مانیفێستۆی یاخیبوون له گه‌له‌که‌وتن
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌رواری 20،02،2008دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ته‌بسیتکردنی دونیا بزووتنه‌وه‌یه‌کی دژه‌ڕه‌خنه‌ییه که له زۆر شوێن باوه، به‌ڵام کاتێک ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێ به تاکه هێزی رۆشنبیریی (که‌لتووریی)، ده‌بێته قه‌یرانێکی مێژوویی ده‌گمه‌ن و ترسناک. مه‌به‌ست له "ته‌بسیتکردن" چییه له‌م نووسینه‌دا؟ "ته‌بسیت" وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه مانا حه‌رفییه‌که‌ی واتا ئاسانکردن. وه‌کوو چه‌مک مه‌به‌ستم له "ته‌بسیتکردن" هه‌ر هه‌وڵێکه له هه‌ر کایه‌یه‌کی رۆشنبیرییدا که بڕژێته ئه‌و ته‌وژمه باوانه‌وه که هێزه‌کان وه‌کوو دوو به‌ره ده‌ناسێنن: باش و خراپ، پاک و خائین، جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات. بزووتنه‌وه‌ی ئاوها له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا و له هه‌ر شوێنێکدا په‌یدا بێت، له ناوه‌ڕۆکدا هاوشێوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا بزووتنه‌وه‌یه‌که که له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌فیکردنی توانست و پێویستیی شییکردنه‌وه دروست بووه. بزووتنه‌وه‌ی ته‌بسیتکردن جیهان وه‌ها ده‌نه‌خشێنێ که باش و خراپ به جۆرێک روونن له وێنه‌که‌دا که چیدی بیرکردنه‌وه رۆڵ و پێویستیی و گرنگیی نامێنێت. دواجار که هه‌موومان زۆر به ئاسانی بزانین کێ به‌رپرسیاره له هه‌موو خراپه‌کارییه‌کان و نادروستییه‌کان و هه‌ڵه‌کان و سته‌مکارییه‌کان و ناڕه‌وایه‌تییه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌کان، چ پێویست به بیرکردنه‌وه و گومان و تێڕامان و لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه و خوێندن و زمانزانی و شاره‌زایی کایه‌یی ده‌کات؟ ته‌بسیتکردن کوشنده‌تریین بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیریی دژه‌رۆشنبیرییه. بزووتنه‌وه‌یه‌که که له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بێته مایه‌ی کوشتنی گرنگیی زمان له ناو کایه رۆشنبیرییه‌کاندا، و ئه‌مه‌ش مانای کوشتنی هه‌موو ره‌هه‌نده مه‌عنه‌ویی و هونه‌ریی و جوانناسی و فانتازیی و ره‌خنه‌یی و ئیراده‌گه‌رییه‌کانی ئینسان. بزووتنه‌وه‌ی ته‌بسیتکردن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه که ده‌بێته هۆی تاریکبوونی دوا ئاسۆکانی ئومێد له به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ی جێمه‌به‌ستدا.
ته‌بسیتکاره‌کان سوپایه‌کن له مرۆڤی نه‌زۆک له بیرکردنه‌وه‌دا و به خێرایی تیشک بزووتنه‌وه‌که‌یان به ناو سه‌ره نه‌زۆکه‌کاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌بێت به هێزێکی گشتگیر و سه‌قامگیر. نهێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و جۆره بزووتنه‌وانه ئه‌وه‌یه که به‌شێکی زۆر له خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی سروشتیی مه‌یلی په‌سه‌ندکردنی ئاسانتریین ته‌فسیره‌کانیان هه‌یه بۆ جیهان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته بچووک و گه‌وره‌کان. زۆربه‌ی خه‌ڵک به گشتیی ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان نییه وێنه‌یه‌ک بۆ جیهان له‌به‌رچاو بگرن که ئاڵۆزیی و پڕپێچیی تیایه. خه‌ڵک هه‌میشه به دوای ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ن که ڕوون و ڕه‌وان پێیان ده‌ڵێن ئا ئه‌مه‌یه شه‌یتانی سه‌ر رووی زه‌مین و ئه‌مه باشه و ئه‌مه خراپه. له‌به‌ر ئه‌وه، له کۆمه‌ڵگه هیلاکه‌کاندا، رۆشنبیر (وشه‌ی "رۆشنبیر" به مانا حه‌رفییه‌که‌ی نا، به‌ڵکوو به مانا باوه‌که‌ی به کاری ده‌هێنم) هێشتا ده‌یه‌وێت رۆڵێکی پێغه‌مبه‌رانه ببینێت. رۆشنبیری باو وه‌کوو مه‌لا (به‌و جیاوازییه‌وه که مه‌لاکان عاده‌ته‌ن باوه‌ڕ و زانیارییه‌کی باشتریان هه‌یه له بواری خۆیاندا) وه‌کوو واعیز و رێنیشانده‌ر قسه ده‌کات و، دواجار کار بۆ دامه‌زراندنی جۆره وتارێک ده‌کات که ته‌بسیتکردن تیایدا کارایه نه‌ک شیکردنه‌وه. بۆ هه‌ندێ خه‌ڵک هه‌ڵگیرساندن و بره‌ودان به شۆڕشێکی خوێناوی زۆر ئاسانتر و خۆشتره له‌وه‌ی که هه‌ڵسن به نزمتریین ئاستی پێویستی کرداری بیرکردنه‌وه و شیکردنه‌وه و تێڕامان له ره‌هه‌نده راسته‌قینه‌کانی ئاڵۆزییه‌کان. خۆبه‌کوشتدان بۆ هه‌ندێ خه‌ڵک له خۆفێرکردن ئاسانتره. ته‌بسیترکردن هه‌م خۆفێرکردن که‌مبایه‌خ ده‌کات هه‌م خۆبه‌کوشتدانیش پڕبه‌ڵێن ده‌کات. سه‌رتاپای بزووتنه‌وه سیاسییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌که‌ونه پانتایی نموونه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌وه. ته‌بسیتکردن رێگاکانی ناوبانگده‌رکردن تا دوا ئه‌ندازه کورت ده‌کاته‌وه. له جیاتی ساڵانێک له کۆششی خۆفێرکردن و خۆپه‌روه‌رده‌کردن، جیوینه‌وه‌ی دروشم و گله‌یی و جنێوه‌کانی به‌ره‌ی هه‌ق به‌سه بۆ ده‌رچوون له تاقیکردنه‌وه‌کانی رۆشنبیریی ته‌بسیتکردن.
کاتێک ته‌بسیتکردن باڵده‌گرێ به‌سه‌ر که‌لتوورێکدا، ئیتر مرۆڤی نێو ئه‌و که‌لتووره هیچ ئیراده‌یه‌کی سیاسیی و هونه‌ریی و رۆشنبیریی خوڵقێنه‌ری نامێنێ. سوپایه‌ک له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی کاڵفام و نمایشکه‌ر و به‌سه‌زمان تێکڕای تابلۆی رۆشنبیریی داگیرده‌که‌ن. سیاسه‌تکردن و نووسین و موشته‌قاته‌کانیان ده‌بن به ئاسانتریین پیشه‌گه‌لێک له‌گه‌ڵ که‌متریین پێویستیی شاره‌زایی کایه‌یی و نزمتریین مه‌رجی خوێنده‌وارییدا. له ناو ئاوه‌ها تابلۆیه‌کدا رۆشنبیره هه‌لقۆزه‌کانیش سه‌رده‌می زێڕینی خۆیان ده‌ژین. له‌و دۆخه مێژووییه تاریکه‌دا له یه‌ک کاتدا هه‌موو که‌سێک ره‌خنه‌گره به‌ڵام ره‌خنه له ئارادا نییه، هه‌موو که‌سێک نووسه‌ره به‌ڵام نووسین له ئارادا نییه، شه‌قام و گه‌له‌ریی و هۆڵه‌کان جمه‌یان دێت له هونه‌رمه‌دان به‌ڵام هونه‌ر له ئارادا نییه، هه‌موو که‌سێک سیاسه‌تکاره به‌ڵام سیاسه‌ت له ئارادا نییه، وڵات پڕه له رۆژنامه به‌ڵام رۆژنامه‌گه‌ریی له ئارادا نییه و... هتد.
بزووتنه‌وه‌ی ته‌بسیتکردن به دوای چاره‌سه‌ری فه‌وریی و حازربه‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ هه‌ندێ قه‌یران به‌بێ ئه‌وه‌ی کێشه سه‌رچاوه‌ییه‌کانی دیارییکردبێت. به پێی تێگه‌یشتن و ده‌ربڕینی رۆشنبیری ته‌بسیتکار که‌مینه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا شه‌یتانخوون و زۆرینه‌یه‌کی چه‌وساوه‌ش هه‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا یه‌کسانخواز و ره‌وشتبه‌رزن. به‌و پێیه دامه‌زرادن و گه‌شه‌دان به سیستمێکی یاسایی که تیایدا په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیی (عه‌قدی ئیجتیماعی – سۆسیاڵ کۆنتراکت) چوارچێوه و میکانیزمی رێکخستنی ئالۆزییه‌کانی ژیانی سیاسیی کۆمه‌ڵگه دیاریی بکات گرنگیی نامێنێت. که رۆشنبیریی ته‌بسیتکردن ده‌بێ به تاکه هێزی رۆشنبیریی ئیتر هه‌موو بواره‌کانی ره‌خنه و فیکر و فه‌لسه‌فه و هونه‌ر بازاڕایی ده‌کرێن و، ئه‌ده‌بیاتی رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌بێ به تاکه ژێنرای سه‌رده‌ستی نووسین و خودی رۆژنامه‌گه‌رییش ده‌بێ به بواری خه‌ڵته‌ی خوێنده‌واریی و پاشماوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانێی ساده‌ی سیاسیی و قه‌شمه‌ریی دیبلۆماسی.
له‌و سه‌رده‌مه تاریکانه‌دا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه ده‌نگێک په‌یدا بێت که له ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ته‌بسیتکردن پرۆژه‌یه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی و/یان هونه‌ریی جیاواز پێشکه‌ش بکات، ئه‌و پرۆژه‌ه‌یه به دوو قۆناغی سه‌ره‌کییدا تێده‌په‌ڕێ: یه‌که‌م: نه‌هی ده‌کرێت و تۆمه‌تبار ده‌کرێت و په‌راوێزگیر ده‌خرێت؛ دووه‌م: (ئه‌گه‌ر قۆناغی یه‌که‌م ببڕێت و هه‌ر به‌رده‌وام ببێت) ئیحتیوا ده‌کرێت و ده‌کرێت به به‌شێک له پیشه‌سازیی ته‌بسیتکردن و دووباره‌کردنه‌وه‌ی میکانیکی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاساییگه‌رایی تاکه چالاکییه‌کی رۆشنبیرییه که که‌سی بیرنه‌که‌ره‌وه ده‌توانێ پێیهه‌ڵبسێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆشنبیریی ته‌بسیتکردن له‌سه‌ر بنه‌مای لاساییگه‌ریی وه‌ستاوه، پرۆژه ره‌خنه‌ییه جدییه‌که‌ش له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بڕێکی بێ‌ژمار له کۆپیکردنی رووکه‌شییه‌وه مه‌حف ده‌کرێته‌وه و له کاریگه‌ریی سیاسیی و رۆشنبیریی ده‌خرێ.
توندوتیژیی له ده‌رئه‌نجامه حه‌تمییه‌کانی رۆشنبیریی ته‌بسیتکردنه. هاندانی جه‌ماوه‌ریی له گۆشه‌نیگای ئه‌و جیهانبینییه‌وه که جیهان به سه‌ر خه‌یر و شه‌ڕ، جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات، به‌ره‌ی هه‌ق و به‌ره‌ی زوڵمدا دابه‌ش ده‌کات رۆڵی پروپاگه‌نده‌یه‌کی درێژخایه‌ن ده‌بینێت بۆ هاندانی تووندوتیژیی. ئه‌و تووندوتیژییه ده‌شێت شێوه‌ی جه‌نگ یان شۆڕشی چه‌کداریی یان شێوه‌ی دیکه وه‌ربگرێ و ،له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بێته هۆی به‌ختکردنی ژیانی هه‌ندێ که‌س و دواجار یارییه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌کان و سه‌رکوتگه‌رییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی شۆرشگێڕه سه‌رکه‌وتووه‌کان سه‌ر له‌نوێ و به شێوازی خراپتر و فراوانتر ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه. سه‌رله‌نوێ رۆشنبیریی ته‌بسیتکردن گه‌شه‌ده‌کاته‌وه بۆ دابه‌شکردنی تابلۆ نوێکه به‌سه‌ر باش و خراپ‌دا و دیسان توانسته‌کانی داهێنان و دروستکردنی ئاسۆی مێژوویی له‌ناوده‌بردرێن و سه‌ره‌تای بازنه‌یه‌کی تازه له تووندوتیژیی ده‌ست پێده‌کاته‌وه. شۆڕشه‌کان هه‌میشه جیهانیان خوێناویتر و ترسناکتر کردووه. هێزه‌کانی رۆشنبیریی ته‌بسیتکردنیش هه‌میشه جیهانیان بۆ توندوتیژیی زیاتر و ئاسۆی تاریک‌تر پاڵ ناوه. سه‌ده‌ی بیست سه‌ده‌ی شۆڕشه‌کان بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆیه دۆخی ئازادییه‌کان و ئاستی داهێنان له سه‌ده‌ی بیستدا تاهات خراپتر بوو. له سایه‌ی شۆڕه‌شه‌کانه‌وه، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک زۆر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست تاریک‌تر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناووچه‌که پڕ بوو له هێزی تووندوتیژی گشتگیر که له ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی هه‌ق و به‌ره‌ی شه‌ڕدا توانای بینینی هیچی دیکه‌یان نییه و له ده‌ره‌وه‌ی کوشتن به هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی جیاوازیی ئاشنا نین. سه‌رده‌می دوای شۆڕشی چه‌کداریی تاریکتره له سه‌رده‌می پێش شۆڕش. شۆڕشگێڕه‌کان پیشه‌یان مرۆڤکوژییه نه‌ک بونیادنان، له‌به‌ر ئه‌وه که سه‌رده‌که‌ون مرۆڤکوژی پتر بڵاوده‌بێته‌وه و پانتاییه‌کانی ژیان و ئازادی به‌رته‌سکتر ده‌بن و کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وێرانتر ده‌بن. رۆشنبیریی ته‌بسیتکردن و دامه‌زراوه ده‌زگاییه‌کان و ئه‌و سوپا رۆژانامه‌وانه شۆڕشگێڕانه‌ی که سه‌رگه‌رمی ساده‌کردنه‌وه‌ی جیهانن بۆ دوو به‌ره‌ی باش و خراپ به‌رپرسی یه‌که‌من له کوژاندنه‌وه‌ی ئاسۆکانی ئومێد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ته‌بسیتکردن و توندوتیژیی تا بێت یه‌کتری ئاوده‌ده‌ن؛ هه‌موو بڵاوبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کێکیان ده‌بێته هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وی دیکه‌یان. رۆشنبیرانی شۆڕشی چه‌کداریی هه‌ر هه‌مان ئه‌و رۆشنبیرانه‌ن که جیهان کورت ده‌که‌نه‌وه بۆ ئاسانتریین وێنه‌ی دوو هێزی ره‌ش و سپی. ته‌بسیتکردن به‌ره‌یه‌ک نییه دژی به‌ره‌یه‌کی دیکه که به جۆرێکی دیکه بڕوانێته ئاڵۆزییه‌کانی ژیانی سیاسیی ئینسان، به‌ڵکو یه‌ک جۆره له بیرکردنه‌وه که له هه‌موو کایه‌یه‌کدا دوو به‌ره‌ی هاوچه‌شنی توندووتیژیی به‌رهه‌م ده‌هێنێت که تا ئه‌و شوێنه‌ی بتوانن هه‌موو شتێک دابه‌ش ده‌که‌ن و تا ئاستی خۆکوژیی جه‌نگ به‌رهه‌م ده‌هێنن. هه‌موو به‌ره‌یه‌کی نێو جیهانێکی ئاوه‌ها گه‌نده‌ڵیی و که‌وتوویی و مه‌رگدۆستیی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر یه‌که په‌نجه بۆ گه‌نده‌ڵیی و که‌وتویی و تاوانی ئه‌وی دیکه درێژ ده‌کات بۆ ره‌وایه‌تیدان به‌و گه‌نده‌ڵیی و که‌وتویی و تاوانانه‌ی که خۆی ئه‌نجامیان ده‌دات. له سه‌رده‌می تاریکی ئاوه‌هادا، که‌وتن نه‌ک ته‌نها بوارێک به‌ڵکو هه‌موو بواره‌کان ده‌گرێته‌وه هه‌ر له هونه‌ره‌وه بۆ ده‌زگاکانی خوێندن، هه‌ر له سیستمی یاساییه‌وه بۆ ژێنراکانی نووسین و، هه‌ر له ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه بۆ که‌لتووری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
چاره‌سه‌ر چییه (ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که عاده‌ته‌ن به ئاسانی ده‌کرێ به‌ڵام هه‌رگیز وڵامێکی ئاسانی نییه)؟
هه‌نگاوی به‌ر له یه‌که‌می چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که وه‌کوو تاکه‌که‌س یاخی بیت له که‌لتووری ته‌بسیتکردن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی یاخی بیت ده‌بێ قه‌باره‌ی بێئومێدییه مێژووییه‌که ببینیت. بۆ ئه‌وه‌ی یاخی بیت ده‌بێ خۆت له ئامرازه کوشنده‌کانی رۆشنبیریی ته‌بسیتکردن ئازاد بکه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له ئامرازه کوشنده‌کانی ئه‌و رۆشنبیریی ته‌بسیتکردنه ئازاد بکه‌یت ده‌بێ له په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیکه‌وه بڕوانیته بوون. بۆ ئه‌وه‌ی له په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیکه‌وه بڕوانیته بوون، ده‌بێ یه‌که‌م: زمانێکی تر به قووڵی فێر بیت؛ دووه‌م: به‌و زمانه په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له گه‌ڵ جیهاندا (زانیندا) دابمه‌زرێنی. بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ جیهاندا دابمه‌زرێنی هه‌رگیز پلانێکی دیاریکراو یان لیستێ مه‌رجی دیارییکراو له ئارادا نییه، به‌ڵکوو ده‌بێ ئه‌و رێگایه بدۆزیته‌وه که جیاوازییه‌کانی خۆت وه‌کوو تاکه‌که‌س دیارییده‌کات، ئه‌و رێگایه‌ی که جیاوازییه تاکه‌که‌سییه‌کانی تۆ به‌یان ده‌کات، ئه‌و رێگایه‌ی که کۆتایی به لاساییگه‌ریی ده‌هێنێت له ژیانتدا. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێک هه‌بێت ئه‌وا له درککردن به قه‌باره‌ی کێشه‌که‌وه ده‌ست پێده‌کات که له هه‌مان کاتدا پرۆسه‌ی خۆئازادکردنێکی تاکه‌که‌سییه. ئه‌و خۆئازادکردنه چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌یه که ئینسان هه‌ست به گرنگیی راسته‌قینه‌ی پرسیاری چاره‌سه‌ر ده‌کات چونکه ئه‌و شوێنه‌یه که قه‌باره‌ی بێئومێدییه‌که‌ی لێوه دیاره.
گه‌له‌که‌وتن که‌وتنێکی گشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یکات به دیارده‌یه‌ک که بینینی ئێجگار زه‌حمه‌ت بێت. بینینی گه‌له‌که‌وتن چاوێکی ته‌ندتروستی گه‌ره‌که. بوونی چاوێکی ته‌ندروست که توانای نیگاکردنی ته‌ندروستی هه‌بێت له دۆخێکی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رتاپاگیری وه‌هادا که گه‌له‌که‌وتنی تیادا رووده‌دات ناوازه‌یه. ئه‌وانه‌ی که له سه‌رده‌می گه‌له‌که‌وتندا گه‌وره ده‌بن و په‌روه‌رده ده‌کرێن زه‌ینیان به یه‌ک جۆر جیهانبینیی جێگای گرتووه که جۆرێکی نه‌خۆشه. وه‌سفکردنی ئه‌گه‌ری دیکه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ل جیهاندا (واتا جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خودی ئینسانه‌که) وه‌کوو وه‌سفکردنی شێوازێکی دیکه‌ی بوونه بۆ بوونه‌وه‌رێک که هوشیاریی به‌نده به یه‌ک شێوازی بوونه‌وه. ته‌ندروستیی نامۆترین تێگه‌یه بۆ که‌سێک که ته‌نها له نه‌خۆشیدا و له‌ناو نه‌خۆشاندا په‌روه‌رده بووه. که زمان نه‌خۆش ده‌که‌وێت، گرنگ نییه چ روحێکی ناوازه‌ی، چ ئینسانێکی نامۆی به ده‌وروبه‌ره‌که‌ت، چه‌ند که‌سێکی پڕئه‌ندێشه‌ی، چ توانایه‌کی هزریی زیره‌کی و، خاوه‌نی چ روانگه‌یه‌کی تایبه‌تی، دواجار ئومێدێک نییه که بتوانی یاخی بیت له گه‌له‌که‌وتن و نه‌بیت به به‌شێک له که‌وتن ئه‌گه‌ر زمانێکی تر رام نه‌که‌یت. رامکردنی زمانێکی تر هه‌نگاوی به‌ر له یه‌که‌مه بۆ رزگاربوون له تاعون. زۆر که‌س له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌مرێ، زۆر که‌س مه‌رگدۆستییه‌که‌ی زمانی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ بۆ ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ زمانه‌که‌ی دیکه‌دا ده‌یبه‌ستێ و، زۆر که‌س عه‌شقی له‌گه‌ڵ لاساییگه‌ریی و ئیسراحه‌تی دۆخی که‌وتندا له‌وه گه‌وره‌تره زمانێکی دیکه په‌نجه‌ره‌ی دیکه‌ی بۆ بکاته‌وه به سه‌ر جیهاندا. به‌ڵام دواجار ئه‌و رێگایه‌ی که به دووڕیانه‌کانی کرانه‌وه‌ی ئاسۆ و ئه‌گه‌ری دیکه ته‌واو ده‌بێت، رامکردنی زمانی دیکه‌یه.
گه‌له‌که‌وتن له سه‌ره‌تاوه له زمانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و دواجاریش به وێرانبوونی زمان ته‌واو ده‌بێت. نیشانه‌ی نه‌خۆشیی گه‌له‌که‌وتوان ئه‌وه‌یه ناتوانن ساتێک زمان به رووی ئه‌گه‌ره خه‌وتووه‌کانی داهێناندا بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له شوێنێکدا ئیتر کرانه‌وه‌ی ئه‌و زمانه به‌سه‌ر ئه‌گه‌ری داهێناندا ده‌بێ به شتێک زۆر نزیک له مه‌حاڵ. له شوێنێکدا ئیتر به بێ کۆمه‌کی جیهانبینی نێو زمانێکی دیکه، ئه‌گه‌ر نامێنێ بۆ داهێنان به‌و زمانه‌ی یه‌که‌م (له راستیدا ،به‌ده‌ر له‌وه‌ی زمانی دایک له چ دۆخێکدایه، پێم وایه به گشتی به بێ فێربوونی زمانی دیکه، که‌س ناتوانی زمانی دایک به باشی فێر بێت).
رێگای به‌جێهێشتنی دونیای گه‌له‌که‌وتوان له راستیدا هه‌رگیز رێگایه‌کی جوگرافی ئاسۆیی نییه. زۆر له گه‌له‌که‌وتوان تا ئه‌م په‌ڕ و ئه‌و په‌ڕی زه‌وی رۆشتوون و که‌وتنه‌کانیان و به‌تاڵییه‌کانی ناو سه‌ریان و خووه لاسییگه‌ره‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گێڕاوه. رێگای کۆچکردن بۆ جیهانێکی هزریی جیاواز، بۆ هوشیارییه‌کی ته‌ندروست، بۆ ئازادییه‌کی راسته‌قینه‌ی تاکه‌که‌سیی و، بۆ ئاسۆکانی ئومێد و ته‌ندتروستیی فێربوونی زمانی دیکه‌یه. زمانێک که خۆی تووشی تاعون بووبێت، تاعونی پێ ده‌ستنیشان ناکرێت. ته‌نها له ناو کوچه‌کانی زمانێکی دیکه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بتوانی بڕوانیته ترسناکیی و بێئومێدیی ئه‌و تاعونه‌ی که له‌سه‌رده‌می تاکزمانزانییدا به‌شێک بوو له تۆ و تۆ به‌شێک بووی له‌و. یه‌کێ له کاره‌ساته‌کانی سه‌رده‌می ته‌بسیتکردن بره‌ودانه به تاکزمانزانیی له جیاتی دووزمانزانیی. ته‌بسیتکاران زمانه بێگانه‌کانیش به‌سه‌ر به‌ره‌ی خێر و به‌ره‌ی شه‌ڕدا دابه‌ش ده‌که‌ن، دواجار تابێت ته‌بسیتکردن ته‌شه‌نه ده‌کات چونکه نه‌زانیی زمانێکی دیاریکراو (که خرواوه‌ته به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه) نه‌ک هه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵکو ده‌شبێ به جێگای شانازیی. دیارده‌یه‌کی مێژووی بێوێنه‌یه که خه‌ڵکانێک په‌یدا بن نه‌زانیی ببێت به جێگای شانازیی بۆیان.
هه‌موو قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر کرانه‌وه به ڕووی ئاسۆی دیکه و ئه‌گه‌ری دیکه‌دا بێهوده‌ییه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی زمان وه‌کوو سنووری ده‌ربازبوون له جیهانبینییه‌ک و چوونه‌ناوه‌وه‌ی جیهانبینییه‌کی دیکه. له‌وێدا کێشه‌که قووڵ ده‌بێته‌وه که که‌لتووری ته‌بسیتکردن، که که‌لتووری گه‌له‌که‌وتوانه، خه‌ڵک فێری ته‌مه‌ڵییه‌کی هزریی کوشنده ده‌کات له کاتێکدا زمانزانیی پڕۆسه‌یه‌کی پڕسه‌ختیی و پڕئازاره. ته‌بسیتکاران مودمینی چاره‌سه‌ری فه‌وریین، به‌ڵام زمانفێربوون پرۆسه‌یه‌کی ئێجگار هێواشه و ئێجگار دوورودرێژه (له راستییدا خاڵی ته‌واوبوونی نییه).
ته‌بسیتکردن خه‌ڵک فێری کرداری ته‌قه‌کردن و بیرکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌کردن و ئه‌ده‌بی ته‌قه‌کردن و ئه‌خڵاقی ته‌قه‌کردن و شۆڕشی ته‌قه‌کردن و رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌قه‌کردن ده‌کات. دواجار ته‌قه‌کردن ده‌بێ به تاکه رێگایه‌ک که گه‌له‌که‌وتوان په‌ی پێ ببه‌ن. مرۆڤکوژیی ده‌بێ به‌شێک له نه‌خشه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو قه‌یرانه‌کان. مرۆڤکوژیی ته‌نها ئه‌وه نییه زیندانه‌کان پڕ بن له تۆمه‌تبارکاراوی بێ دادگاییکراو، به‌ڵکو ئه‌وه‌شه که وڵات سه‌رتاپای ببێت به زیندانێک بۆ ژیان و، تیایدا ته‌نها که‌لتووری ته‌قه‌کردن سه‌رده‌ست بێت. مرۆڤکوژیی له سه‌رکوتگه‌ریی نێو قوتابخانه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ، ئاسۆی چه‌ندین نه‌وه‌ی داهاتووش تاریک ده‌کات به پڕکردنی وڵات له بیرکردنه‌وه‌ی کوشنده و بوونه‌وه‌ری کوشنده و بڕوانامه‌ی کوشنده و فه‌رمانبه‌ری کوشنده و مامۆستای کوشنده و نووسه‌ری کوشنده و ده‌زگای کوشنده و سیاسته‌کاری کوشنده که تێکڕا سه‌رقاڵی تیمارکردنی که‌سایه‌تییه نه‌رجسییه‌کانیان له رێگه‌ی کوشتن و شکاندنی ئه‌وانه‌دا که ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا ده‌شکێ. دواجار زنجیره‌ی رووخا‌و و رووخێنه‌ر تا ناکۆتا دووباره ده‌بێته‌وه ، هه‌مووکه‌س هه‌م رووخێنراوه هه‌م ده‌رووخێنێ، هه‌م ژێرده‌سته و هه‌م چه‌وسێنه‌ره.
گه‌له‌که‌وتن وه‌کوو ئه‌و توپه‌ڵۆکه به‌فره وایه که تا به‌ره‌واخوار تلبێته‌وه گه‌وره‌تر ده‌بێت. له کاتێکدا که چاره‌سه‌ر له ئاشکراکردنی جیهانبینیی دیکه‌دایه بۆ قه‌یرانی ئاوه‌ها مێژوویی، زماننه‌زانیی تا بێت ته‌شه‌نه ده‌کات. کامۆ له رۆمانی تاعوندا ده‌ڵێ به‌رگه‌گرتنی تاعون له تووشبوونی سه‌ختتره. سه‌ختی نه‌که‌وتن له دۆخی گه‌له‌که‌وتندا سه‌ختی رامکردنی زمانێکی دیکه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دیکه‌یه بۆ ژیان.
که گه‌له‌که‌وتن وه‌کوو هه‌ره‌سی به‌فر ده‌گاته ئاستی ترسناک، ئیتر که‌وتوان نه‌ک هه‌ر ده‌که‌ون به‌ڵکو له‌زه‌ت له که‌وتنی زیاتر وه‌رده‌گرن. که‌وتن ده‌بێ به ڤیستیڤاڵی له‌زه‌تی خۆله‌هۆشبردنێکی جه‌ماعیی. به‌یه‌که‌وه هه‌موو که‌س په‌ڵاماری یه‌ک جۆر شوێن و یه‌ک جۆر ده‌رکه‌وتن و یه‌ک جۆر مۆسیقا و یه‌ک جۆر شێوازی قسه‌کردن و یه‌ک ئاراسته‌ی جووڵانه‌وه ده‌ده‌ن. له دۆخی وه‌هادا یه‌ک جۆر جیهانبینیی ده‌ست ده‌گرێ به‌سه‌ر ژیاندا ئه‌ویش جیهانبنیی تاعونه. بۆ ناسینه‌وه‌ی که‌وتنی وه‌ها، بڕوانه خه‌ڵک چه‌ند به‌یه‌ک ده‌چن، وڵات ده‌بێ به چ زبڵخانه‌یه‌ک ، مۆسیقا ده‌بێ به چ ناهونه‌رییه‌کی که‌وتوو و لاساییگه‌ر، نووسین ده‌بێ به چ منجڕییه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریی و، تاکچه‌شنیی چۆن ده‌بێ به رۆخساری سه‌رتاپای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی.
دۆزه‌خ و به‌هه‌شت هه‌ردووکیان له زمانه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و له زماندا ته‌واو ده‌بن. که تاعون ته‌شه‌نه ده‌کات له بونیاده‌کانی زماندا، تاکه کۆمه‌ک له فێربوونی زمانی دیکه‌دایه. هه‌ستانه‌وه‌ی زمانێک له ناو زمانێکی دیکه‌دایه هه‌ر وه‌ک چۆن رامکردنی ته‌واوی زمانێک له فێربوونی زمانێکی دیکه‌دایه. بۆ ده‌ربازبوون له تاریکییه‌کانی سه‌رده‌می که‌وتنی گشتیی، ئه‌گه‌ر رۆشنایی هه‌بێت له فێربوونی زمانی دیکه‌وه هه‌ڵده‌کرێت. تازووتر بڕیار بده‌یت که به‌رگه‌ی تاعون بگریت، ده‌سه‌ڵاتی تاعون به‌سه‌رتا که‌متر ده‌بێت. بیرکردنه‌وه له‌و سه‌ختییانه‌ی که له هه‌ستانه‌وه‌دایه، له خودی هه‌ستانه‌وه قورستره. ده‌ستکردنه‌وه به ژیانێکی دیکه له‌ناو یاسا و گه‌مه‌کانی زمانێکی دیکه‌وه به‌وه‌وه به‌ستراوه چه‌ند زووتر به ئازاره‌کانی له دایکبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا تێده‌په‌ڕی.
پرسیارێکی گرنگ که دێته کایه‌وه ئه‌وه‌یه که جه‌دوای خودی ئه‌م نووسینه ده‌کاته شوێنی پرسیار. نووسین له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستی له ملی بێئومێدییدایه، به‌ڵام باوه‌ڕێکی سه‌یریشه به ئومێدی نادیار. ئومێدێک که له سوچێکی تاریک‌دا یه‌که‌م ئیلهامی گۆڕینی ژیانی که‌سێک دروست بکات، که‌سێک له چنگی تاریکیی رزگار بکات به‌وه‌ی که ساتێکی تایبه‌تی پێ بناسێنێ ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری رۆشنایی، ئومێد به‌وه‌ی که نووسینه‌که درزێک بخاته زیندانی زیندانییه‌که‌وه که ئاسۆی فڕینی لێوه دیار بێت. ڤاڵته‌ر به‌نیامین ده‌ڵێ "ته‌نها له‌به‌ر هیوابڕاوان هیوامان دراوه‌تێ." له‌و شوێن و زه‌مانه‌دا که هۆیه‌ک نییه بۆ گه‌شبینی و بۆ ئومێد، ئومێد له هه‌موو شوێن و زه‌مانێکی دیکه پڕبه‌هاتره. لۆجیکی ئه‌م نووسینه دژی بڵاوکردنه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام پاڵنه‌ره‌که‌ی ئه‌و ئومێده‌یه که له ناو بێئومێدییدایه، ئه‌و هیوایه‌ی که به‌هاکه‌ی په‌یوه‌ندی به بێهیواییه‌وه هه‌یه.

No comments:
Post a Comment