مانیفێستۆی رۆشنگه‌ریی
بۆ ته‌وژمی گه‌نجان له دژی تاریکیی
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
بۆ ته‌وژمی گه‌نجان له دژی تاریکیی
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
سه‌رنج: ئه‌م وتاره له لاپه‌ڕه 12ی ژماره 289ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له رێکه‌وتی 30ی ئه‌یلولی 2006دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
رۆشنگه‌رانی سه‌ده‌ی هه‌ژده گرنگییه‌کی زۆریاندا به "رۆشنایی" وه‌کو زاراوه‌یه‌کی ره‌مزیی له‌و بنه‌مایه‌وه که له‌دیدی ئه‌واندا سه‌ده‌کانی

ناوه‌ڕاست سه‌رده‌می ته‌لیسمبازیی و جادوگه‌ریی و ئه‌فسانه‌گه‌ریی و ناعه‌قڵانییه‌ت و دواجار تاریکیی بوو. بیریارانی سه‌ده‌ی هه‌ژده بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به ناعه‌قڵانییه‌تی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بێنن ده‌بوو پڕۆژه‌یه‌ک به‌رهه‌مبێنن که بچڕانێکی مێژوویی له‌گه‌ڵ رابووردوودا بێنێته ئاراوه. بۆ دامه‌زرادنی پرۆژه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیی و ئینسانیی نوێ ئه‌وان ده‌بوو گوتارێکی نوێش دابمه‌رێنن که ناسنامه‌یه‌کی جیاواز و بگره دژه‌رابووردوو تیایدا به‌رجه‌سته‌بێت. له‌وێوه ئه‌وان دایکۆتۆمی "رۆشنایی/تاریکیی"ان کرد به که‌ره‌سته‌ی جیاکردنه‌وه‌ی دوو ناسنامه‌ی دژ: سه‌رده‌مه تاریکه‌کان له‌لایه‌ک و سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی له‌لایه‌ک. نه‌وه‌ی ڤۆلتێر و رۆسۆ و مۆنتسیکۆ یه‌که‌م نه‌وه بوون که به سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بڵێن سه‌ده تاریکه‌کان، و سه‌رده‌می نیوتن و ده‌یکارت و بایکۆن و پاشان خۆیان به سه‌رده‌مێک بناسێنن که ده‌بێ عه‌قڵ و یاسا سروشتییه‌کان و زانست و ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان و به کورتیی رۆشنگه‌ریی تیایدا سه‌رچاوه‌ی دووباره بونیادنانانه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی ئینسانیی بێت. له‌وێوه رۆشنگه‌ریی به مانای عه‌قڵانییه‌ت و زانستگه‌ریی و یاخیبوون له ترادیسیۆن و که‌لتووری ئاینیی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و ئوروستوکراتیی و پادشایه‌تیی ده‌هات. دواجار پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی شۆرشی فه‌ڕه‌نسیی لێکه‌وته‌وه که به گۆڕینی سه‌رتاپای په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت-هاووڵاتی، ده‌زگای ئاینیی-ده‌وڵه‌ت- هاووڵاتی، ئینسان-ئاینده، ئینسان-رابووردوو ته‌واو بوو. گرنگتریین به‌رهه‌می شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی "جاڕنامه‌ی مافه‌کانی ئینسان و هاووڵاتی" بوو که له رووی مێژوییه‌وه یه‌کێ له گرنگتریین به‌ڵگه‌نامه‌کانی لیبراڵیزمه له پاڵ "جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی" ئه‌مریکادا که راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به تێزه لیبراڵه‌کانی (جۆن لۆک)ه‌وه. تا ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یه‌کی مۆدیرن نییه که توانیبێتی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی فه‌رامۆشبکات. نوێگه‌ریی له ساته‌وه‌ختی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌رییه‌وه ده‌ست پێده‌کات، ئه‌گه‌ر وایدابنێین که رێنیسانس قۆناخێکی نێوه‌دنگه‌ییه له نێوان سه‌ده تاریکه‌کان و سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا.
که‌واته پڕۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی قووڵ له‌سه‌ر چه‌مکی رۆشنایی هۆشیاریی یان "رۆشنگه‌ریی" ده‌وه‌ستێ وه‌کو جه‌مسه‌ری هێزه ناعه‌قڵانییه‌کان و کۆنخوازه‌کان و پارێزگه‌ره‌کان یان هێزه‌کانی درێژکراوه‌ی سه‌ده تاریه‌که‌کان. گرنگیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی 2006ی کوردوستانی عێراق ته‌نها له‌وه‌دا نییه که دژی تاریکیی فیزیکیی ماڵانه (بێکاره‌بایی)، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی دروست بکرێ له رێگه‌ی ئه‌ده‌بییاتی رۆشنگه‌رییه‌وه ئه‌وا ده‌شێت له‌وه‌شدا بێ که دژی تاریکیی هێزه کۆنه‌پارێزه‌کان بێت، ئه‌و هێزانه‌ی که جگه له هه‌ندێ رووکه‌ش راسته‌وخۆ درێژکراوه‌ی سه‌رده‌مه تاریکه‌کانن. مادام پێوانه‌ی رۆشنگه‌ریی شوێنگه‌ی ئینسان و هاووڵاتییه له په‌یوه‌ند به ده‌زگاکانی ده‌سه‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌وه، و مادام له کوردوستان شوێنگه‌ی ئینسان و هاووڵاتی له‌و په‌یوه‌نده‌دا هیچ جیاواز نییه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه تاریکه‌کاندا، که‌واته پڕۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی له‌سه‌ر هیچ ئاستێک پێی نه‌ناوه‌ته کۆمه‌ڵگای کوردوستانییه‌وه. به‌و پێیه یه‌ک رێگا له‌به‌رده‌م هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کدایه که جیاواز بێ له دووباره‌کردنه‌وه و درێژکردنه‌وه‌ی تاریکخوازیی، ئه‌و رێگایه‌ش رۆشنگه‌رییه. یه‌ک رێگا هه‌یه بۆ بچڕاندنی زنجیره‌ی هه‌ره‌سه‌کانی تاکی ئینسانیی له رۆژهه‌ڵاتدا به گشتیی، ئه‌ویش رۆشنگه‌رییه.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره که رێژه‌ی هه‌ره زۆری ناڕازیبوان و ئه‌کتیڤیستان ئه‌و گه‌نجانه بن که نه‌ک هه‌ر ته‌مه‌ن جیایان ده‌کاته‌وه له سه‌روه‌رانی هێزه تاریکخوازه‌کان به‌ڵکو ئینتیماش جیایان ده‌کاته‌وه. چاکتریین شت ده‌رباره‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م خاوه‌نی هیچ نییه، دووه‌م نه موقه‌ده‌سی هه‌یه نه باوه‌ڕی به کوردایه‌تی ته‌قلیدییه. که‌واته شۆڕشی رۆشنگه‌ریی له هه‌موو کات زیاتر پڕۆژه‌یه‌کی مێژووییه که ئه‌م نه‌وه‌یه بتوانێ خۆی تێدا بدۆزێته‌وه وه‌کو خۆراکی هۆشیاریی.
بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ بزوتنه‌وه‌یه‌ک بێت له دژی هه‌موو تاریکییه‌کان، هه‌ر له تاریکیی خێزانی کوردییه‌وه هه‌تا تاریکیی چینی سه‌رکوتگه‌ر که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی له هاوپه‌یمانێتی سێ لایه‌نه‌ی نێوان نوێنه‌رانی کوردایه‌تی ته‌قلیدیی و نوینه‌رانی ئیسلامی ئۆرتۆدۆکس و بونیادی که‌لتووری سه‌رکوتگه‌ری عه‌شایه‌ریی پێکهاتووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێ تاریکیی بێکاره‌بایی ته‌نها وه‌کو نیشانه‌یه‌ک له نێوان سه‌دان نیشانه‌ی دیکه‌ی تاریکیخوازیی چینه سه‌رکوتگه‌ره‌کان ببینێ نه‌ک وه‌کو یه‌ک دیارده‌ی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو. ئه‌و تاریکییه‌ی که ژووره ته‌نیاکانی گه‌نجان و منداڵانی هه‌ژاری داگیرکردووه ته‌نها تاریکیی بێکاره‌بایی نییه به‌ڵکو تاریکیی بێ مافییشه. ته‌وژمی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌موو بته پیرۆزه‌کانی تاریکیی و خواوه‌نده درۆزنه‌کانی که‌لتووری حه‌رام و موقده‌س هه‌پرون هه‌پرون بکات. کچان و کوڕانی گه‌نج ده‌بێ عیشق له سووچه تاریکه‌کانی شارانه‌وه بگوازنه‌وه بۆ به‌رده‌م مزگه‌وته‌کان. ئه‌وان ده‌بێ ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی خۆیان بشکێنن و له‌عنه‌ته‌کانی نه‌هامه‌تیی و خه‌فه‌کردنی خۆیان بگرنه ده‌زگاکانی پروپاگه‌نده و راگه‌یاندن چونکه ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ناوه‌وه ته‌نها درمی بۆرژوازێی به‌تاڵی کوردی‌یان ده‌رخوارد ده‌دات، و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش ته‌نها ده‌یانکات به کۆیله‌ی ماتریالیزم و بوونیان کورتده‌کاته‌وه بۆ به‌کاربه‌ر/کڕیار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که سه‌رتاپای هۆشیارییان له رێگه‌ی وێنه‌وه کورتده‌کاته‌وه بۆ هۆشیاریی مه‌خلوقێکی تێکشکاو و خه‌فه‌کراو و ده‌سته‌مۆ و شیزۆفرینیک.
زوو یا دره‌نگ تاریکیی نه‌ک ده‌بێ هه‌ر له ماڵی گه‌نجان ده‌رکرێ به‌ڵکو له هۆشیارییشیان، و ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها به خودی گه‌نجان ده‌کرێ و ته‌نها له رێگه‌ی رۆشنگه‌رییه‌وه ده‌کرێ. هێزی تاریکرۆحه‌کان ته‌نها به‌وه ده‌به‌زێنرێ که ئه‌م نه‌وه‌یه زاڵبێ به‌سه‌ر ئه‌فسانه‌کانی تاریکییدا که رۆح و هۆشیاریی خۆیانی داگیرکدووه. به‌شێکی زۆری تاریکیی ته‌نها بریتییه له هێزێکی سایکۆلۆجی که تاکی ئینسانی خۆی ده‌یکات به‌سه‌رچاوه‌ی ترس و خه‌فه‌کردن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێ بزووتنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ بونیادنانی ئازادیی تاکه‌سیی و رۆشنایی ره‌ها، و روخاندنی هه‌موو زیندانه‌کان، زیندانه‌کانی رۆح به‌ر له‌زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌ت. ته‌وژمی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ ژیان و له‌ش و ئاینده و عه‌قڵ بهێنێته به‌ر رۆشنایی و مه‌رگپه‌رستیی که‌لتووری تابۆ و موقه‌ده‌س و ته‌ختی مه‌لا و ئاغا و عه‌شیره‌ت و کوردایه‌تی بکات به به‌شێک له تاریکییه‌کانی رابووردوو.
گه‌نجان ده‌بێ مۆبایڵه‌کانیان فرێ بده‌ن و به ره‌نگ عیشقی ژیان بکه‌ن، ده‌بێ ده‌مانچه‌کانیان فڕێ بده‌ن و به زمان شه‌ڕ بکه‌ن، ده‌بێ کونه تاریکه‌کان به‌جێبێڵن و هه‌ور بکه‌ن به پۆشه‌ک، ده‌بێ تیرۆری خێزان به‌جێبێڵن و شه‌قامه‌کان بکه‌ن به نیشتیمان. گه‌نجان ده‌بێ به پێڵاوه‌وه بچنه سه‌ر بڵندگۆکان و مه‌رگی خودای تاریکیی و خودای کیژکوژه‌کان و خودای قه‌بیله و خودای مه‌زهه‌به‌کانی خوێن و تۆڵه‌ی ره‌ش و مه‌رگی خودای شه‌ره‌فی تاریک رابگه‌یه‌نن. خودایه‌ک توانای گریان و عیشقی ژیانی نه‌بێت شایسته‌ی په‌رست نییه. ئه‌و خودایه‌ی که له‌گه‌ڵ شکانی منداڵه‌کانی خۆیدا نه‌شکێ و ئه‌و خودایه‌ی که ئیلهامی مۆسیقا و سه‌ما و رۆشنایی نه‌بێت شایسته‌ی مه‌رگه. منداڵانی رۆژهه‌ڵات پێویستیان به دێوزمه‌ی جیهاد و فه‌تک و فه‌توا نییه، به‌ڵکو پێویستیان به خودایه‌که له وێنه‌ی خودای حه‌لاج و رومی و مه‌ولانا خالید و مه‌حوی. خودایه‌ک بۆ ترساندن نا به‌ڵکو بۆ دواندن و ئاوێته‌بوون، خودایه‌ک که دژی شکاندنی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ئینسان بێ و له دیمه‌نی عیشق نه‌ترسێ و رقی له قژی کیژه‌کانی خۆی نه‌بێت.
گه‌نجان ده‌بێ پشت له سه‌فه‌ر بکه‌ن و کونجێک بۆ ژیان له ناو جه‌رگه‌ی نیشتیمان‌دا دروست بکه‌ن، تا نیشتیمانێکی جیاواز دروست بکه‌ن. فاشیسته‌کانی نێو ئاین و سیاسه‌ت نه به بێزاریی و کۆچ هه‌ره‌س دێنن نه به‌رد تێگرتن، به‌ڵکو به بینینی دیمه‌نی ئازادی هه‌ره‌س دێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌وژمه شۆڕشیش بێت، ده‌بێ مه‌رگ پیرۆز نه‌کات، ده‌بێ شۆڕشێک نه‌بێت شاعیری مه‌رگدۆست پیرۆزی بکات، به‌ڵکو ده‌بێ شۆڕشێک بێت عیشقی ژیان و ده‌روێشانی ژیان و منداڵانی ژیان و بیریارانی ژیان بیگێڕن.
ئه‌م مانیفێستۆیه رۆشنبیریی هاندان نییه، به‌ڵکو هاندانی رۆشن-بیرییه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه له توندوتیژیی و شۆڕشگێڕه توندوتیژه‌کان و ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕه توندوتیژه‌کان، و چیدی جیهان پێویستی به توندوتیژیی تر نییه تا له‌وه تاریک تر بێت. ته‌نها ئه‌وانه‌ی که ده‌ره‌قه‌تی ئه‌رکی بیرکردنه‌وه‌ی رۆشنگه‌رانه نایه‌ن شۆڕشی توندوتیژیی هه‌ڵده‌بژێرن. توندوتیژیی ته‌نها له تاریکییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، بۆیه تاریکتریین بزوتنه‌وه‌کانی جیهان توندوتیژترینیانن. هه‌ر جۆرێکی شۆڕش که گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌ک ئینسانی تیا بکوژرێ، ئه‌وا ئه‌و شۆڕشه فه‌شه‌لی هێناوه و ده‌رئه‌نجام ده‌بێت به پنتێکی دیکه‌ی سه‌رکوتگه‌ریی و ئیدمانکردن له‌سه‌ر خوێن. ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ چاوی له دروستکردنی ئینسانیک بێت که له بنه‌ماوه جیاواز بێت له ئینسانی ته‌قلیدیی سه‌رده‌مه تاریکه‌کان، هه‌تا دروستبوونی ئاوه‌ها ئینسانگه‌لێک، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی جگه له گۆڕینی ماسکی چه‌ته‌گه‌ریی هیچی دیکه نییه.
رۆشنایی له ئاسۆدا نییه، منداڵانی رۆشنگه‌ریی ده‌بێ دروستی بکه‌ن. ئومێد له ئاینده‌دا نییه، بێئومێدان دبێ دروستی بکه‌ن. ده‌بێ چیدی به‌په‌شیمانییه‌وه له تاریکییدا نه‌مریین، به‌ڵکو ده‌بێ له‌سه‌ر خودی ئه‌رزی مه‌رگستان ژیان و رۆشنایی دروست بکه‌ین. هه‌رچی رۆشناییه‌ک له‌م جیهانه تاریکه‌دا هه‌بێت بێزاره‌کان هه‌ڵییانکردووه، و هه‌رچی مه‌شخه‌ڵێکیش کوژابێته‌وه ئومێدی درۆزن و ره‌زامه‌ندیی کوژاندوێتێوه.
ئه‌ندامانی سه‌ربازگه‌ی تاریکرۆحه‌کان ژیان بۆ خۆشیان به ره‌وا نازانن، ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ مه‌رگ بۆ ئه‌وانیش به ره‌وا نه‌زانێ. رێگایه‌کی تاریک له‌به‌رده‌م منداڵانی رۆشناییدایه، به‌ڵام ده‌بێ له داگیرساندنی چرایه‌که‌وه رۆشنبکرێت. ده‌بێ جگه له‌سه‌رکوتگه‌ریی هیچی تر سه‌رکوت نه‌کرێ. گه‌نجانی رۆشنگه‌ریی ده‌بێ به‌ر له‌هه‌موو شتێک زاڵ‌بن به‌سه‌ر سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ناو هه‌ناوی خۆیاندا چونکه هه‌موو ئازادییه‌کان له ئازادی بیرکردنه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌کات و له بیری ره‌زامه‌نددا و له ته‌مه‌ڵی بیرکردنه‌وه‌دا کۆتایی دێت. ئینسان له ناوه‌رۆکدا بوونه‌وه‌رێکی ته‌نهایه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ته‌نهایه میتافیزیکییه ده‌بێ هێزی داهێنانی خودی خۆی و به‌هاکانی خۆی بداتێ. منداڵانی ئه‌م نه‌وه‌یه، نه‌وه‌ی جه‌نگی تاریکرۆحه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نهاترین و شکێنراوتریین بوونه‌وه‌ری به‌شه‌ریین له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌موو مرۆڤایه‌تی زیاتر ده‌بێ چاویان له خۆدروستکردنه‌وه بێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئینسانییانه‌ی رووت خۆیان دروستبکه‌نه‌وه، ده‌بێ یه‌که‌م ته‌نهایی قبووڵ بکه‌ن دووه‌م وه‌همه‌کانی سه‌ده تاریکه‌کان له‌خۆیاندا بکوژن، ئه‌و وه‌همانه‌ی که به‌ناوی موقه‌ده‌سه‌وه خۆیشیان نامۆ ده‌کات له خودی خۆیان. قبووڵکردنی ته‌نهایی، ئاشتبوونه‌وه‌ی ئینسانه له‌گه‌ڵ خۆیدا و ئازادکردنێتی له هێزه سه‌رکوتگه‌ر و خه‌فه‌که‌ر و دووڕوو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگا. ده‌بێ جه‌به‌رووت له کۆمه‌ڵگا و هێزه پارێزگه‌ره‌کانی وه‌رگرنه‌وه و رێز بۆ تاکه‌کان بگێڕنه‌وه. ده‌بێ شۆڕشی منداڵانی رۆشنایی و گه‌نجانی ڕۆشنگه‌ریی وه‌کو شۆڕشه خوێناوییه مه‌رگدۆسته‌کان به‌ڵێنی به‌هه‌شتێک نه‌دات که هه‌رگیز نایه‌ته دی، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م جه‌هه‌نه‌مه له‌ناو به‌رێ که به‌بێ یۆتۆپیای ئاینده‌ش له‌ناو ده‌چێ. ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆشنبیرییه‌کی جیاواز له‌دایکبێت، رۆشنبیرییه‌که که ده‌بێ له‌سه‌ر خۆڵه‌مێشی ئه‌م تاریکبیرییه له‌دایکبێت که ئێستا پێی ده‌وترێ "رۆشنبیریی". ره‌نگه که‌س نه‌زانێ چی راسته که دابمه‌زرێنرێ، به‌ڵام به‌سه بۆ گه‌نجانی ڕۆشنگه‌ریی که بزانن چی هه‌ڵه‌یه تا رایگرن. چی شیاوه؟ ره‌نگه دیار نه‌بێت، به‌ڵام دیاره چی نه‌شیاوه. کوشتن و شکاندنی ئینسان نه‌شیاوه و ده‌بێ ئێستا و لیره‌دا کۆتایی پێبێت.
با رابووردوو و به‌هاکانی و که‌شیده‌کانی و تفه‌نگه‌کانی و نه‌خۆشییه‌کانی و تاریکییه‌کانی بچن بۆ جه‌هه‌نه‌م. یه‌ک چرا له هه‌موو دروشمه درۆزنه‌کانی کوردایه‌تی باشتره. که‌لتووری تاریکیی مومکین نییه بمرێ به له‌دایکبوونی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنایی و هۆشیاریی رۆشنایی و منداڵانی رۆشنایی نه‌بێت. ئیتر ده‌بێ ژیان له چنگی مه‌رگ رزگار بکرێ و مه‌رگ له ده‌ماره‌کانی ژیان ده‌ربهێنرێ. ده‌بی هێزه‌کانی تاریکی بچن بۆ تاریکیی و منداڵانی رۆشنایی بێنه ده‌ره‌وه بۆ ناو رۆشنایی. ئیتر ده‌بێ ته‌نها کوشتن و شکاندنی ئینسان حه‌رام بێ، به پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه که ته‌نها کوشتن و شکاندنی ئینسان حه‌ڵاڵه.
ئابی 2006
پاشکۆیه‌کی گشتیی بۆ به‌رگرییکردن له تێزی رۆشنگه‌ریی له "مانیفێستۆی رۆشنگه‌ریی"دا
سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د
بۆ ئه‌وه‌ی "مانیفێستۆی رۆشنگه‌ریی" تووشی به‌دخوێندنه‌وه نه‌بێت، ده‌بێ له پرسیارێکی سه‌ره‌کییه‌وه ده‌ستی پێ بکه‌ین: بۆ رۆشنگه‌ریی؟ له رۆمانسییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا نیتچه و له نیتچه‌وه تا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه که به‌خۆی ده‌ڵێ "پاشنوێگه‌ریی" خاڵێکی هاوبه‌ش هه‌یه ئه‌ویش ره‌خنه گرتنه له رۆشنگه‌ریی. رۆمانسییه‌کان پێیان وابوو رۆشنگه‌ریی ژیانی ئینسانی داماڵی له ره‌هه‌نده روحییه‌کانی و ژیانی کرد به ماکینه‌یه‌کی بێ‌گیان و ئینسان تیایدا برغویه‌کی نامۆ و بێتوانایه. دیاره ئه‌م وێنه‌یه‌ی که له تێکستی رۆمانسییه‌کانه‌وه تا بوونگه‌راکان دووباره ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ماکینه‌و و چه‌مکی به‌ماکینه‌کردن قووڵایه‌کی هه‌یه که دروست په‌یوه‌ندی به دیدی فه‌یله‌سوفانی رۆشنگه‌رییه‌وه هه‌یه. ئه‌م وێنه‌یه سه‌ره‌تا لای هۆبز زۆر روونه (که به‌ر له نه‌وه‌ی یه‌که‌می رۆشنگه‌رییه و ته‌نانه‌ت به‌ر له نه‌وه‌ی (نیوتن)یشه گه‌رچی هاوچه‌رخی نیوتنه)، هۆبز له شاکاره‌که‌یدا جیهان ده‌چوێنێ به ماکینه‌یه‌کی گه‌وره. پاشان لای فه‌یله‌سوفانی رۆشنگه‌ریی کاریگه‌ری یاساکانی نیوتن هه‌میشه نه‌ک هه‌ر ئاماده‌یه به‌ڵکو له پنتی پرۆژه‌که‌یاندایه. له ژێر کاریگه‌ری (نیوتن)دا زۆربه‌ی رۆشنگه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ده‌کرێ له گه‌ردون تێبگه‌ین له رێگای ئاشکراکردن و تێگه‌یشتن له یاساکانی سروشت و هه‌روه‌ها که ده‌توانین یاساکانی سروشت ئاشکرابکه‌ین و تێبگه‌ین له رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وان پێیان وابوو که له رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه ده‌توانین مافه سروشتییه‌کانی ئینسان و یاسا سروشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگاش بدۆزینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا عه‌قڵ بۆ یه‌که‌مین جار رۆڵێکی ناوه‌ندیی وه‌رگرت له‌سه‌رجه‌م سیسته‌می بیرکردنه‌وه و جیهانبینی و ئاینده‌بینیدا. ئه‌مه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ورپا چونکه هه‌رچی تا پێش ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دیدی ثیۆلۆجی مه‌سیحیی و قوتابخانه‌ی ئه‌ریستۆ بونیادنرابوو. به پێی ئه‌و دیده ثیۆلۆجییه ئینسان توانای تێگه‌یشتنی نییه له گه‌ردون، و زانینی ته‌واو ته‌نها له زانیاریی خودادایه و حه‌قیقه‌تی ره‌ها ئه‌م جیهانه نییه به‌ڵکو مه‌له‌کوتی خودایه. ساته‌وه‌ختی نیوتن سه‌ره‌تای کۆتای ئه‌م ترادیسۆنه میثۆلۆجییه و ثیۆلۆجییه بوو. رۆشنگه‌ران پێیان وابوو عه‌قڵ سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشت و گۆڕان و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی جیهانێکی ئینسانیی نوێیه . ئه‌م دیده دواتر به "گه‌شبینیی" گوناهبارده‌کرێت. هه‌ر له رۆمانسییه‌کانه‌وه تا ئێستا ئه‌م ره‌خنه‌یه به چه‌شنی جیاجیا له رۆشنگه‌ری ده‌گیردرێته‌وه. هه‌موو ئه‌م ره‌خنه‌گرانه‌ی رۆشنگه‌ریی به هه‌موو جیاوازییه‌کانیانه‌وه له‌وه‌دا به‌یه‌ک ده‌چن که پێیان وایه رۆشنگه‌ریی زییاده‌رۆییکرد له هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ و توانای عه‌قڵدا. سه‌ده‌ی نۆزده پڕه له‌و بیریارانه‌ی که "گه‌شبینییه‌که‌ی" رۆشنگه‌ریی به به‌رپسیار ده‌زانن له‌سه‌ر سه‌رده‌می تیرۆری فه‌ره‌نسا (له رۆبسپێره‌وه تا ناپلێون) و به به‌رپرسیاری ده‌زانن له‌سه‌ر میلیتاریزم (له فه‌ره‌نسای ناپلیۆنه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیای بسمارک). سه‌ده‌ی بیستیش پڕه له‌و بیریارانه‌ی که رۆشنگه‌ریی به به‌رپرسیار ده‌زانن له‌سه‌ر جه‌نگه جیهانییه‌کان و ناسیۆنالیزم و تۆتالیتاریزم و فاشیزم و نازیزم.
به‌ڵام که من وه‌کو خوێنه‌رێکی ئه‌مرۆ ئه‌م گوتاره جیاوازانه ده‌خوێنمه‌وه پێم گرنگه که هه‌موویان له سیاقه مێژوویه‌که‌ی خۆیاندا هه‌ڵبسه‌نگێنم. کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌ر نووسه‌رێک که ده‌نوسێ پێی وایه له دیدێکی بابه‌تییه‌وه ده‌نوسێ و ده‌توانێ ئاوڕ بداته‌وه‌و شته‌کان وه‌کو چۆن هه‌ن ئاوها بیانبینێ. به‌ڵام ئه‌مه جگه له هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی مێژووناسیی هیچی تر نییه. نووسه‌رێک نییه له ناو "مێژوویه‌کی بابه‌تیی"دا بنوسێ. یه‌که‌م، هه‌موو تێکسته‌کان خودگه‌رن. دووه‌م هه‌موو خوده‌کان به‌رهه‌می قۆناخێکی مێژوویین. به‌ڵام نیوه‌که‌ی دیکه‌ی کێشه‌که ئه‌وه‌یه که خوێنه‌رێکیش نییه توانای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیی هه‌بێت چونکه یه‌که‌م هه‌موو خوێندنه‌وه‌کان خودگه‌رن، دووه‌م هه‌موو خوده‌کان سه‌ر به قۆناغیکی مێژوویین و بیرکردنه‌وه‌یان مه‌حکوومه به رستێک دۆخی مێژوویی. که‌واته ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه باسی سه‌ده‌ی رۆشنگه‌ریی ده‌کات قه‌ت ناتوانێ وه‌کو رۆشنگه‌ران دۆخی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ده‌کانی تر ببینیت. ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی بیستیشه‌وه ده‌یه‌وێ سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده بخوێنێته‌وه قه‌ت ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تێکسته‌کانی ئه‌و دوو سه‌ده‌یه بخوێنێته‌وه. له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئێمه که ئێستا له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌وه ره‌خنه‌کانی بیریارانی سه‌ده‌ی بیست ده‌خوێنینه‌وه که له‌سه‌ر سه‌ده‌ی هه‌ژده نووسویانه دووجار تووشی وونبوون ده‌بین وه‌لێ پێمان وایه له‌سه‌ر سه‌ده‌ی هه‌ژده زانیاری وه‌ر‌ده‌گریین. واتا خوێندنه‌وه‌کانی ئێمه مه‌حکوومه به دۆخی جیا و ئه‌وه‌شی که ده‌یخوێنینه‌وه له‌سه‌ر سه‌ده‌ی هه‌ژده مه‌حکووم بووه به دۆخی جیا له ناو دۆخه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا. هێشتا لاشمان وایه گوایه سه‌ده‌ی هه‌ژده بابه‌تی خوێندنه‌وه‌که‌مانه.
من له‌سه‌ره‌وه کێشه‌که‌م زۆر ساده کرده‌وه، خۆی له راستیدا یه‌که‌م له هه‌موو سه‌ده‌یه‌کدا زیاتر له نه‌وه‌یه‌ک هه‌یه و که‌واته زیاتر له‌سه‌رده‌مێک هه‌یه و که‌واته له هه‌ر چه‌رخێکدا زیاتر له سیاقێکی مێژوویی هه‌یه. دووه‌م له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا به پێی شوێن و که‌لتووره جیاوازه‌کان سه‌رده‌می مێژوویی جیا له ئارادایه و که‌واته مه‌حکوومیی جیاتر خوێندنه‌وه‌کان دیاریی ده‌کات. سێهه‌م له ناو هه‌موو که‌لتوورێکدا خوێنه‌ره‌کان کاره‌کته‌ر و دۆخی سایکۆلۆجی جیا خوێندنه‌وه‌کانیان جیاده‌کاته‌وه. که‌واته هه‌رگیز شتێک نییه ناوی زانینی مێژوو بێت. به‌ڵکو هه‌میشه ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌کان له ئارادایه.
که‌واته به‌وه ناچێ خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی رۆشنگه‌ریی شتێکی بنه‌ماییمان پێ بڵێ له‌سه‌ر رۆشنگه‌ریی ئه‌وه‌نده‌ی که شتێکمان پێ ده‌ڵێ له‌سه‌ر سه‌رده‌م و دۆخ و خودی ره‌خنه‌گره‌کان. که‌واته په‌سه‌ندتریین وونگه ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ تێکسته‌کانی خودی رۆشنگه‌ریی بخوێنینه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی له وونگه‌ی وونگه‌کاندا هه‌وڵ بده‌ین رۆشنگه‌ریی فه‌رامۆش بکه‌ین.
له راستیدا بواری کاری من له‌ناو ره‌خنه‌گرانی مۆدێرنیته‌دایه، زۆر حه‌ز ده‌که‌م بۆ نموونه هه‌ردوو نه‌وه‌که‌ی قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت و دۆلۆز و فۆکۆ و نیتچه به‌کاربهێنم، چونکه بۆ من له‌وێدان ئامرازه‌کانی هه‌ڵکۆڵین، به‌ڵام ئه‌وه ناکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی یه‌که‌می ئه‌م پرۆژه‌یه خوێنه‌رێکی رۆژهه‌ڵاتییه نه‌ک رۆژئاوایی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێویست ناکات و ناتوانم به ئاقارێکدا ئیش بکه‌م که پشتگیریی خوێنه‌ره‌که‌م بکات که رۆشنگه‌ریی فه‌رامۆش بکات له‌به‌ر هۆکارێک که له پاریس و به‌رلین هه‌ن! بۆ کۆمه‌ڵگایی کوردوستانیی، رۆشنگه‌ریی له‌دایک نه‌بووه تا بمرێ. من نامه‌وێ خۆم و خوێنه‌ره‌که‌م بکه‌و‌ینه ئه‌و وه‌همه‌وه که کۆمه‌ڵگای کوردوستانیی و ئه‌وروپیی له یه‌ک سه‌رده‌مدا ده‌ژیین و ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان ده‌مرێندرێ لای ئێمه‌ش ده‌بێ بمرێندرێ. به کورتیی بۆ کوردان دێڕێکی ڤۆڵتێر له کتێبێکی پاشنوێگه‌ریی پڕ گرنگتره. بۆ؟ چونکه عه‌قڵ نه‌هاتووه‌ته ناو ژیانی ئێمه‌وه تا ده‌ریبکه‌ین. ئازادی سه‌ریده‌رنه‌هێناوه تا دژی لیبرالیزم بین. ئه‌گه‌ر فۆکۆ له کوردوستان بژیایه من گومانم نییه له‌وه‌ی که له رۆبسپێر سه‌رگه‌رمتر ده‌بوو بۆ شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسی.
که‌واته من مه‌به‌ستم ره‌تکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کانی ره‌خنه‌گرانی رۆشنگه‌ریی نییه، گه‌رچی بێگومان به‌شێکی زۆریشیان جێگه‌ی په‌سه‌ندکردن نیین، چونکه دواجار به دیوێکدا فاشیزمیش خۆی به نه‌یاری گوتاری رۆشنگه‌ری ده‌زانێ . ئه‌وه‌ی که جێگای گرنگیپێدانه ئه‌و راستییه‌یه که له هه‌موو زه‌مانێکدا سیماته‌کانی پتر له یه‌ک سه‌رده‌می مێژوویی کارایه به‌پیی بۆماوه‌ی شارستانیی و که‌لتووریی له ناوچه جیاوازه‌کانی جیهاندا. هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی رۆشنبیریی هۆشیار نه‌بێت به‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌که‌ویته هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه له بابه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌و مارکسیسته باوه‌ڕدارانه‌وه که له کوردوستانێکدا که کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ڕزێریی سه‌ره‌تایی پێکی دێنێ چاوه‌ڕوانی شۆڕشی کرێکاریی بوون. هه‌موو چوار کارگه‌ی بچووک له هه‌موو ووڵاتدا بوون، ئه‌مان پێیان وابوو په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له کوردوستان و له ئه‌وروپا یه‌ک چه‌شنن. دابه‌شکردنی کار رووی نه‌دابوو (واتا ئاده‌م سمیث نه‌گه‌یشتبوو به کوردوستان) ئه‌مان باسی ئه‌و کێشانه‌یان ده‌کرد که له نێوان شۆڕشی پشه‌سازیی و سه‌رده‌می مارکسدا له ئینگلته‌را دروست ببوو. من ناتوانم دژی مۆدێرنیته بم له ووڵاتێکدا کێشه‌ی گه‌وره‌ی نه‌بوونی کاره‌بایه. ناتوانم خۆم تووشی وه‌همی پۆستمۆدێرنیزم بکه‌م له ووڵاتێکدا یه‌ک ئاوده‌ستی گشتیی له شاره‌کانیدا نییه ئافره‌ت بتوانێ به‌کاری بهێنێ. ئه‌م کێشانه هی سه‌رده‌مه تاریکه‌کانه و به رۆشنگه‌ریی نه‌بێ به هیچ پرۆژه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت. پتر له 33 هه‌زار ئافره‌ت له سێ شاری کوردوستاندا له دوای راپه‌ڕینه‌وه تیرۆرکراوه و سوتاوه به‌ناوی شه‌ره‌ف و خودا و نه‌گبه‌تیی له‌و بابه‌ته‌وه. ئه‌مه ووڵاتێکه که رۆشنگه‌ریی به‌جێیهێشتبێ؟ بۆ عه‌قڵ سه‌ری ده‌رهێناوه تا له‌وه بترسین ژیان داگیر بکات؟
وه‌کو دیدی سیاسیی ،به‌ڵێ من وه‌کو هاووڵاتییه‌ک له رۆژئاوا زۆر لام گرنگه که له‌گه‌ڵ رۆڵی زیاتری ده‌وڵه‌تدا بم، له‌گه‌ڵ سنوورداناندام بۆ ئازادیی بازار و له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی کۆمه‌ککردنی کۆمه‌ڵایه‌تییدا بم و تاداوایی. به‌ڵام که ده‌چمه ووڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتیی وه‌کو کوردوستان، یه‌که‌م شت که دژییم رۆڵی زیاتری ده‌وڵه‌ته ، و پشتگیریی ره‌های هه‌موو ئازادییه‌کان ده‌که‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وا هه‌ر که پێم خسته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌بم به فاشیست، چونکه ئه‌گه‌ر پشتگیریی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت بکه‌م له هه‌ر ووڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسدا ئه‌وا فاشیستم (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی ده‌وڵه‌ت مۆنۆپۆل کراوه له‌لایه‌ن هێزه فاشیست و تاریکخوازه‌کانه‌وه). ئه‌گه‌ر وه‌کو چه‌په‌کانی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌پ بم، ئه‌وا بزانم و نه‌زانم ده‌که‌ومه ئه‌و به‌ره‌یه‌وه که فاشیزمی ئیسلامیزم پێشه‌نگیی ده‌کات. زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته ئایدیۆلۆجییانه‌ی که وه‌رگرتنیان له رۆژئاوا و بۆ دۆخه‌کانی رۆژئاوا چه‌پگه‌ریین، له رۆژهه‌ڵات رێک به پێچه‌وانه‌وه‌ن. هه‌ڵوێست له پرۆژه‌ی مۆدێرنیزم به گشتیی هه‌ڵوێستێکی له‌و چه‌شنه‌یه و ئێجگار ده‌رئه‌نجامی سیاسیی هه‌یه و په‌یوه‌ندی به هه‌لوێستی ره‌وشتناسییه‌وه هه‌یه. ئه‌م پاشکۆیه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه باسکرد تا سیاقی قسه‌کانم دیاریی بێت و بۆ ئه‌وه‌ش که رۆشنایی بخه‌مه سه‌ر چێوه‌ی فیکریی ئه‌و روانگه‌یه‌ی که له‌پشت مانیفێستۆکه‌مه‌وه‌یه.

No comments:
Post a Comment