شوراکان و شار
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌رواری 30-08-2008 بڵاوبووه‌ته‌وه

بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی له کوردستانی عێراق له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می یه‌که‌م نه‌وه‌ی خوێنده‌واری نیمچه‌عیلمانی (نیمچه‌سه‌کیولار
شاره‌کان بوو له سه‌ده‌ی بیستدا. ئه‌م نه‌وه‌یه له ژێر کاریگه‌ری ده‌رکه‌وته‌کانی پۆزێڤیتیزم و مۆدێرنیتی خۆرئاوا بانگه‌شه‌ی خوێنده‌واریی ده‌کرد له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا و خه‌ریکبوو گوتارێکی نوێی به‌رهه‌م ده‌هێنا که پرسی ناسنامه و "پێشکه‌وتن" تیایدا دوو مه‌سه‌له‌ی ناوه‌رۆکیی بوون. به‌شێک له پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌و شاعیرانه بوون که له ده‌ره‌وه‌ی ترادیسیۆنی حوجره پرسیاری سیاسی و ئینسانیی ده‌بوو به بابه‌تی شیعره‌کانیان. به‌شێکی دیکه له پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌ک له کوڕی ئه‌و بنه‌ماڵه بۆژوا و نیمچه‌بۆژوازانه‌ی شاره‌کان بوون که ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی پایه‌ی ده‌وڵه‌تیی به‌رزیان بۆ هه‌ڵکه‌وتبوو له ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دواتر له ده‌وڵه‌تی پادشایه‌تی عێراقدا. به‌شێکی دیکه‌ش ئه‌و پیاوه ئاینیانه بوون که ده‌سه‌ڵاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگیان هه‌بوو و هوشیار بوون به‌و راستییه‌ی که له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژیان که نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له دووباره دروستکردنه‌وه‌دا بوو. ئه‌م پیاوه ئاینیانه رۆڵی بێمونافیسی سه‌رکردایه‌تی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێی سیاسیان ده‌بینی که له ناوچه‌که‌وه ده‌ربکه‌وتایه.
ئه‌م هێزه شارنشینه، که دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌کیی ئایدیۆلۆجی ناسیۆنالیزمی کورد بوو، هه‌ر زوو گه‌یشته ئه‌و دووڕیانه‌ی که یان وه‌کو پرۆژه‌یه‌کی نیمچه‌رۆشنگه‌ریی رۆشنبیریی به‌رده‌وام بێت یان بچێته هاوپه‌یمانێتییه‌کی مێژوییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا که نه‌ک هه‌ر بنه‌مای عه‌شایه‌رییان هه‌یه به‌ڵکو پارێزه‌ری بونیادێکی عه‌شایه‌رییشن له کوردستان. پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی مه‌لیک ئه‌زمونێکی تایبه‌تیی بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌که‌وه مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی شار بوو به‌ڵام هێزه‌که‌ی مه‌لیک له ناوه‌وه‌ڕا بونیادێکی عه‌شایه‌ری و سروشتێکی خێڵه‌کیی هه‌بوو. گیرخواردنی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی له دێهاته دووره ده‌سته‌کاندا له دوای شکستی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمووده‌وه له‌گه‌ڵ رۆژگاردا بوو به هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی دابچڕانی بزوتنه‌وه‌که له شار و کێشه‌کانی شار و کولتووری شار. به کورتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم هه‌ر زوو له‌و ئیراده بنچینه‌ییه‌ی خۆی دابڕا که په‌یوه‌ندی به مۆدێرنیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌وه هه‌بوو له رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واریی و چه‌مکاندنی کێشه‌ی ناسنامه و رێکخستنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له سه‌ر رۆشنایی ئاڵۆزییه چاوه‌ڕانکراوه‌کانی ژیانی شار. له شاردا په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان گۆڕابوون (یان به فراوانی له گۆڕاندا بوون)، ئه‌مه وای کردبوو که کۆمه‌ڵگه‌ی شاره‌کان بچێته قۆناغێکی نوێوه له په‌یوه‌ند به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. په‌یدابوونی به‌ررژه‌وه‌ندییه بۆرژواکان و دروستبوونی چینێکی فراوانی ناوه‌ڕاست له گه‌ڵ خۆێدا خه‌ریکبوو دروستبوونی هێزێکی سیاسی نوێی ده‌هێنایه پێشه‌وه که ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه مێژووییه نوێه بێت. ناسیۆنالیزم ده‌کرا ببێت به‌و هێزه، به‌ڵام خه‌باتی چه‌کداریی تێکڕای رێڕه‌وی مێژووی ناسیۆنالیزمی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ک گۆڕی. سروشتی توندوتیژیی له ناوچه‌که‌دا، که خه‌باتی چه‌کداریی به‌شێک بوو لێی، ناسیۆنالیسته‌کانی به رێگایه‌کدا برد که هه‌ر زوو دایبڕی له ئامانجه بنه‌ماییه‌کانی ناسیۆنالیزم، ئه‌و ئامانجانه‌ی که په‌یوه‌ستن به کریستالیزه‌کردنی ناسنامه‌ی شارستانیی خه‌ڵکێکی دیارییکراوه‌وه به ناوی نه‌ته‌وه.
خه‌باتی چه‌کداریی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی له بزوتنه‌وه‌یه‌کی رۆشنبیریی ئازادیخواز و ڕۆشنگه‌ره‌وه کرد به بزوتنه‌وه‌یه‌کی تووندوتیژ و پارێزه‌گار و تێکده‌ر. خه‌باتی چه‌کداریی بووه هۆی گواستنه‌وه‌ی قورسایی ناسیۆنالیزم بوو له شاره‌وه بۆ لادێ. ناسیۆنالیزم به په‌لاماردانی چه‌ک له گه‌شه‌کردن وه‌ستا. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه ، به‌ڵکو بوو به بوونه‌وه‌رێکی گوندنشین و که‌وته هاوپه‌یمانییه‌وه له‌گه‌ڵ په‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌شایه‌رییه‌کاندا. ته‌مه‌نی رۆشنبیریی ناسیۆنالیزم ته‌نها ئه‌و ماوه کورته بوو که له شاره‌کاندا وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی رۆشنگه‌ر بانگه‌وازی خوێنده‌واریی و چه‌مکاندنی ناسنامه‌یه‌کی سیاسی نوێی ده‌کرد بۆ خه‌ڵکی کوردستان. که خه‌باتی چه‌کداریی ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌م گه‌شه‌کردنه رۆشنبیرییه نه‌ک هه‌ر وه‌ستا به‌ڵکو ناسیۆنالیزم هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌ڕایه‌وه دواوه تا ئه‌و شوێنه‌ی که ئامێته بوو له‌گه‌ڵ سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی عه‌شایه‌رییدا و بوو به شتێک به ناوی کوردایه‌تی. ناسیۆنالیزمی کوردی نه‌ک هه‌ر ده‌ستبه‌رداری دروشمه مه‌ده‌نییه رۆشنگه‌رییه‌کانی خۆی بوو، به‌ڵکو راسته‌وخۆ بوو به‌هێزێک که دوژمنایه‌تی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌کرد. ئه‌و وێنه شیعرییانه‌ی که ناسیۆنالیزم بۆ خۆی ده‌نه‌خشاند هیچ په‌یوه‌ندیان به ئازادی و کولتووری شاره‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌میشه وێنه‌گه‌لێک بوون که ئیلهامیان له ژیانی گوندنشینییه‌وه وه‌رده‌گرت. چیدی کاره‌کته‌ری وه‌کو حاجی قادری کۆیی و پیره‌مێرد نموونه‌ی پێشه‌نگ نه‌بوون، به‌ڵکو وێنه‌ی پێشه‌نگ وێنه‌ی قاره‌مانێکی جه‌نگاوه‌ر بوو که له شێوازی کوڕی لادێ‌دا ده‌رده‌که‌وت. له شیعری کلاسیک‌دا شار گرنگیی ره‌مزیی زیاتره له چاو شیعری سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداریی. له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه، ئیتر شیعری کوردی ده‌که‌وێته رۆمانسیزه‌کردنی شاخ له جێی ئه‌وه‌ی که هێماکانی شار ببه‌ستێ به چه‌مکی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدا که هه‌ندێ له شاره‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده مێژوویین که ده‌کرا به ئاسانیی که‌پیتالیزه بکرێن بۆ پرۆژه‌ی دروستکردنی ناسنامه‌یه‌کی نوێ.
له به‌سه‌رهاتی گه‌ڕان به دوای بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریی و سه‌رکرده‌ی جه‌ماوه‌رییدا بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم که‌وته شاخه‌کان و ده‌شته‌کان. ئه‌مه وایکرد (دوای هه‌ندێ به‌ربه‌ره‌کانێ له نێوان باڵه جیاکانیدا) سه‌رتاپای هێزی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم پشتببه‌ستێ به به کۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشین و بونیادی عه‌شایه‌ریی. بونیادی عه‌شایه‌ریی ته‌نها له لادێکاندا سه‌رده‌ست نه‌بوو، به‌ڵکو له شاره‌کانیشدا بونیادی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکده‌هێنا و ئێستاش هه‌ر وایه. واتا کولتووری شار له خودی شاره‌کاندا کولتوورێکی ئێجگار لاواز و نوێ بوو به تایبه‌تی له نێوان دانیشتووه کورده‌کاندا، ئێستاش هه‌ر وایه. له هه‌فتاکاندا ئیتر به‌ها عه‌شایه‌رییه‌کان به ته‌واویی بوون به سیستمی به‌های ناسیۆنالیزمی کوردی. ناسیۆنالیزمی کوردی بوو به هێزێک که بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریی و هێزی سیاسی خۆی توند گرێ دابوو به سیستمی ئه‌و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه که ده‌رهاویشته‌ی سه‌دان ساڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کیی کوردی بوون.
به درێژایی هه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست ئه‌م توانه‌وه‌یه‌ی هێزی سیاسی ناسیۆنالیزم له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشین‌دا به‌رده‌وام بوو. کوردایه‌تی چه‌کدار به هه‌موو توانایه‌وه به‌رگری له‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌کرد که مه‌رجی مانه‌وه‌ی خۆی بوون، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش سه‌رتاپا سه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌شایه‌ریی بوون. بێگومان ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزه پارێزه‌ره دواکه‌وتووخوازه‌ی به‌هێزتر کرد ئه‌و سه‌رکوتگه‌رییه بێسنووره‌ی ده‌وڵه‌تی به‌عس بوو که سه‌رتاپای ده‌زگاکانی شاری گرتبووه‌وه. له راستییدا ئه‌و جه‌نگه‌ی که به‌هۆی دابه‌شبوونی به‌ره سیاسییه‌کانه‌وه له نێوان پێشمه‌رگه و جاشدا بوو له‌و جه‌نگه ئارامتر بوو که که له نێوان کولتووری عه‌شایه‌ریی و کولتووری شاردا بوو. جاش و پێشمه‌رگه هاوشان له جه‌نگدا بوون له‌گه‌ڵ کولتووری شاردا چونکه هه‌ردوولا سه‌ر به یه‌ک کو‌لتوور بوون، که کولتووری عه‌شایه‌ریی بوو. له شاخ جار و بار هه‌ڵده‌که‌وت که له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و ته‌وژمه ئایدیۆلۆجییانه‌وه که هه‌ندێ له گه‌نجه خوێنده‌واره‌کان له شاره‌کان دروستیان ده‌کرد هێزێکی چه‌پی نوێ دروست بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌ناو ده‌چوو له ناو زه‌خمی گشتی خه‌باتی چه‌کدارییدا.
به ئاسانیی یه‌کگرتنی جاش و پێشمه‌رگه له ڕاپه‌ڕیندا راستییه‌کی گه‌وره‌مان پێ ده‌ڵێ له سه‌ر ئیراده‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردایه‌تی. ئه‌وه‌ی که وای کرد ئه‌و یه‌کگرتنه له نێوان ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌دا به ئاسانی روو بدات ئه‌و راستییه بوو که ئه‌و دوو جۆره هێزه (جاش و پێشمه‌رگه) هه‌رگیز نوێنه‌رایه‌تی دوو کولتووری جیاوازیان نه‌کردووه. ئه‌و دوو هێزه دوو هێز بوون له بنه‌ڕه‌تدا به‌رگرییان له هه‌مان سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد و په‌یوه‌ست بوون به هه‌مان سیستمی به‌هاوه: واتا سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی خێڵه‌کیی و سیستمی به‌های عه‌شایه‌ریی. به درێژایی ته‌مه‌نی هێزی جاش و هێزی پێشمه‌رگه نه‌ک هه‌ر هاتوچۆکردن له نێوانیاندا ئاسان بووه، به‌ڵکو له زۆر شوێندا ناوه‌کانیشیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به ئاسانی گۆڕیوه‌ته‌وه. هه‌رگیز هێڵێکی ئاشکرا دروست نه‌بووه که جاش و پێشمه‌رگه جیا بکاته‌وه چونکه تا دوا هه‌ناسه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک نیوه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بوو به جاش یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی کات هه‌مان هێز له دیوێکی سنوور پێشمه‌رگه بووه و له دیوه‌که‌ی دیکه جاش بووه. ئه‌م ناڕوونییه له پێناسه‌ی جاش و پێشمه‌رگه‌دا له‌و راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که له بنه‌ڕه‌تدا جاش و پێشمه‌رگه یه‌ک هێزن به‌و مانایه‌ی که به‌رگری له یه‌ک سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ک سیستمی ئه‌خلاقیی ده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه بنه‌ماو و دیدگای کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازییان نییه، جێگۆرکێکردنیان رووداوێکی مه‌حاڵ یان ده‌گمه‌ن نییه. هه‌موو هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردایه‌تی له کوردستانی عێراق ئه‌زموونی هه‌ردوو ناسنامه‌ی جاش و پێشمه‌رگه‌یان کردووه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی به‌عسدا. جاش و پێشمه‌رگه ده‌رکه‌وته‌ی توندوتیژیی عه‌شایه‌ریی بوون و به‌رگریکه‌ری سه‌رسه‌ختی ترادیسیۆنی خێڵه‌کییبوون.
گرێیه‌کی سایکۆسۆسیۆلۆجی مێژوویی له کوردایه‌تیدا گه‌شه‌ی کرد له ماوه‌ی ته‌مه‌نی درێژی دابڕانیدا له شار. ئه‌و گرێیه گرێی رقێکی په‌نگخواردوو بوو له شار. ته‌مه‌نی درێژی دابڕانی هێزی سیاسی کوردایه‌تی له شار وایکردبوو کوردایه‌تی به درێژایی چه‌ندیین ده‌یه شار بفه‌نتازێنێ. وێنه‌ی شار وێنه‌ی ئه‌و جیهانه رێکخراوه بوو که کوردایه‌تی نه‌یبوو. وێنه‌ی شار وێنه‌ی سه‌رزه‌مینێک بوو که خۆشگوزه‌رانییه‌کان تیایدا دابه‌شکرابوون، وێنه‌ی سه‌رده‌مێک بوو که تیایدا ئاره‌زوو و جه‌سته درێژکردنه‌وه‌ی یه‌کتری بوون. شار بۆ کوردایه‌تی کێویی سوزانییه‌کی شۆخ بوو که له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سدا ده‌خه‌وت به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بخه‌وێت. شار شوێنێک بوو ناسیۆنالیزمی کوردی له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هه‌تا دوای چل-ساڵیی فه‌نتازیاندبووی. ئه‌م هێزه که هاته‌وه بۆ شار یه‌ک به‌رنامه و یه‌ک خه‌ونی هه‌بوو ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو شار ئه‌تک بکات. به له‌ناوبردنی شار، کوردایه‌تی ویستی خۆی له‌و پارانۆیایه رزگاربکات که پارانۆیای هه‌موو ته‌مه‌نی بوو: پارانۆیای شار.
دوژمنایه‌تی کوردایه‌تی له‌گه‌ڵ شاردا له ناو جه‌سته‌ی خودی هێزه‌کانی کوردایه‌تیدا ره‌نگی دابووه‌وه. ئه‌و ئه‌کتیڤیست و رۆشنبیرانه‌ی که له شاره‌کاندا و له ناو سیاقه رۆشنبیریی و ده‌زگاییه‌کاندا چالاک بوون، هه‌میشه سه‌ربازی وونی ناو کوردایه‌تی بوون. ئه‌و رۆشنبیره ناسیۆنالیستانه‌ی که له شاره‌کاندا ده‌ژیان، گه‌رچی رووبه‌ڕووی زۆرترین و ترسناکترین سه‌رکوتگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ت ده‌بوونه‌وه، هه‌میشه به چاوی گومان و قینه‌وه سه‌یر ده‌کران له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردایه‌تییه‌وه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیسته شارنشینه‌کان نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌یه‌کی سیاسی جیاوازیان ده‌کرد به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شاردا بوون: له باوه‌شی سوزانییه‌که‌دا بوون. رۆشنبیره ناسیۆنالیسته‌کانی شار له به‌رانبه‌ردا هه‌میشه ده‌بوو وه‌لائی ته‌واوی خۆیان بۆ پرۆژه‌ی ئه‌وانه‌ی شاخ (واتا بۆ خه‌باتی چه‌کداریی) دووپات بکه‌نه‌وه.
1991 کوردایه‌تی چه‌کدار به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه ده‌ستی گه‌یشته‌وه به سوازانییه شۆخه عاسییه‌که. پرۆژه‌ی به گوندکردنی شار فراوانتریین و سه‌ره‌کیتریین پرۆژه‌ی کوردایه‌تییه له دوای 1991وه. ئه‌م پرۆژه‌ی به‌گوندکردنه له دوو شته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه : حه‌نینی گوندنشینیی و گرێی رق له شار بوون. واتا پرۆژه‌یه‌که بۆ له ناوبردنی شار؛ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی کۆمه‌ڵگه له‌و ره‌وگه مێژووییه‌ی که دیباته ناو جیهانه‌وه؛ بۆ دابڕاندنی ته‌واوی هه‌موو خه‌ڵک. له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه هێزه‌کانی کوردایه‌تی وه‌کو دابه‌شکردنی غه‌نیمه‌ی دوژمن ده‌ستیان به دابه‌شکردنی جه‌سته‌ی شاره‌کان کرد به سه‌ر لایه‌نگره‌کانی خۆیاندا. یه‌کێ له دیادرده باوه‌کانی سه‌رده‌می سه‌رکه‌وتنی کوردایه‌تی چه‌کدار له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌کینه‌و که‌رسته مه‌زنانه بوو که بۆ ژیانی شار به مانا هه‌ره راسته‌وخۆکه‌ی که‌رسته‌ی هه‌ره پێویست بوون. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کوردایه‌تی له‌باتی ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانی خۆی بنیرێت بۆ زانکۆ، زانکۆی کرد به باره‌گای ده‌سه‌ڵاتی منداڵه‌کانی. ئه‌م هێزه له یه‌ک هه‌ڵمه‌تدا تێکڕای قوتابخانه و په‌یمانگا و زانکۆ و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌کانی به پێی په‌یوه‌دنییه خێڵه‌کییه‌کانی ئه‌میره‌کانی جه‌نگ دابه‌شکرد.
توێژێکی خوێنده‌واری چالاک که ویستی جیهانبینی خۆی دابمه‌زرێنێ له دۆخی ڕاپه‌ڕیندا، که‌مینه‌یه‌کی شارنشینی خاوه‌ن دیدگایه‌کی فراوانتر و خه‌ونێکی پێشکه‌وتوخوازتر بوو. به‌شی زۆری ئه‌و توێژه ئه‌و گه‌نجانه بوون که له دوای ئه‌نفاله‌وه یه‌که‌ی بچووک بچووکی نیمچه‌سیاسیان پێکهێنابوو له ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ریی هێزه‌کانی کوردایه‌تی که ئه‌و سێ ساڵه له دوای ئه‌نفاله‌وه هه‌تا 1991 ده‌ستیان نه‌ده‌گه‌یشته کوردستانی عێراق. ئه‌م هێزه نوێیه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ر له کاتی راپه‌ڕیندا شوراکانی دامه‌زراند که له بنه‌ڕه‌تدا به‌رجه‌سته‌کردنی سیستمێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕانه بوو بۆ گۆڕینی بونیادی ده‌سه‌ڵاتی بیروکراتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌رگوتگه‌رانه‌ی مێژوویی نێوان ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رێوبه‌رایه‌تی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا. له عێراقدا خه‌ڵک وه‌کو ڕه‌عییه‌ت سه‌یر ده‌کران له لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه گه‌رچی ده‌وڵه‌ت بڕیار بوو کۆماریی بێت. بزوتنه‌وه‌ی شوراکان به‌ره‌نگاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئۆتۆلیتاریانه بووه‌وه . هێزه‌کانی نێو به‌ره‌ی کوردستانی به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ باقی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه خاوه‌ن بونیاده عه‌شایه‌رییه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان به له‌ناوبردنی شوراکان کرد به هه‌موو رێگایه‌ک، هه‌ر له ناوزڕاندنه‌وه هه‌تا تیرۆر. شوراکان بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی مه‌ده‌نی بوو که به پله‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌می جیهانبینییه‌کی شارستانی بوو، جیهانبینییه‌ک که له ناو کێشه‌کانی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شار و کولتووری شاره‌وه سه‌ریهه‌ڵدابوو. شوراکان بزوته‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بوو که پڕۆژه‌ی ده‌ستکاریکردنێکی شۆڕشگێڕانه‌ی بونیاده عه‌شایه‌ریی و ناعه‌قڵانی و ئاینییه‌کانی له‌خۆگرتبوو. کوردایه‌تی له به‌رانبه‌ردا نوێنه‌ری هێزی عه‌شایه‌ریی و پارێزه‌ر و توندڕه‌وی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشین بوو. کوردایه‌تی ده‌مێک بوو ببوو به نوێنه‌ری ره‌جعییه‌ت چونکه به‌رگری له‌و مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌کرد که له هه‌مان کاتدا مه‌رجی مانه‌وه‌ی خۆی بوون. به‌ریه‌ککه‌وتنی ناسیۆنالیزمی کوردی له‌گه‌ڵ چه‌په نوێکاندا (که شوراکانیان دامه‌زراند) له راستییدا به‌ریه‌ککه‌وتنی شۆڕشی چه‌کداریی کۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشین بوو له‌گه‌ڵ شۆڕشی مه‌ده‌نی شاره‌کان. زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌کان هێشتا وه‌لائیان بۆ به‌ره‌ی یه‌که‌م هه‌بوو چونکه په‌یوه‌ستبوون به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کورده‌وارییه‌وه که به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوون. هێزه‌کانی کوردایه‌تی پشتئه‌ستووربوون به بونیادێکی کۆمه‌ڵایه‌تی باو که سه‌دان ساڵ‌بوو پارێزگاریی له په‌یوه‌ندییه باوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌کرد له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کورده‌واری، به‌ڵام چه‌په نوێکان بزوتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کچ و کوڕی یاخی بوو که چاویان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دووباره رێکخستنه‌وه‌ی مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڕیبوو. شکستی پرۆژه‌ی شوراکان شکستی راپه‌ڕین بوو له راستیدا. راپه‌ڕین دواجار بووه هۆی به‌هێزکردنی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه کۆنه‌په‌رسته‌کان. له ناو راپه‌ریندا، ته‌وژمی کۆنه‌په‌رستی عه‌شایه‌ریی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ته‌وژمی شارستانیدا. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می نوێی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی عێراقدا یه‌ک بزاوتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ هه‌بووبێت که گوزارشت له دیدێکی ئازادیخواز و مه‌ده‌نی و دژه‌ته‌مه‌نگه‌رایی و دژه‌پیاوسالاری (به کورتی دژه عه‌شایه‌ریی) بکات ، ئه‌وه بزاوتی چه‌په نوێکان بووه.
له‌گه‌ڵ راپه‌ڕیندا ته‌وژمێکی نوێی ئینتڵیجینسیاش په‌یدا بوو که ژێنرای نوێی نووسینی به رۆشنبیریی کوردی ناساند. به‌ڵام ئه‌م ئینتڵێجێنسیا نوێیه‌ش له باشتریین حاڵه‌تدا ده‌مارگیرانه پرۆژه‌ی چه‌په نوێکانی پشتگوێخست و له خراپتریین حاڵه‌تدا دژی چه‌په نوێکان هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی به‌ڕێوه‌برد. ئه‌گه‌ر ئینتڵیجینسای دوای راپه‌ڕین پشتگیریی له بزوتنه‌وه‌ی چه‌په نوێکان بکردایه، ده‌کرا لانی که‌م به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی به‌هێزی مه‌ده‌نی دژی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های سیاسی هێزه‌کانی کوردایه‌تی په‌یدا بوایه. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و ئینتڵیجینسیایه وه‌کو به‌شێک له ناسیۆنالیزمی کوردی گوتاری خۆی دامه‌زراندووه. له راستیدا زۆرینه‌ی رۆشنبیر و نووسه‌رانی باو نوێنه‌رایه‌تی باڵی توندڕه‌وی کوردایه‌تی ده‌که‌ن، به تایبه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌ناوی ره‌خنه‌گرییه‌وه نووسینیان کورتکردووه‌ته‌وه بۆ گله‌ییکردنێکی هه‌رزان و سواو و ته‌بسیتکار له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان.
ئه‌مه به‌و مانایه نایات که چه‌په نوێکان کێشه‌ی رۆشنبیریی و ئایدیۆلۆجی گه‌وره‌یان نه‌بوو، به‌ڵام به‌و مانایه دێت که پڕۆژه‌ی چه‌په نوێکان کراوه بوو بۆ دروستکردنی هێزێکی چه‌پ له سه‌ر رۆشنایی کێشه‌کانی شار و به پشتبه‌ستن به ئاڵۆزییه‌کانی ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی شار و کولتووری شار له دژی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی کوردایه‌تی. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خێڵ و حیزبه‌کانی کوردایه‌تی که نوێنه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون له شاره‌کاندا، دروستبوونی هێزێکی چه‌پ که ئامانجێکی مه‌ده‌نی و جه‌سته‌یه‌کی مه‌ده‌نی و هوشیارییه‌کی مه‌ده‌نی هه‌بێت پرۆژه‌یه‌ک بوو ده‌بوایه ئینتڵیجینسیای جیدی پاش راپه‌رین پشتگیریی لێ بکردایه.
چه‌په نوێکان یه‌که‌م هێز و دوا هێز بوون که دژی دیارده‌ی ئافره‌تکووژی بن، دژی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ئه‌میره‌کانی جه‌نگ بن، دژی هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی بن، دژی چه‌کدارکردنی شاره‌کان بن، و به کورتی دژی ئه‌و پرۆژه‌یه بن که من پێی ده‌ڵێم پرۆژه‌ی به گوندکردنی شاره‌کان. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو یه‌که‌مین و دواهه‌مین قوربانیی سیاسی سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕین بوون. له ناو ده‌یان هێزی توندڕه‌و و ناجۆردا، ته‌نها چه‌په نوێکان ره‌وایه‌تی مانه‌وه‌یان لێسه‌ندرایه‌وه.
تا ئێستا ئازادی سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕین به هه‌موو مانایه‌ک ئازادی توندڕه‌ویی و توندوتیژیی سیستمی عه‌شایه‌ریی بووه: ئازادی تیرۆر، ئازادی ئافره‌تکوژی، ئازادی له‌ناوبردنی شار و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کان...هتد. سیستمی عه‌شایه‌ریی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیدا له به‌هاری مێژوویی خۆیدا ده‌ژی. سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کان هیچ نییه جگه له سه‌رکه‌وتنی سیستمی عه‌شایه‌ریی به‌سه‌ر هه‌موو تروسکایه‌کانی دروستبوونی کولتووری شاردا. په‌روه‌رده‌بوونی نه‌وه‌یه‌کی زماننه‌زان له شاره‌کاندا یه‌که‌مین نیشانه‌ی مێژوویی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه. که که‌وتنی مێژوویی رووده‌دات، ده‌کرێ نیشانه‌کانی له هه‌موو ره‌هه‌ندێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا ببینرێ، هه‌ر له هونه‌ره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردن، هه‌ر له سیستمی په‌روه‌دره‌وه بۆ سیستمی ته‌ندروستیی، هه‌ر له مۆسیقاوه بۆ رێگاوبان، هه‌ر له رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه بۆ زه‌وقی بیناسازیی. که وڵات پڕ ده‌بێ له وه‌زاره‌ت و سیاسه‌تکار و به‌رێوبه‌ر و رۆژنامه‌گه‌ر و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر، به‌ڵام چۆڵ ده‌بێ له خزمه‌تگوازریی و سیاسه‌ت و کار و رۆژنامه‌گه‌ریی و هونه‌ر و نووسین؛ ئه‌وه چییه جگه له نیشانه‌ی که‌وتنێکی مێژوویی یان له یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌یه‌ک بۆ به‌گوندکردنی شار.

No comments:
Post a Comment