ده‌رباره‌ی شار
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌رواری 21-05-2008 بڵاوبووه‌ته‌وه

ته‌بسیتکردن ترسناکترین و خراپترین شته که ده‌رهه‌ق به نووسینی شیکار بکرێت. ته‌بسیتکار ده‌توانێ تێکڕای ئه‌و پرۆسه‌ی شیکردنه‌وه‌یه‌ی که ده‌شێت له ووتارێکدا یان کتێبکدا هه‌بێت کورتبکاته‌وه بۆ باش و خراپ، ره‌ش و سپی. له رابووردوودا من وتارێکم ده‌رباره‌ی ته‌بسیتکردن بڵاوکردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا ئه‌و شتانه دووباره ناکه‌مه‌وه که له‌و وتاره‌دا باسم کردوون. وای داده‌نێم که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م وتاره ده‌خوێننه‌وه، ئه‌و وتاره‌یان ده‌رباره‌ی ته‌بسیتکرنیش خوێندوه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره مه‌رج نییه بۆ تێگه‌یشتن له‌م وتاره. ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ له‌م وتاره‌دا شه‌رحی بکه‌م ته‌واوکردنی هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌و بابه‌ته‌یه که له ژێر ناونیشانی "شار شوراکان" بڵاومکرده‌وه. به تایبه‌تی ده‌مه‌وێ تێگه‌ی کولتووری شار و کولتووری دێهات روون بکه‌مه‌وه له په‌یوه‌ند به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانییه‌وه. بۆیه‌ش ده‌مه‌وێ ئه‌م نووسینه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بکه‌م، تا رێگه له‌و جۆره ته‌بسیتکردنه بگرم که کولتووری شار و کولتووری لادێ کورت ده‌کاته‌وه بۆ باش و خراپ. له راستیدا پاڵنه‌ری هه‌ره گرنگ له پشت وتاری "شار و شوراکان" و زۆربه‌ی وتاره‌کانی دیکه‌ی منه‌وه دژایه‌تیکردنی فاشیزمه، جا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌کی زۆره ئه‌گه‌ر ئه‌و تێزه به پێچه‌وانه‌وه بخوێندرێته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وتاره‌که بۆ دژایه‌تیکردنی فاشیزمی کولتووری لادێیه له دژی کولتووری شار، به‌ڵام ناشێت وه‌ها بخوێندرێته‌وه که پشتگیریی فاشیزمی شار بکات له دژی دێهات و گوندنشینان. واتا ئه‌وه‌ی که من ده‌ینووسم په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که ئایا کولتووری شار باشه یان کولتووری لادێ. له‌راستیدا ته‌نانه‌ت کردنی پرسیاری وه‌ها نه‌فامییه‌کی گه‌وره‌یه. پرسیاره‌که ئه‌وه نییه کام کولتووره باشه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که چۆن فاشیزمی کو‌لتووریی ده‌ستنیشان بکرێت. ئه‌مه جۆره جیاکردنه‌وه‌یه‌کی گرنکه که جاری وا هه‌یه خه‌ڵک له هه‌مو جێگه‌یه‌ک به‌سه‌ریدا باز ده‌ده‌ن. بۆ نموونه هه‌ندێک له‌وانه‌ی که گوایه دژی پیاوسالاریی چالاک ده‌بن، کاره‌که‌یان لێ تێکه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دژایه‌تی کردنی پیاودا. یان هه‌ندێک له‌وانه‌ی که دژی ره‌گه‌زپه‌رستی چالاک ده‌بن، کاره‌که‌یان لێ تێکده‌چێ له‌گه‌ڵ دژایه‌تی کردنی ئینسانی سپی پێستدا. یان هه‌ندێک ئه‌وانه‌ی گوایه له دژی پانعه‌ره‌بیزم (عروبه) چالاک ده‌بن ده‌که‌ونه دژایه‌تی کردنی هه‌ر ئینسانێک که وا رێککه‌وتووه عه‌ره‌ب بێت. ئه‌م جۆره تێکه‌ڵکردنه له ته‌بسیتکردنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و درمێکی خه‌ته‌ره که نابێ رووبدات. به کورتی فاشیزم به هه‌موو جۆره‌کانێوه جێگای سڵه‌مینه‌وه‌یه، جا فاشیزمی هه‌ر لایه‌ک بێت دژی هه‌ر لایه‌کی دیکه.
ئاسته‌مه بتوانین ئه‌وه دیاریی بکه‌ین که کولتووری شارستانی چییه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوونی کولتوورێکی وه‌ها له بنه‌مادا جێگای پرسیاره. "کولتووری شار/ستانی" له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردان‌دا له چاکترین حاڵه‌تدا ئاماژه‌یه به هێزێکی ئێجگار لاواز له‌سه‌ر ئاستی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. بۆ دروستبوونی کولتووری شار، جگه له دروستبوونی هێزی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نوێ، هه‌مه‌ڕه‌نگیی کو‌لتووریی مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه. به پێی ئه‌و مه‌رجه گه‌ڕان به دوای تێگه‌ی "شاری کوردی‌دا" گه‌ڕانێکی بێهوده و بگره بێماناشه. شتێک نییه به ناوی شاری کوردییه‌وه چونکه ئه‌و شارانه‌ی که تێکڕای دانیشتوانه‌کانیان کوردڕه‌گه‌زن هه‌مه‌ڕه‌نگیی کو‌لتووریی پێویستیان تێدا نییه. که‌واته ئه‌گه‌ر ئومێدێک هه‌بێت ئه‌وا له ده‌ستنیشانکردنی شاری کوردوستانییه نه‌ک کوردی. ئه‌وه‌ی که سه‌یره ته‌نها ئه‌و شارانه‌ی که باوه‌ڕدارانی کوردایه‌تی گومانیان له ناسنامه‌کانیان هه‌یه، ده‌کرێ له تاقیکردنه‌وه‌ی شاربووندا ده‌رچن. بوونی هه‌مه‌ڕه‌نگیی ( بۆ نموونه بوونی که‌میه‌نه‌ی ئیتنیی و کو‌لتووریی و ئاینیی و هتد) نه‌ک هه‌ر فاکته‌ری لاوازکه‌ر نیین بۆ ناسنامه‌ی شار، به‌ڵکو مه‌رجی سه‌ره‌کییشن بۆ ناسنامه‌ی شار. لادێی کوردی هه‌یه، به‌ڵام شاری کوردی نییه. ئه‌و "شارانه‌ش" که ده‌یانه‌وێ به کوردی بمێننه‌وه، له راستیدا ده‌یانه‌وێ به گوندیی بمێننه‌وه. سلێمانی بۆیه ناتوانێت ببێت به شار، چونکه ناتوانێت که‌مینه‌ی جیاواز په‌سه‌ند بکات. ئه‌و کۆبوونه‌وه نیشته‌جێیینانه‌ی که پێیان گوتراوه شاری کوردی له راستیدا نه‌ک هه‌ر ناتوانن که‌مینه‌ی ئیتنیی (ره‌گه‌زیی) دیکه په‌سه‌ند بکه‌ن، به‌ڵکو ناتوانن ئه‌و کوردڕه‌گه‌زانه‌ش په‌سه‌ند بکه‌ن که له‌دایکبووی شوێنی دیکه‌ن. له‌دایکبوویه‌کی هه‌ولێر با به ره‌گه‌ز کوردیش بێت تا مردن له سلێمانی په‌سه‌ند ناکرێت. که‌سێک که له خانه‌قین له دایکبووبێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نیشی له سلێمانی یان له هه‌ولێر به‌سه‌ر ببات، هه‌ر به "خانه‌قینییه‌که" ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێ. له‌دایکبوویه‌کی سلێمانی ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌ولێر نامۆیه له ئوستورالیا نامۆ نییه. کوردایه‌تی درمی فاشیزمی گواسته‌وه بۆ ئه‌و کوردڕه‌گه‌زانه‌ی که له شاره‌کانی دیکه‌شدا ده‌ژین، وه‌کو که‌رکوک و خانه‌قین. سلێمانیبوون و که‌لاریبوون و هه‌ولێریبوون و مه‌هابادیبوون...هتد له راستیدا هوشیاریی و جیهانبینیی خێڵه‌کیین بۆ دروستکردنی ناسنامه‌یه‌کی خێڵه‌کیی سروشت. له سایه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستریین وڵاته‌کانی جیهاندا، له دایکبوویه‌کی هه‌ولێر له‌ماڵتره (واتا په‌سه‌ندکراوتره، یان ته‌حه‌موولکراوتره) وه‌کو له سایه‌ی خه‌ڵکی سلێمانیدا، یان به پێچه‌وانه‌وه. که‌لارییه‌ک و سلێمانییه‌ک و هه‌ولێرییه‌ک ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کیشوه‌رێکی دیکه‌ش بن پارێزگاری به هه‌مان هووشیاریی فاشیستی خێڵه‌کیی که‌لارییبوون و سلێمانیبوون و هه‌ولێریبوونه‌وه ده‌که‌ن دژی یه‌کتری . یه‌کێ له ئاماژه فاشیسته‌کانی زمانی گشتیی بڵاویی ده‌سته‌واژه‌ی وه‌کو "خه‌ڵکی ئه‌سڵی شاره‌که‌یه". ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژه‌یه جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌یه به فاشیزمی عه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کیی له‌و شوێنانه‌دا که گوایه شاری کوردین، نیشانه‌ی دروستنه‌بوونی ناسنامه‌ی شاریشه چونکه فیکره‌ی شار له بنه‌مادا دژی چه‌مکی "ئه‌سڵ"ه. شار بۆیه ده‌توانێت شار بێت، چونکه هی هه‌موو که‌سه و هی که‌س نییه. ده‌شێت کولتوورێکی دیاریکراو زاڵ بێت له شاردا، به‌ڵام ئه‌وه شار نییه که یه‌ک جۆر خه‌ڵک و زمان و ره‌گه‌ز و ئاینی تێدایه، ئه‌وه ده‌وارگه‌ی خێڵه‌کیی و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کییه.
له دیارده‌کانی کولتووری شار، رمانی په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان و لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کانه. لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی خوێن و دروستبوونی په‌یوه‌ندی دیکه له‌سه‌ر بنه‌مای کار و پیشه و به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و هوشیاریی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تی ده‌بێته هۆی فراوانبوونی ئه‌و ئاسۆ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که تاکه‌که‌س ده‌توانێت ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی تێدا بگوزه‌رێنێ. رمانی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کی، رێگه بۆ کردنه‌وه‌ی پانتاییه‌ک له ئازادی تاکه‌که‌سیی خۆش ده‌کات. ئه‌و قسه‌یه که ده‌ڵێ ئازادی به‌ره‌ڵایه‌تی نییه، له راستیدا له ترسه‌وه له ئازادی هاتووه. به‌ڵێ ئازادی واتا به‌ره‌ڵایه‌تی. "به‌ره‌ڵا" یانی چی؟ به‌ره‌ڵا ئه‌و حه‌یوانه‌یه که ئیتر نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سه‌ردارێکدا نییه. له لای زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه خێڵه‌کییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئینسان ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه که نابێت به‌ره‌ڵا بێت، واتا ده‌بێ هه‌میشه سه‌ردارێکی هه‌بێت و هه‌میشه په‌تکرا بێت. ئه‌و په‌تانه‌ی که بۆ ئه‌م ئاژه‌ڵه ئاماده‌کراون زۆرن. هه‌ندێکیان له مزگه‌وته‌وه دێنه ده‌رێ، هه‌ندێکیان له خێڵه‌وه، هه‌ندێکیان له خێزانه‌وه، هه‌ندێکیان له به‌ته‌مه‌نه‌کانه‌وه، و دواجار هه‌موو ئه‌م تاکانه به یه‌کتریشه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یان رێگری سه‌ره‌کییه له به‌ره‌ڵایی (ئازادی) هه‌ر تاکه‌که‌سێک و هه‌موو تاکه‌که‌سێک. شار ته‌نها له‌سه‌ر خۆڵه‌مێشی به‌ها کۆنه‌کان ده‌توانێ دروست بێت. له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ک هه‌یه که رێگه‌ی لێ ناگیردرێت له نێوان کولتووری گوندنشینی و کولتووری شاردا. ئه‌وه‌ی که له‌و شوێنانه‌دا روو ده‌دات که پێیان ده‌گوترێ شاری کوردی دیارده‌یه‌کی سه‌یر و بێوێنه‌یه که زیاتر له فراوانکردنێکی نادروستی سنووری گوند ده‌چێت نه‌ک له ده‌رکه‌وتنی کولتووری شار. ئه‌وه‌ی که ئه‌م حاڵه‌ته سه‌ره‌تانییه‌ی قووڵکرده‌وه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کوردایه‌تییه که من پێم گووتوه "پرۆژه‌ی به‌گوندکردنی شار."
له‌و شوێنانه‌دا که پێیان ده‌گوترێ شاری کوردی، تۆڕی په‌ته‌کان له چاو سیستمی په‌ته‌کانی لادێ به‌هێزتر بووه نه‌ک لاوازتر. له به‌ر ئه‌وه‌یه که له راستیدا ئازادییه‌کانی ئافره‌ت له دێهاتدا فراوانترن. له لادێ ژماره‌ی چاو‌دێر و به‌رپرسه ئه‌خلاقییه‌کان که‌مترن و له رووی سایکۆلۆجییشه‌وه دانیشتووی لادێ ئه‌وه‌نده پارانۆیای به‌ره‌ڵایی نییه. ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێ شاری کوردی چییه جگه له کۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و وه‌رزێڕانه‌ی که وه‌رزێڕیی نازانن یان ناکه‌ن. ئه‌و شوێنه‌ی که پێی ده‌گوترێ شاری کوردی جێگای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ن که له بێکاریی و بێبه‌رهه‌مییدا یه‌ک چالاکی رۆژانه‌ی سه‌ره‌کییان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که چاودێریی یه‌کتری بکه‌ن. زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و کوڕ و کچه فه‌لاحانه‌ن که فه‌لاحه‌تیش نازانن! ئه‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی و مایکرۆیی رێگه له ئازادی تاکه‌که‌سیی کوڕان و کچانی "شار" ده‌گرێ له کوردستان حکومه‌ت نییه، به‌ڵکو کوڕان و کچان خۆیانن. ئه‌و شوێنه‌ی که به‌هه‌ڵه پێی ده‌گوترێ شاری کوردی بریتییه له شوێنێک که دانیشتوانه‌که‌ی په‌تبه‌ستی یه‌کتری کراون، هه‌ر که‌سێک بجوڵێته‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری هاوکات ده‌جوڵێنه‌وه. که‌س ناتوانێ جوڵه‌یه‌کی تاکه‌که‌سیی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی حه‌شامات. که کار دێته سه‌ر ئازادی، هه‌موو که‌س به‌رپرسه له هه‌موو که‌س. که کار دێته سه‌ر بێمافیی که‌س به‌رپرس نییه له که‌س. ئه‌گه‌ر کچێک له گه‌ڵ کوڕێدا له باخێدا ماچێک بگۆڕێته‌وه، هه‌موو ئه‌شرافی کۆمه‌ڵگای کوردی ژیانیان لێ تاڵ ده‌بێ و ئۆقره ناگرن تا رێگه له‌و کچه نه‌گرن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان کچ هه‌موو مافه ئینسانییه‌کانی زه‌وت بکرێت، که‌س خۆی به به‌رپرسیار نازانێت. ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئینسانی بێگوناه رووداوێکی ئاسایی رۆژانه‌یه له ده‌زگاکانی ئه‌و شوێنانه‌دا که پێیان ده‌گوترێ شاری کوردی، به‌ڵام تێکه‌ڵبوونی کچ و کوڕێک کاره‌ساتێکی ئه‌خلاقییه که ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌موو که‌س. له‌و "شارانه‌دا" هاوڵاتی یه‌ک کاری سه‌ره‌کیی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خلاقیی به‌سه‌ر هه‌ندێ هاوڵاتی دیکه‌دا بکات هه‌ر وه‌کو چۆن موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خلاقیی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌کرێت، ناڕه‌وایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بکات که له خۆی بێده‌سه‌ڵاتترن، هه‌ر وه‌ک چۆن ناڕه‌وایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کرێ. ئه‌وه‌ی که ئازادی رۆژانه‌ی له کوڕان و کچانی "شار" زه‌وت کردووه، پۆلیسی حیزبه‌کان نیین، به‌ڵکو مۆبایڵی ده‌ستی خودی کوڕان و کچانن له گه‌ڵ ئه‌و هوشیارییه نه‌خۆشه‌دا که بینین و بیستنی ژیانی تایبه‌تیی که‌سێکی دیکه‌ی به‌لاوه مه‌سه‌له‌یه. ئه‌و شوێنه‌ی که پێی ده‌گوترێ شاری کوردی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یه که پڕه له‌و نه‌خۆشانه‌ی که مودمینی چاودێریکردنی ژیانی تایبه‌تیی یه‌کتریین. سه‌ره‌کییتریین چالاکی هاوڵاتیانی "شار" بریتییه له چاودێرییکردنی یه‌کتری . سوپایه‌ک له مووچه‌خۆری بێکار سه‌رقاڵی ئه‌م چالاکییه‌ن که سه‌رتاپا له‌سه‌ر یه‌ک ئاره‌زووی سایکۆپاتی به‌نده که ئاره‌زووی بینینی ژیانی تایبه‌تیی که‌سێکی دیکه‌یه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له "به‌ڕێز" که هه‌رچی رێزه بۆ ژیانی تایبه‌تیی یه‌کتری نییانه، سه‌رقاڵی یه‌ک شانۆگه‌ری عه‌به‌سیین تیایدا خۆیان نمایشکارن و له به‌رده‌میدا خۆیان بینه‌رن.
که‌سێک که قووڵ باوه‌ڕی به یه‌کسانی ئینسان هه‌بێت زه‌حمه‌ته هیچ جۆرێکی موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات به ته‌ندروست بزانێت. به‌ڵام ره‌نگه ناجۆرتریین جۆری موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ئه‌و موماره‌سه‌کردنانه بن که تا ئێستا سه‌رنجیان نه‌دراوه. ئه‌و تێگه‌یه‌ی "ده‌سه‌ڵات" که له زمانی رۆژنامه‌وانیی کوردی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێ، لێره‌دا جێگه‌ی مه‌به‌ست نییه چونکه له راستیدا زمانی رۆژنامه‌وانیی کوردی چه‌مکی "ده‌سه‌ڵات" بێئاگایانه کورت ده‌کاته‌وه بۆ یه‌ک مانا که مانای "ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی سیاسیی"ه ، که کوشنده‌تریین کورتکردنه‌وه‌ی چه‌مکی ده‌سه‌ڵاته، به تایبه‌ت کاتێک که بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که فۆکۆ له پشتمانه‌وه وه‌ستاوه به شه‌رحه جینالۆجییه‌که‌یه‌وه بۆ چه‌مکی ده‌سه‌ڵات. به پێی فۆکۆ سروشتی ده‌سه‌ڵات وایه که زۆر نه‌بینراوه. ده‌سه‌ڵات هاوشان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگدا ده‌ڕوات. ئه‌وه‌ی که ده‌بێ بناسرێت، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاته که هه‌رگیز وه‌کو ده‌سه‌ڵات ده‌رناکه‌ون. بۆ نموونه زمانی رۆژنامه‌وانیی کوردی که پره له‌و گوتاره باوه‌ی که گوایه دژی ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاته. خه‌سته‌خانه و قوتابخانه ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتن، و دکتۆر و مامۆستا فیگه‌ری ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌و ناڕه‌وایه‌تییانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کوردی رووده‌ده‌ن زۆرترن له‌و ناڕه‌وایه‌تیانه‌ی که له‌ناو بونیادی حیزبییدا رووده‌ده‌ن. له راستیدا توێژی حیزبیی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا مۆدێرنتر و که‌مدرم تره له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری توێژه‌کانی دیکه. ئه‌و ناڕه‌وایه‌تییانه‌ی که له سه‌نته‌رێکی رۆشنبیرییدا رووده‌ده‌ن زۆرترن له‌و ناڕه‌وایه‌تیانه‌ی که له سه‌نته‌رێکی حیزبییدا رووده‌ده‌ن، چونکه له سه‌نته‌ره حیزبییه‌که‌دا بنه‌مای "خزمه‌ت" به جۆرێک له جۆره‌کان شوێنێک له گوتاری گشتیی‌دا ده‌گرێت، به‌ڵام له سه‌نته‌ره‌کانی دیکه‌دا زۆر جار جگه له دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌کی قه‌ڵب و پڕنه‌خۆشی ئه‌زمونی حیزبیی هیچی دیکه روو نادات، واتا له سه‌ره‌تاوه تێگه‌ی "خزمه‌ت" به درۆش له فه‌رهه‌نگی ئه‌و شوێنانه‌دا نییه. له ناو بونیادی حیزبییدا هه‌ره‌مه‌ییه‌تێکی ده‌سه‌ڵات هه‌یه که جۆرێک له سیستمی به‌ها دروست ده‌کات له نێوان ئاسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام له سه‌نته‌ره‌کانی دیکه‌دا یه‌ک چه‌شن له ده‌سه‌ڵات هه‌یه که یه‌ک مه‌به‌ستی هه‌یه ئه‌ویش موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵاته به مه‌به‌ستی راکێشانی سه‌رنج بۆ ئه‌و خوده نه‌خۆشه‌ی که له جێگای ده‌سه‌ڵاتی ئیداریدایه.
به‌ڵێ پڕۆژه‌ی به گوندکردنی شاره‌کان پرۆژه‌ی حیزبه‌کانی کوردایه‌تییه، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه به بێ پشتگیرییه‌کی جه‌ماوه‌ریی فراوان، نه‌ده‌کرا جێبگرێ. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانیش زۆربه‌ی ناسازیان له‌وه‌وه نه‌هاتووه که حیزبه‌کانی کوردایه‌تی فاشیستن، به‌ڵکو له‌وه‌وه هاتووه که فاشیست نیین به پێی پێویست، له دیدی ئه‌و رۆشنبیرانه‌دا. بۆ نموونه له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه عه‌ره‌به‌کاندا، هه‌ڵوێستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئینسانییانه‌تره له هه‌ڵوێتستی رۆشنبیرانی باو و به‌شێکی زۆر له گروپه سیاسییه بچووکه‌کان. یه‌کسانی یه‌کێ له نائاماده‌تریین خه‌مه‌کانی ئینتێلیجینسیای کوردییه. بۆ؟ ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندی رۆڵێکی هه‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رۆڵێکی هه‌بێت، که‌واته رۆشبیری باوی کورد هه‌ر شتێکه به‌س رۆشنبیر نییه. بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆشنبیر به‌وه‌دا رۆشنبیره که خه‌مه‌کانی خه‌می گشتیین نه‌ک تاکه‌که‌سیی. ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ندان ناڕازی ده‌کات ئه‌وه نییه که عه‌زابێکی ئینسانیی هه‌موو رۆژێک چه‌ندین چار به به‌رچاویاندا له مه‌رجه‌کانی کاری کرێکاره بێگانه‌کاندا رووده‌دات، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که بۆچی موچه و ماڵی زیاتریان نادرێتێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و توڕه‌هاته‌ی که پێشکه‌شی ده‌که‌ن به ناوی هونه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی که نووسه‌ران و شاعیرانی بێشعوری "شار" ناڕه‌حه‌ت ده‌کات ئه‌و ته‌عداکردنه نییه که له‌و خزمه‌تکاره پێست ره‌ش و پێست سورانه ده‌کرێن که له ماڵه سته‌مکاره‌کانی شاردا کۆیله‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که کام هاوڕێیه‌یان زیاتر وه‌رده‌گرێ و کامه‌یه‌یان که‌متر به‌شی ده‌درێ له غه‌نیمه‌کانی شار. ئه‌وه‌ی که جێگای ناڕه‌زایه‌تییه ئه‌وه نییه که بۆ دزیی ده‌کرێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که کێ زۆرتری به‌ر ده‌که‌وێ له‌و دزییانه‌دا. لای رۆشنبیرانی باو، خه‌م ئه‌وه نییه که بۆ ته‌عدا ده‌کرێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که بۆ ده‌رفه‌ته‌کانی ته‌عداکردن به یه‌کسانی دابه‌ش ناکرێت به‌سه‌ر ته‌عداکه‌راندا! له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌مگه‌رمتریین قاره‌مانی گۆڕه‌پانی "ره‌خنه‌گرتن"ی هه‌رزان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردایه‌تی، هه‌رگا هه‌ندێ له غه‌نیمه‌ی شار و هه‌ندێ پله‌و پایه‌ی قه‌ڵبی به‌رکه‌وت ده‌بێ به‌نده‌یه‌کی رازی و خۆشحاڵ.
ئه‌و به‌ناو شارانه‌ی که ته‌نها دانیشتوی کوردڕه‌گه‌زیان تێدایه هه‌رگیز کولتووری شاریان تێدا سه‌رده‌ست نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و کورده عاریفانه‌ی که له ناوچه‌کدا هه‌ڵکه‌وتوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازبوونه، جێگایان نه‌بووه‌ته‌وه. شاربه‌ده‌رکردنی مه‌ولانا خالید له سلێمانی زه‌قتریین نیشانه‌ی له‌بارچوونی ناسنامه‌ی شاره له سه‌ره‌تاکانی دروستبوونی سلێمانییه‌وه . چیرۆکی دووباره تیرۆرکردنه‌وه‌ی ژیانێکی نیمچه ئازاد له شاردا به شکستی راپه‌ڕین ته‌واو بوو. شکستی راپه‌ڕین ئه‌و کاته بوو که پرۆژه‌ی چه‌په نوێکان به کۆتای هاتنی پرۆژه‌ی شواراکان شکستی هێنا . یه‌که‌مین و دواهه‌مین پاڵه‌نه‌وانه‌کانی ئه‌و جه‌نگه بۆ ئازادی ئه‌و چه‌په نوێیانه بوون که رۆشنبیریی کوردی یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی به شایسته نه‌زانی بۆ یادکردنه‌وه‌یان. چه‌په نوێکان تاکه بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی بوون که نوێرایه‌تی ناسنامه‌یه‌کی دیکه بکه‌ن بۆ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ناسنامه‌یه‌ک که دژی کوێخا و ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کانی گوند و شاری به‌گوندگراو بێت.
من بانگه‌شه‌ی دژایه‌تیکردنی گوندنشینی ناکه‌م. بانگه‌شه‌کردن ئامانجی ئه‌م وتاره و وتاره‌کانی دیکه‌ی من نییه، به‌ڵکو ئامانجی ئه‌م نووسینانه تێگه‌یشتنه له ئالۆزییه‌کان. له دێهاتدا لانی که‌م سیستمێک هه‌یه که توانای به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه (به‌رهه‌مهێنان گرنگتریین چالاکی ئینسانه به پێی تێڕوانینی هیگڵ و مارکس)، به‌ڵام له "شاره‌کاندا" له‌پاڵ چاودێرییکردن و به‌ستنه‌وه و سزادان و ئابڕوبردندا شتێکی ئه‌وتۆ له ئارادا نییه. سه‌یر نییه که زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی تیرۆرکردنی ئافره‌ت له "شاره‌کان"دایه نه‌ک لادێکان. ئه‌وه‌ی که هه‌یه شاری به گوندکراوه. ئه‌مه مانای وانییه ئه‌و شوێنانه بوونه به گوند، به‌ڵکو مانای وایه بوونه به حاڵه‌تی سه‌ره‌تانیی له‌سه‌ر شێوه‌ی گوند. ئه‌و شوێنانه توندوتیژییه‌کانی گوند و نایه‌کسانییه‌کانی گوند به ده‌یان جار گه‌وره‌تر دووباره ده‌که‌نه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بنه‌مای پێکه‌وه‌بوونی گۆمه‌ڵگه‌یی و هاوکاری ده‌سته‌جه‌معیی گوندنشینیی دووباره‌بکه‌نه‌وه. که‌واته ئه‌و "شارانه" گوند نیین، به‌ڵکو گوندی نه‌خۆشن. جۆره گوندێکن که کوێخا و ئاغا و ده‌ره‌به‌گی گه‌وره‌تر له هی گوند و بێره‌حمتر له هی گوند و بێویژدانتر له هی گوند و سته‌مکارتر له هی گوند به‌رهه‌مده‌هێنن. کورد که نه‌تواوه‌ته‌وه هی ئه‌وه نییه نه‌یوستووه بتوێته‌وه، به‌ڵکو هی ئه‌وه‌یه نه‌یه‌توانیوه بتوێته‌وه. دروستبوونی شار پێویستی به ئازایه‌تی ده‌ستبه‌ردان هه‌یه له په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان و به‌ها خێڵه‌کییه‌کان. کوردایه‌تی له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رگرییکردن له په‌یوه‌ندییه خيڵه‌کییه‌کان. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌وه بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌کی دژه شارستانی که بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کدار. له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوودروودا ئیتر ده‌مێک بوو کوردایه‌تی و خه‌باتی چه‌کرداریی له فه‌رهه‌نگی گشتیی‌دا به زه‌حمه‌ت له‌یه‌کتر جیا ده‌کرانه‌وه. کوردایه‌تی به کورتی بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کدارییه که به‌رگری له کورده‌واری ده‌کات. کورده‌واری ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه وه‌رزێڕییه‌کانی گۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشینی کوردان دروستبووه. هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆجی بێته کایه‌وه ناتوانێت جگه له‌م پێناسه‌یه پێناسه‌یه‌کی دیکه پێشکه‌ش بکات ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردایه‌تی. که‌واته کوردایه‌تی له توانایدا نییه جگه له وێرانکردن هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی دیه‌که‌ی هه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر شاردا چونکه شار واتا رمانی کورده‌واری. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقییدا، کوردایه‌تی هێزێکی چه‌کداریی هه‌بوو که کاری سه‌ره‌کیی بریتی بوو له لێدانی شاره‌کان. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداریی کوردایه‌تیدا، کوردایه‌تی په‌ره‌ی به پڕۆژه‌ی به‌گوندکردنی شاره‌کان دا. ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه ئێستا شتێک نییه به ناوی کولتووری شار له‌و شوێنانه‌دا که پێیان ده‌گوترێ شاری کوردی.

No comments:
Post a Comment