مادیی ئه‌و تێکسته ژه‌هراوییانه بوو که ئیشی سه‌ره‌کییان بانگه‌شه‌کردن بوو بۆ "جیهاد". ئه‌و شاعیرانه‌ی که موفره‌ده‌ی ناوه‌ندیی تێکسته‌کانیان موفره‌ده‌ی "شه‌هید" بوو، درێژکراوه‌ی ده‌نگی مه‌رگدۆستی ئاینپه‌رستی نائینسانییانه‌ی ئسوڵییه‌تی ئیسلامیی بوون. پیرۆزکردنی هێمای نامادیی و ناسنامه‌ی جه‌ماعیی له‌سه‌ر حیسابی سووکردنی ژیانی ئینسان له بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌یه‌کی جیهادیسته له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتیی. بێگومان ئه‌و شاعیره ناسیۆنالیسته کوردانه‌ی که پشتگیریی خه‌باتی چه‌کدارییان کرد (وه‌کو شێرکۆ بێکه‌س و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و عه‌بدوڵا په‌شێو ...هتد) به‌رپرسی سه‌ره‌کیین له هاندانی خۆبه‌کوشدان و کوشتندا له‌سه‌ر ئاستی کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا، واتا ئه‌وان به‌رپرسن له به‌رده‌وامییدان به کو‌لتووری به‌ختکردنی ژیانی ئینسان له پێناو ئه‌وه‌ی که ئه‌وان پێیان وایه پیرۆزتره له ژیانی ئینسان. ئه‌و جۆره رۆشنبیرییه به‌رپرسی سه‌ره‌کییه له‌و کولتووره‌ی که چاره‌سه‌ری حازربه‌ده‌ستیی بۆ کێشه‌کان کوشتنه. ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی خوێناویان په‌روه‌رده کرد له‌سه‌ر به‌های ترسناک و چه‌مکی شه‌ڕانگێز بۆ "`قاره‌مانبوون". وێنه‌ی قاره‌مان له‌و باڵه‌ی ئه‌ده‌بی کوردییدا بوو به وێنه‌ی بکوژێکی ئه‌فسانه‌یی. دره‌وشاوه‌تریین ناو له‌و ئه‌ده‌به‌دا ئه‌و ناوانه‌ن که پیشیه‌یان کوشتن و وێرانکردن بوو. له ده‌رئه‌نجامدا، هێزه چه‌کداره‌کان که‌وتنه پیاده‌کردنی کوشتن و تیرۆر دژی یه‌کتری. ئه‌مه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا رووی دا که پێشتر دابه‌ش ببوو به‌سه‌ر هێزه سه‌ره‌کییه‌کاندا به به‌عسه‌وه. شاعیره‌کان له‌سه‌ر به‌های ژیان و حورمه‌تی ئینسان و مافی ئینسان له ژیاندا ناکۆک نه‌بوون به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وه ناکۆک بوون که ده‌بێ کێ بکوژرێت. شاعیره‌کانی خه‌باتی چه‌کداریی هه‌موو کۆک بوون له‌سه‌ر کوشتنی ئینسان. کورد که پێی نایه سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌وه کولتوورێکی هه‌بوو که خوێنی لێ ده‌چۆڕا. ئێستاش ئه‌و گوتاره‌ی که دژی ژیان و هه‌مه‌ره‌نگیی و ئاسۆی کراوه و داهێنان و خه‌ون بێت، گوتاری سه‌ره‌کییه له ناوه‌نده گشتییه‌کاندا و له میدیادا. ئه‌و گۆرانییه په‌ڕپووت و ناهونه‌رییانه‌ی که بواری مۆسیقای کوردی‌یان داگیرکردووه له کوردستانی عێراق، تاکه نهێنیی بڵابوونه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه ده‌نگێکی راسته‌وخۆی ساویلکه‌ی ده‌به‌نگی بێهونه‌ری که‌وتن و بێخه‌ونیی و شکست ده‌ده‌ن به گوێی گوێگره‌کانیاندا. هونه‌ری کوردی له کوردستانی عێراق، که لانکه‌ی خه‌باتی چه‌کدارییه، تا ئه‌ندازه‌یه‌کی ترسناک که‌وتوو و بێخه‌ونه. ره‌نگه بێخه‌یاڵتریین کۆمه‌ڵگه له‌و ناوچه‌یه‌دا ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بێت. بێپڕۆژه‌تریین و په‌ککه‌وتووتریین بوونه‌وه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا ( و ره‌نگه له جیهاندا) ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌کدارییه و که به‌شی زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پێکده‌هێنێت. ته‌نانه‌ت نه‌ک ته‌نها که‌ره‌سته به‌ڵکو نان و دۆ و ته‌ماته و پیازیش به‌شێکی له ده‌ره‌وه‌ڕا دێت بۆ کوردستان. ئه‌مه ده‌رئه‌نجامێکی زۆر مه‌نتیقیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که چه‌کداریی تیایدا پیرۆز کرابێت. له بناغه‌دا په‌نابردن بۆ چه‌کداریی، ده‌ستبه‌ردابوونه له داهێنانی هزریی و له کۆشش. ئه‌وانه‌ی که ئاماده نیین دان به‌م راستییه‌دا بنێن که من ئاشکرای ده‌که‌م، زوو دێنه وڵام و ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ به‌عسدا (یان رژێمی تورکیا یان ئێران) هیچ رێگه‌یه‌ک نییه بۆ ململانێی رۆشنبیریی و سیاسیی و مه‌ده‌نیی؛ خه‌باتی چه‌کداریی تاکه رێگه‌یه . کاری عه‌قڵ ئه‌وه‌یه له‌و شوێن و کاتانه‌دا که چاره‌سه‌ر و رێگه و میتۆدی ئاسایی نامێنێ، داهێنان ئه‌نجام بدات، واتا رێگه‌ی تازه و ئه‌گه‌ری تازه و پڕۆژه‌ی تازه دابهێنێ. ئه‌م جۆره موماره‌سه‌کردنه‌ی بیرکردنه‌وه له به‌رده‌م ته‌ڵه‌زگه و قه‌یرانه‌کاندا گرنگتریین راهێنانی هزری ئینسانه. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌م جۆره راهێنانه دابڕا، ئه‌وا توانای خه‌یاڵی ده‌مرێ... ئیتر ناتوانێ خه‌ون ببینێ... توانای کردنه‌وه‌ی ئاسۆی دیکه‌ی بۆ بوون نامێنێ...و له‌به‌رده‌م هه‌موو دژوارییه‌کدا په‌لاماریی بێئومێدیی و مه‌رگدۆستیی و شکستپه‌رستیی و خۆکوژیی ده‌دات. خه‌باتی چه‌کداریی له بناغه‌دا له‌سه‌ر مه‌هانه هێنانه‌وه به‌نده. ئه‌وه‌ی که بانگه‌شه بۆ توندوتیژیی ده‌کات، ده‌ستبه‌رداری دوا که‌ره‌سته‌کانی عه‌قڵ ده‌بێت به بیانووی ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ر نه‌ماوه جگه له چه‌ک. په‌نابردن بۆ چه‌ک خۆدزینه‌وه‌یه له به‌کارهێنانی توانا هرزریی و رۆشنبیرییه‌کان. ئه‌مه هه‌ندێ جار زۆر به روونی ره‌نگی داوه‌ته‌وه له بزوتنه‌وه چه‌کدارییه‌کاندا: بۆ نموونه، هۆکاری راسته‌وخۆ له پشت ئه‌وه‌وه که هه‌ندێ گه‌نج ده‌چوونه شاخ و چه‌کیان هه‌ڵده‌گرت، هه‌ڵهاتن بوو له خوێندن. له ده‌رئه‌نجامدا بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریی بوو به پڕۆژه‌یه‌ک دژی رۆشنبیریی شار که خۆی رۆشنبیرییه‌کی لاواز و له‌رزۆک بوو.
خه‌باتی چه‌کداریی ره‌وایه‌تیدانه به توندوتیژیی و ده‌ر‌ئه‌نجامه واقیعییه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که هێزی به‌رانبه‌ر مه‌هانه‌ی به‌کارهێنانی هێزی ده‌ست ده‌که‌وێت و زیاتر هێز به‌کار ده‌هێنێت بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کان و بگره بۆ به‌رهه‌مهێنانی پلانی فراوانتری ره‌شه‌کوژیی. زه‌ینی ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌یان بۆ خه‌باتی چه‌کداریی ده‌کرد و ده‌که‌ن به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێ بۆ ساتێک وێنای ده‌رئه‌نجامه‌کانی خه‌باتی چه‌کداریی بکات. شاعیرانی خه‌باتی چه‌کداریی تا مردن توانای ئه‌وه‌یان نییه مردنی منداڵێکی ئه‌نفال ته‌بریر بکه‌ن... به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی خه‌باتی چه‌کداریی که پشت به ناعه‌قڵانییه‌ت ده‌به‌ستێ له گوتاری گشتیی خۆیدا، ئاماده نییه دان به خه‌تا مێژووییه‌کانی خۆیدا بنێ، به‌ڵکو تا مردن ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که "چار نه‌بوو/نییه". له راستییدا کو‌لتووری خه‌باتی چه‌کداریی بۆ به‌رگرییکردن له خه‌تاکانی خۆی، میتۆدێکی کلاسیکی هه‌یه ئه‌ویش تۆمه‌تبارکردنی هه‌موو ره‌خنه‌گرێکه به خیانه‌ت. کو‌لتووری خه‌باتی چه‌کداریی یه‌ک وێنه‌ی رۆمانسیی بۆ ئینسانی هاونیشتیمان و بۆ نیشتیمان هه‌یه و هه‌ر ده‌نگێک ناساز بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌دا، مافی ژیانی پێ ره‌وا نابینێ.
خه‌باتی چه‌کداریی نه‌ک ته‌نها به‌رهه‌می کو‌لتووری ئاینییه، به‌ڵکو به‌رهه‌مهێنه‌ری کو‌لتووری نیمچه ئاینییشه.* ته‌کفیرکردن و ته‌خوینکردن که‌ره‌سته‌ی باوی ناو بزوتنه‌وه چه‌کدارییه‌کانن به هه‌موو ره‌نگه‌کانیانه‌وه. هه‌ر ده‌نگێک که بنه‌ماکانی خه‌باتی چه‌کداریی بکات به بابه‌تی ره‌خنه و پرسیاری ره‌خنه‌یی، ده‌موده‌ست ده‌خرێته خانه‌ی خائینه‌وه و له پانتاییه‌کانی ژیانی فه‌رهه‌نگیی دوور ده‌خرێته‌وه. خه‌باتی چه‌کداریی کارگه‌یه‌که بۆ به‌رهه‌مهێنانی بوونه‌وه‌ری له‌خۆنه‌بووردوو و دیکتاتۆرۆکه که به‌کارنه‌هێنانی عه‌قڵ لایان ده‌گاته نه‌خۆشتریین ئاست، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که هیچ جۆرێک له جیاوازییان بۆ په‌سه‌ند ناکرێ، ته‌نانه‌ت له‌ناو خۆیاندا. له‌به‌ر ئه‌وه، عاده‌ته‌ن هێزه چه‌کداره‌کان خۆیان دبنه‌وه به دوژمنی توندوتیژی یه‌کتری. له ناو ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنانه‌دا ده‌نگێک بیستنی زه‌حمه‌ت بێت، ده‌نگی عه‌قڵانییه‌ت ده‌بێت. ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌بێ به ئیراده‌یه‌کی فاشیستی مه‌رگدۆست که توانای کردنه‌وه‌ی هیچ ئاسۆیه‌کی نامێنێ. هونه‌ر به گشتیی تیایدا ده‌که‌وێ بۆ نزمتریین ئاستی بێخه‌یاڵیی و ته‌مه‌ڵیی. زمان به‌ره‌و داڕزان و وشکبوون ده‌ڕوات. موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و به‌خۆنازینی به‌تاڵ ده‌بێ به خولیای سه‌ره‌کیی بوونه‌وه‌ره‌کان هه‌ر له پاسه‌وانه‌کانه‌وه تا ده‌گاته شاعیر و نووسه‌ره‌کان... عه‌قڵ ده‌بێ به که‌مبایه‌ختریین پێوه‌ر بۆ ئینسانبوون. بونیادی هێزه چه‌کداره‌کان له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان و هه‌موو ده‌زگاکان دووباره ده‌بێته‌وه. حورمه‌تی ئینسان وه‌ک چۆن له سه‌ربازگه‌کاندا ده‌شکێندرێ، به هه‌مان چه‌شن له ده‌زگاکانی میدیا و قوتابخانه‌کان و زانکۆکانیشیدا ده‌شکێندرێ. نه‌خۆشیی ده‌بێ به باو و ته‌ندروستیی ده‌بێ ناوازه و وڵات ده‌بێ به مه‌مله‌که‌تی جه‌هل و درۆ و که‌وتن. ده‌زگاکان ده‌بن به شوێنی مۆماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات به پێی پایه‌کان. بوونه‌وه‌ره‌کان سته‌میان لێ ده‌کرێ و تۆڵه له‌وانه ده‌که‌نه‌وه که بێده‌سه‌ڵاتن یان که‌مده‌سه‌ڵاترن: هه‌موو که‌سێک له هه‌مان کاتدا ده‌بێ به سته‌مدیده و سته‌مکار.
ئه‌م تراجیدیا نائینسانییه به‌رده‌وام ده‌بێت تا هێزێک په‌یدا ده‌بێ که هه‌م توانای خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه‌ی مێژووی ده‌بێت و هه‌م توانای داهێنانی سه‌ره‌تایه‌کی دیکه‌ی ده‌بێت، سه‌ره‌تایه‌ک پشت به پیرۆزکردنی ژیان ببه‌ستێت و ته‌نها ئه‌و ده‌نگانه قه‌ده‌غه بکات که مافی ژیان و جیاوازیی و ئازادی تاکه‌که‌سیی و ئازادی بیر و باوه‌ڕ قه‌ده‌غه ده‌که‌ن. تا ئه‌و کاته‌ی که هێزێک په‌یدا ده‌بێ که له ئه‌رکی هزریی و پرۆژه‌ی شارستانیی هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌م ته‌مه‌ڵییه گشتییه که کوشتن به رێگه‌چاره ده‌زانێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
که کوشتن ده‌بێ به کو‌لتوور، ئیدی ته‌شه‌نه ده‌کات بۆ هه‌موو بواره‌کانی ژیان. هه‌ر له جوانناسیی و هونه‌ره‌وه تا ده‌گاته به‌ها روحیی و ئه‌خلاقییه‌قکان کرداری کوشتن خۆی نوێ ده‌کاته‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته به روونیی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که لاساییگه‌ریی ده‌بێ به زه‌قتریین دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ، روخسارگه‌ریی په‌ڕگیر و ماسکپۆشی گشتیی ده‌بێ به نۆرمی گشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تیی ، رۆمانسییکردنی که‌وتن و لاوازیی و شکست و نه‌رجسییه‌ت و مه‌رگدۆستیی ده‌بێ خولیای سه‌رتاسه‌ریی گه‌نجان، نه‌رجسییه‌ت ده‌بێ درمێک هه‌موو که‌سێک ته‌نها توانای بینینی به‌دبه‌ختییه‌کانی خۆی ده‌بێت. کوشتن له‌وه ده‌رده‌چێت که ته‌نها کردار بێت به‌ڵکو ده‌بێ به پڕۆسه. ئه‌م پڕۆسه‌یه به پێی پانتاییه جیاوازه‌کان گه‌شه ده‌کات و تایبه‌تمه‌ندێتیی وه‌رده‌گرێ. داهێنان و عه‌قڵانییه‌ت ده‌بێ به مایه‌ی سه‌رگه‌ردانیی و سزا. له ده‌رئه‌نجامدا که‌س هیچ ناکات و هه‌موو که‌س چاوه‌ڕوانه شتی بۆ بکرێت! هه‌موو که‌س بۆ ده‌رفه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌گه‌ڕێ و له هه‌مان کاتدا باسی ناشرینیی گه‌نده‌ڵیی ئه‌وانی دیکه ده‌کات. چالاکیی سه‌ره‌کیی توێژه جیاجیاکان ده‌بێ به گله‌ییکردن و گه‌لییکردنیش ده‌بێ به ئاسانترین شێوازی گوتار که له هه‌ناویدا هیچ به‌هایه‌کی نوێ هه‌ڵناگرێ و بونیادنانیشی هیچ خوێندنه‌وه و هیچ رۆشنبییرییه‌کی ناوێت.
**************************************
خه‌باتی چه‌کداریی سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێکه له ته‌ڵاقدانی داهێنان/عه‌قڵ. له به‌رده‌م ئینسانی بیرکه‌ره‌وه‌دا شتێک نییه ناوی بێچاره‌یی بێت، هه‌میشه ئه‌گه‌ری رێگه‌یه‌کی دیکه هه‌یه جگه له توندوتیژیی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خودی توندوتیژییدا. به‌ڵام ئه‌و رێگه‌یه پێویستی به‌وه‌یه دابهێنرێت/ئاشکرا بکرێت/ بدۆزرێته‌وه، و ئه‌گه‌ر بینینی رێگه‌که ئاسان بوایه داهێنانی پێویست نه‌ده‌بوو و به‌کارهێنانی توانای نوێی عه‌قڵ له بناغه‌دا پێویست نه‌ده‌بوو. سروشتی عه‌قڵ وایه له‌و شوێن و کاتانه‌دا گه‌شه ده‌کات که رێگه نامێنێت، له‌وێدا و له‌و کاته‌دا عه‌قڵ ئه‌گه‌ری نوێ داده‌هێنێ که ئه‌گه‌ره باو و ئاساییه‌کان چیدی فه‌راهه‌م نیین. ئه‌گه‌ر له‌و کاتانه‌دا که رێگه‌ی ئاسایی نامێنێ بۆ ژیان، په‌لاماری توندوتیژیی بدرێت، عه‌قڵ هه‌رگیز گه‌شه ناکات، به‌ڵکو تا بێت ده‌بێت به هێزێکی کشاوه و نامۆ.
نووسه‌ره باوه‌کان جگه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی درمه کولتوورییه‌کان هیچی تر ناکه‌ن، ته‌نانه‌ت (له راستییدا ده‌بێ بڵێم به "تایبه‌تیی") ئه‌و کاته‌ی که پێیان وایه چالاکییه‌کی رۆشنبیریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌کو به‌شێک له پڕۆژه‌یه‌کی گشتیی و بۆ مه‌به‌ستی گشتیی. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که پێی وابوو شۆڕش ده‌گێڕێ له رێگه‌ی بانگه‌شه‌کردنه‌وه بۆ خه‌باتی چه‌کداریی، له راستییدا بێئه‌وه‌ی ئاگادار بێت دیارده‌ی جیهادیزمی دووباره ده‌کرده‌وه که پیرۆزکردنی مه‌رگ و بێبه‌هاکردنی ژیانی تاکه‌که‌س له پنتیدا وه‌ستاوه. ئه‌وان نه‌یانده‌زانی (و ئێستاش نازانن) نوێنه‌رایه‌تی و پشتگیریی چی هێزێکی مێژوویی ده‌که‌ن. به‌ڵام نه‌زانین ئه‌گه‌ر تاوانیش نه‌بێ، به‌رپرسیارێتییه، به تایبه‌تیی بۆ که‌سێک که بڕیاره فێربوون/زانیین پیشه‌ی سه‌ره‌کیی بێت بۆی. ئه‌دیبه‌کانی شۆڕشی چه‌کداریی ده‌نگدانه‌وه‌ی شاعیرییانه‌ی مێژووی کولتوورێکی ئاینیین که تیایدا ژیانی تاکه‌که‌س که‌متریین گرنگیی هه‌یه و هه‌میشه ژیانی تاکه‌که‌س له پێناوی شتی دیکه‌دایه و هیچ له پێناوی ژیانی تاکه‌که‌سدا نییه وه‌کو بنه‌ما (بێگومان هه‌میشه ده‌رئه‌نجام، به‌پێچه‌وانه‌وه، دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که له کۆمه‌ڵێ که‌سایه‌تی خۆپه‌رست و نه‌رجسیی و به‌کاربه‌ر پێکدێت، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێکی دیکه‌یه).
هه‌ندێ له‌و تایبه‌تمه‌دێتییانه‌ی که له کاره‌کانی شاعیر و نووسه‌ره‌کانی خه‌باتی چه‌کدارییدا دووباره دبنه‌وه و ده‌یانکه‌ن به ده‌نگی جه‌ماوه‌ریی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- خوتوکه‌دانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی ئاینیی و بێفه‌ڕکردنی ژیانی تاکه‌که‌س له رێگه‌ی بانگه‌شه‌کردن بۆ خۆبه‌ختکردن و شه‌هیدبوون.
- ئیجازه‌دانی عه‌قڵ له‌و وێنه‌یه‌دا که بۆ جیهان به‌رهه‌می ده‌هێنن که وێنه‌یه‌که هێنده‌ی سۆزداریی و حه‌ماسه‌تی جه‌ماوه‌ریی تیایدا پێویسته، عه‌قڵ پێویست نییه.
- به‌رهه‌مهێنان و قایمکردنی ناسنامه‌یه‌کی کۆیی وه‌کو ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ هه‌موو ناسنامه‌یه‌کی تاکه‌که‌سیی. له ده‌رئه‌نجامدا ئینتیماکردن بۆ ئه‌و ناسنامه کۆییه که‌مئه‌رکتره له پێکهێنان یان راگرتنی ناسنامه‌یه‌کی تاکه‌که‌سیی که توانای دروستکردنی خه‌ون و ئاسۆی تایبه‌تیی هه‌بێت.
-گرێدانی هه‌موو جۆره‌کانی سه‌رگوتگه‌ریی و خه‌فه‌کردن و مه‌حرومیی تاکه‌که‌س به کێشه‌ی سه‌ربازییه‌وه. له‌م رێگه‌یه‌وه دروستکردنی وه‌همی ئه‌وه‌ی که "دوژمن" به‌رپرسیاره له هه‌موو شتێک. دابینکردنی وڵامی وه‌ها رێگه‌یه‌کی کاریگه‌ریی دیکه‌یه بۆ ئیجازه‌دانی عه‌قڵ و د‌ڵه‌ڕاوکێ.
- دابینکردنی رێگه‌یه‌کی کورت و ئاسان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قاره‌مانێتیی له‌ناو "نه‌ته‌وه‌دا": خۆ به کوشتدان.
-دابینکدنی بۆنه‌ی زمانه‌وانیی پێویست بۆ رۆمانسییکردنی دۆڕان و شکستی تاکه‌که‌سیی.
- به‌ڵێندان به به‌هه‌شتێکی ئه‌فسانه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو و له ده‌ره‌وه‌ی شوێن و له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجه ماتیریالیسته‌کانی ژیان.
-بره‌ودان به گیانی جه‌ماعیی که تیایدا ته‌نها دڵسۆزیی بۆ هێما گشتییه‌کان (که ره‌گی ئاینییان هه‌یه) پێوه‌رن نه‌ک ناسنامه و پرۆژه‌ی تاکه‌که‌سیی.
******************************
له رووی ئه‌خلاقییه‌وه بابه‌ته‌که ئه‌مه‌یه: هیچ شتێک نییه له جیهاندا که به‌کوشتدانی یه‌ک ئینسان ره‌وا بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌ر تاکه‌که‌سێک به‌هایه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه که جێگای سازش نییه. ئه‌مه له راستییدا بنه‌مای هه‌ره سه‌ره‌کیی قوتابخانه‌ی كانته له ره‌وشتناسییدا. ژیانی نه‌ته‌وه و روحی نه‌ته‌وه و چاره‌نوسی نه‌ته‌وه و هتد له‌م جۆره چه‌مکانه ته‌نها کۆمه‌ڵێ قسه‌ی به‌تاڵن که هیچ ناپێکن له جیهانی مادییدا. له کولتووره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌م جۆره نه‌سقه ئاسانتر کاریگه‌ر کرا چونکه له بناغه‌دا کاری له‌سه‌ر نه‌سقێکی کو‌لتووریی دیکه کرد که نه‌سقی ئیسلامیی بوو. خۆ به‌ختکردن کرده‌وه‌یه‌که ره‌گی له کو‌لتووری ئاینییدا شۆڕبووه‌ته‌وه و له‌و شوێنانه‌شدا که دووباره دبێته‌وه، درێژکراوه‌ی هه‌مان سیستمی به‌هایه به‌ڵام به روخساری جیاوازه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ نموونه زۆر ئاسانه بۆ به‌عس که یاری بکات له نێوان سیستمه ئایدیۆلۆجییه مۆدێرنیسته‌کان و سیستمی به‌ها جیهادیسته‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو دۆخه‌کاندا بانگه‌شه بۆ خۆبه‌ختکردن بکات. به‌عس و تێکڕای بزوتنه‌وه‌کانی دیکه‌ی خه‌باتی چه‌کداریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌موو جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیۆلۆجییه‌کانییانه‌وه کار له‌سه‌ر هه‌مان بۆماوه‌ی ئاینیی ده‌که‌ن. بۆ نموونه هه‌ر له ئیسلامییه‌کانه‌وه تا شیوعییه‌کان زاراوه‌ی "شه‌هید" به‌کارده‌هێنن له ئه‌ده‌بیاتیاندا که ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی جیهادیزمه له سه‌رتاپای ئه‌و گوتارانه‌دا. مولحیده‌کانیش به ساویلکه‌ییه‌کی تراجیدییه‌وه بونیاده ناوه‌رۆکییه‌کانی سه‌له‌فییه‌تی ئیسلامیی دووباره‌ده‌که‌نه‌وه. هه‌موو لایه‌ک کۆکه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی جیهان به‌سه‌ر ره‌ش و سپی‌دا. هیچ هێزێک توانای بینینی پانتاییه ره‌ساسییه‌کانی نییه که له راستییدا زۆربه‌ی پانتاییه‌کانن. هه‌موو گوتاره‌کان له‌یه‌کتری ده‌چن له‌وه‌دا که کۆتای‌یان به گومان و گه‌ڕان و پرسیار هێناوه و باس له‌وه ده‌که‌ن که دوا و‌ڵامیان پێیه. ته‌کفیرکرن و/یان ته‌خوینکردنی ئه‌وی دیکه کرده‌وه‌یه‌کی سه‌له‌فییه که راست و چه‌پ، باوه‌ڕدار و مولحید به‌بێ دوودڵیی موماره‌سه‌ی ده‌کات. ترسناکییه‌که ته‌نها له‌وه‌دا نییه که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاوهادا په‌راوێزێک بۆ ده‌نگی عه‌قڵ نامێنێ، به‌ڵکو به تایبه‌تیی له‌وه‌شدایه که چالاکیی هه‌موو هێزه‌کان و هه‌موو گوتاره‌کان ده‌بێ به یه‌ک شت: کوشتن. ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندێتیی گفتوگۆی نێوان دوو براده‌ر ده‌بێ به موماره‌سه‌کردنی کوشتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵامه‌کان پێش وه‌خت ئاماده‌کراون و شه‌یتانه‌کان پێناسه‌کراون و تۆمه‌ته‌کانیش هه‌میشه حازربه‌ده‌ستن.
خه‌باتی چه‌کداریی به‌رپرسیاره له قووڵکردنه‌وه‌ی کوشتن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتیی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به تایبه‌تیی ده‌یکات به فاکته‌رێکی مێژوویی کاراساتئامێز له کۆمه‌ڵگه و کو‌لتووری کوردستاندا ئه‌وه‌یه که له کوردستان (به‌و دواکه‌وییه ئابوریی و ئیداریی و ده‌زگایی و سیاسییه‌وه که له ئارادایه) ده‌بێ به تاکه ده‌نگ و تاکه شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تاکه جیهانبینیی باو به‌رهه‌مده‌هێنێت. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له رووی هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌وه له‌وه هه‌ژارتر بووه که هیچ نه‌بێ له په‌راوێزه هه‌ره له‌بیرکراوه‌کانیدا جۆرێکی دیکه له جیهانبینیی به‌رهه‌مبهێنێت که تیایدا بتوانێ گه‌شه به فره‌ده‌نگیی و فره‌هوشیاریی و فره بیریی بدات. بۆ نموونه نووسینی کوردی له دوای سه‌رده‌می شاعیره کلاسیکه‌کانه‌وه ئیتر هه‌میشه له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا یه‌ک جۆر گوتاری به‌رهه‌مهێناوه (که عاده‌ته‌ن گوتارێکی کوشنده‌یه هه‌م له رووی هونه‌رییه‌وه هه‌م له رووی به‌هاوه)، ئه‌و گوتاره‌ش عاده‌ته‌ن به‌رهه‌می هه‌ژارییه‌کی بێوێنه‌ی رۆشنبیریی بووه.
کوشتن له ئینسانه‌وه بۆ هونه‌ر، له هونه‌ره‌وه بۆ زه‌وقی گشتیی درێژ ده‌بێته‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی خه‌باتی چه‌کدارییدا. مه‌یلی کوشتن له هه‌ڵسوکه‌وتی فه‌رمانبه‌رێکه‌وه ئاماده‌یه هه‌تا ده‌گاته ئه‌تواری به‌رێوبه‌ره گشتییه‌کان، له وێرانیی زمان و ئاستی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ته‌مه‌ڵیی و بێ خه‌یاڵی زمانی میدیا به گشتیی. درمێکی عه‌قڵیی وه‌ها باڵ به‌سه‌ر ژیانی گشتیی‌دا ده‌کێشێ که که ئیتر که‌وتن و درۆ و جه‌هل و ته‌مه‌ڵیی ده‌بن به دیارده‌ی سه‌ره‌کیی له زۆربه‌ی پانتاییه‌کانی ژیاندا. ژیان ده‌بێ به بار به‌سه‌ر ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌وه که داهێنان ده‌رکراوه له ژیانیان و عه‌قڵ ئیجازه‌یه‌کی مێژوویی وه‌رگرتووه.
تاکه رێگه بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه دژه‌ژیانه‌ی که کو‌لتووری جیهاد و توندوتیژیی دیهێنێته کایه‌وه، یاخیبوونه. به‌ڵام یاخیبوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه که کو‌لتووری توندوتیژیی باو وێنای ده‌کات، کرده‌وه‌یه‌کی عه‌قڵییه نه‌ک فیزیکیی (وه‌کو چه‌ک هه‌ڵگرتن). یاخیبوونی راسته‌قینه له‌و جۆره دۆخه ته‌نها رۆشنگه‌رییه. دبێ عه‌قڵ ببێت به جێگای باوه‌ڕ و ئومێد. ده‌بێ لای یاخیبووان ئه‌وه روون بێت که ته‌نها یه‌ک ئومێد هه‌یه بۆ بونیادنانی چاره‌نووسێکی شیاو بۆ ئینسان، ئه‌ویش له رێگه‌ی پشت به‌ستنه به پڕۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی که وه‌ستاوه‌ته سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕبوون به عه‌قڵ. ئه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه سه‌ره‌کییه‌یه که بیریارانی رۆشنگه‌ریی له یه‌ک پۆلدا کۆ ده‌کاته‌وه. هه‌ر ئه‌و ئومێده‌شه که هابرماس (وێڕای ئه‌وه‌ی به قووڵی مامه‌ڵه له‌ته‌ک ئه‌و قه‌یران و ناکۆکییانه ده‌کات که پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی تێ‌یان که‌وت) به درێژایی ژیانی رۆشنبیریی خۆی ده‌ستبه‌رداری نه‌بووه.
ره‌نگه که‌م شوێن هه‌بێ له جیهاندا به ئه‌ندازه‌ی کوردستان پێویستی به‌وه بێت دوور بکه‌وێته‌وه له کو‌لتووری توندوتیژیی و بێئومێدیی. هانده‌رانی شۆڕشی چه‌کداریی ده‌یان ساڵه بانگه‌شه بۆ ئینتحار ده‌که‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی به دوای ئاسۆی دیکه‌دا بگه‌ڕێن بۆ ژیان، دیان ساڵه ژیانی شاخ رۆمانسیی ده‌که‌ن له‌سه‌ر حیسابی کردنی بێئومێدی به روخساری ژیانی مه‌ده‌نیی و سیاسیی و شارستانیی. ده‌رئه‌نجام ئه‌ویه که له سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌واندا، زۆرتریین مزگه‌وت و باره‌گای ره‌جعییه‌ت دروست ده‌کرێ و که‌متریین کارگه و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه. هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ئه‌وانه که زانکۆکان ده‌کات به مه‌ڵبه‌ندی جه‌هل و هه‌ژاریی زانستیی. ره‌نگدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پیرۆزکردنی مه‌رگ و بێبه‌هاکردنی ژیان هه‌ر له ته‌لارسازیی و رخساری شاره‌کانه‌وه ئاماده‌یه تا ده‌گاته بونیادی زمانه‌وانیی له گوتاره گشتییه‌کاندا. بۆ نموونه، به‌رزایی و گرده‌کانی چوارده‌وری شاری سلێمانی به گۆڕ ده‌ته‌نرێ. به‌و دیویشدا یه‌کێ له شوێنه هه‌ره پیس و بۆگه‌نه‌کان خه‌سته‌خانه‌کانن به تایبه‌تی خه‌سته‌خانه‌ی منداڵبوون! ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی راسته‌وخۆیه بۆ که‌وتنی به‌های ژیان له ناو ئه‌و کولتووره‌دا.
*ده‌بێ ئه‌وه روون بێت که بواری هه‌ره فراوانی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ته‌نها خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راسته، گه‌رچی له شوێنی دیکه‌ش تا ئه‌ندازه‌ی به‌رچاو په‌یوه‌ندییه‌کی کۆن هه‌بووه له نێوان ره‌گه‌کانی چه‌مکی سه‌کریفایس (sacrifice) (قوربان) (که له بنه‌ڕه‌تدا چه‌مکێکی ئاینیی رووته) و خۆبه‌ختکردن له خه‌باتی چه‌کدارییدا. به‌ڵام ئه‌وه بوارێکی فراوانتره و بابه‌تی ئه‌م وتاره نییه.
Salahahmed72@yahoo.ca

No comments:
Post a Comment