فاشیزمی سۆرانی راوه‌سته[i]
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
تێبینی: ئه‌م وتاره له هاوڵاتی رۆژی 27-07-2008دا بڵاوبووه‌ته‌وه

تۆمه‌تبارکردن له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی و هه‌ڵاواردن دیارده‌یه‌کی فاشیستییه. کورد به گشتیی قوربانیی ئه‌و عه‌قڵه فاشیستانه‌یه که هه‌میشه کوردیان به نۆکه‌ریی و یارمه‌تی پلانی بێگانه و خیانه‌ت تۆمه‌تبارکردووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئێستا هه‌ندێ کورد خۆیان هه‌ڵگری ئه‌م خووه فاشیسته‌ن له دژی هه‌ر ده‌نگێکی کوردی که گروپێک به دڵی نه‌بێت. له‌و پیشه‌ی تۆماتبارکرده بترازێ، ئه‌و هێزانه‌ی که باس له زاڵکردن و سه‌پاندنی شێوه‌زارێک ده‌که‌ن به‌سه‌ر هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی دیه‌کدا خه‌ریکه مه‌سه‌له‌یه‌کی خه‌ته‌ری وه‌ها ده‌هێننه ئاراوه که جگه له چه‌سپاندنی نایه‌کسانی زیاتر ده‌رئه‌نجامی دیکه‌ی نییه. دیارده‌یه‌کی تیۆکراسیی نابوت و ترسناکه که ئینتێجینسیا خۆی به زمانحاڵی به‌رژه‌وه‌ندی و ئیراده و چاره‌نووسی ملیۆنان ئینسان بزانێت، چ جا ئینتیجینسیای سه‌ره‌تایی. له‌وه‌ش ترسناکتر ئه‌وه‌یه ئه‌م یارییه به پاڵپشتی بڕێک به ناو وه‌زاره‌ت بکرێت که له بنه‌ڕه‌تدا جگه له رووی کارتۆنیی کۆمه‌ڵێک هێزی گه‌نده‌ڵ و دژه‌شار هیچی دیکه نیین. داواکردن له حکومه‌ت که زمانێک بسه‌پێنێت به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌زاری هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ق نییه به داوایه‌کی رۆشنبیریی ناو ببردرێت. سۆرانییه‌کان ده‌توانن چی‌یان حه‌ز لێیه له گه‌ڵ شێوه‌زاری سۆرانی‌دا بیکه‌ن، به‌ڵام ره‌وا نییه به‌سه‌ر که‌سی دیکه‌دا بیسه‌پێنن، مه‌گه‌ر ئه‌وانی دیکه خۆیان پێکبێن و خۆیان سۆرانی په‌سه‌ند بکه‌ن وه‌کو زمانی خوێندن. بێگومان سۆرانییه‌کان ده‌توانن کار بۆ ئه‌و پێکهاتنه گشتییه بکه‌ن، هه‌ندێکیش هه‌ر وایان کردووه و ئه‌مه ره‌وایه، به‌ڵام ناتوانن دایسه‌پێنن. مافی خوێندن و قسه‌کردن به زمانی دایک مافێکی سروشتیی هه‌موو که‌سێکه. ئه‌وه که‌سه‌کان خۆیانن که ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن که چۆن ئه‌و مافه‌ی خۆیان پیاده بکه‌ن یان نه‌که‌ن.
چی شتێک هه‌یه له دونیادا که ئه‌وه بهێنێت هه‌ورامییه‌ک یان بادینانییه‌ک واز له مافی سروشتیی به‌کارهێنان و خوێندنی شێوه‌زاری گۆران یان کرمانجی بهێنێت به بێ ئیراده‌ی خۆی؟ یه‌ک هۆکاری عه‌قڵانی نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت که شتێک هه‌یه له سۆرانی‌دا که وای لێده‌کات شایسته‌ی ئه‌وه بێت که ببێت به زمانی هه‌موو کورده‌کانی عێراق و ئه‌و شته له گۆران یان له لووڕی یان له کرمانجییدا نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌که پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌وا پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که زمانی خه‌ڵکێک قه‌ده‌غه بکات له قوتابخانه‌کاندا پرۆژه‌یه‌کی دژه‌ئازادییه و به‌و پێیه‌ش پرۆژه‌یه‌کی نائینسانییه و پشتگیریکردنیشی کرده‌وه‌یه‌کی نائینسانییه. ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌کی ئازادیخواز نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌ژێر چه‌تری سیاسیی‌دا کۆده‌بنه‌ه‌وه، ئه‌وا پرۆژه‌یه‌که که له رووی ئه‌خلاقییه‌وه ده‌بێ ئینتیڵیجینسای لیبراڵ به هه‌موو توانایه‌وه دژایه‌تی بکات. زمان گرنگتر و گه‌وره‌تره له چه‌ند هێزێکی سیاسیی که له دونیادا جگه له توندوتیژیی هیچیتریان نه‌زانییوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه ته‌نیا ده ماڵیش قسه‌ی پێ بکه‌ن. چییه ئه‌و مه‌سه‌له پیرۆزه‌ی که وا له هه‌ورامییه‌ک بکات که له جیاتی گۆران سه‌پاندنی سۆرانی په‌سه‌ند بکات له مه‌کته‌ب؟ دووباره، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌ک زمانی یه‌کگرتووی گه‌ره‌که، بۆ ئه‌و زمانه شیوه‌زاری گۆران نه‌بێت بۆ سۆرانی بێت؟ ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب خودای کرد به به‌هانه بۆ پاکتاوکردنی ده‌یان زمان و شێوه‌زار له‌و پانتاییه‌دا که پێی گوتراوه جیهانی عه‌ره‌بیی، خۆ سۆرانییه‌کان ئه‌و بیانوه‌شیان نییه که سۆرانی زمانی خودایه. مه‌گه‌ر پیشه‌سازی به‌خوداکردن له ئارادا بێت له چه‌شنی ئه‌و گوتاره‌ی که سه‌رکرده‌ی شۆڕشێک و زمانه‌که‌ی ته‌قدیس ده‌کات، ئه‌وه‌ش شێوازێکی ته‌قلیدیی فاشیزمه. چی شتێک هه‌یه له گۆران‌دا که وایلێبکات نه‌توانێت ببێت به زمانی نه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌هانه‌که یه‌کگتروویی کورده بۆیه داوا ده‌کرێت شێوه‌زاره‌کانی دیکه (جگه له سۆرانی) پاکتاو بکرێن، ئه‌ی ئه‌مه عه‌قڵییه‌تی هه‌مان ئه‌و پرۆژه نه‌ته‌وایه‌تییه عه‌ره‌بییه نییه که گوایه کورده‌کانی عێراق به‌ره‌نگارییان کرد، واتا ئه‌و پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌بییه‌ی که بۆ خاتری یه‌کگتوویی نه‌ته‌وه و به‌ناو نیشتیمانی عه‌ره‌ب ده‌یویست به پاڵپشتیی ده‌وڵه‌ت زمانی عه‌ره‌بی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ووڵاتدا به‌بێ پێکهاتنی خودی دانیشتوانه جیاوزه‌کان؟ له‌ناو پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه و له ناو هه‌موو پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌شدا، زۆر ئاسانه نیشانه‌کانی فاشیزم له نیشانه‌کانی ئازادیخوازیی جیا بکرێنه‌وه: هه‌ر ئه‌ژێندایه‌ک که رووبه‌ری ئازادییه سروشتییه‌کانی هاوڵاتی (بۆ نموونه زمان) ته‌سکبکاته‌وه، ئه‌و ئه‌ژێندایه سه‌ر به پرۆژه‌یه‌کی فاشیسته جا ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن پێبزانن یان نه‌زانن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م باسی زمانی یه‌کگرتووه، به‌و چه‌شنه سه‌رکوتگه‌ره‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، له مه‌سه‌له‌ی مافه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وا له هه‌ناویدا پێشێلکاریی مافی چه‌ندین که‌مینه له خۆده‌گرێت (له "که‌مینه" مه‌به‌ستم ژماره نییه به‌ڵکو مه‌به‌ستم که‌مایه‌تییه له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات). هه‌ورامییه‌کان و بادینانییه‌کان و فه‌یلییه‌کان و لکه‌کان و لوڕییه‌کان و کاکه‌ییه‌کان و ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌مان ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه که سۆرانییه‌کان هه‌یانه و ده‌بێ بتوانن ئه‌و مافانه پیاده بکه‌ن هه‌ر کاتێک خۆیان بیانه‌وێت (بێگومان ده‌بێ بگوترێ هه‌مان شت بۆ تورکمان و عه‌ره‌ب و ئاشوریی و کلدانیی و ئه‌رمه‌نیی و که‌مینه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان راسته).
ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه بۆ جێگای ترسناکییه؟ چییه ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته‌ی که له هه‌مه‌ڕه‌نگیی و فره‌زمانیی و فره کو‌لتووریی ده‌ترسێت؟ ئه‌و هێزانه‌ی که عه‌وداڵی داسه‌پاندنی یه‌ک جیهانی هاوشێوه‌وه‌ن له وڵاتێک‌دا، له فه‌رهه‌نگی سیاسیی‌دا پێیان گوتراوه هێزی تۆتالیتا‌ر. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی که له جیاوازیی و هه‌مه‌ڕه‌نگیی و فره‌کولتووریی ده‌ترسێت و کۆشش بۆ له ناوبردنیان ده‌کات پێی گوتراوه فاشیزم. وه‌کو دۆلۆز و گواتاری ده‌ڵێن زۆر ئاسانه دژه‌فاشیست بیت له‌سه‌ر ئاستی گشتیی و، له هه‌مان کاتیش‌دا فاشیسته‌که‌ی ناو خۆت به‌خاوه‌ن بکه‌یت و گه‌وره بکه‌یت، ئه‌و فاشیسته‌ی که له‌سه‌ر ئاسته بچووک و وورده‌کان کارایه. ترسی من له‌وه نییه که هه‌ندێ نووسه‌ر له رێگه‌ی هێزی سیاسی ده‌ره‌کیی و ناوه‌کییه‌وه بجوڵێندرێن و پێم وایه ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه جگه له له‌وتاندنی پرسیاره‌کان هیچی دیکه نیین، به‌ڵام پێم گرنگه که عه‌قڵییه‌تی فاشیزم و مایکرۆفاشیزم له هه‌موو دۆخێک‌دا ده‌ستنیشان بکرێت چونکه جیهان پێویستی به سه‌رکورتگه‌ریی دیکه نییه، به‌و سه‌رکوتگه‌رییانه‌شه‌وه که له نییه‌تباشییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
گریمان ته‌نها ده ماڵ هه‌ن له ئاواییه‌کی دوره‌ده‌ستدا به زمانێکی یان شێوه‌زارێکی دیارییکراو قسه ده‌که‌ن. گریمان سه‌رانسه‌ری وڵات جگه له‌و دێیه به سۆرانی قسه ده‌کات. گریمان مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تیش به بونیادنانی یه‌ک زمانه‌وه به‌نده (که هه‌رگیز وانییه). ئه‌گه‌ر هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌و ده‌ماڵه خۆیان رازی نه‌بن، هیچ شتێک نییه له جیهاندا سه‌پاندنی سۆرانی به‌سه‌ر منداڵه‌کانی ئه‌و ده ماڵه‌دا ره‌وا بکات. ئه‌گه‌ر به‌هانه زۆرینه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندایه‌تی، به‌و پێیه ده‌بێ کوردان له تورکیا واز له زمانی کوردی بهێنن چونکه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت به تورکی ده‌دوێن، له عێراق هه‌موو به عه‌ره‌بی بخوێنن چونکه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت به عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌ن، و له ئێرانیش به فارسی له به‌ر هه‌مان هۆ.
ئه‌و پێشنیاره‌ی که باسی ئه‌وه ده‌کات که سۆرانی و کرمانجی تێکه‌ڵ بکرێن له لایه‌ن هه‌ندێ "شاره‌زاوه" و دوای ده‌رئه‌نجامه‌که وه‌کو زمانی یه‌کگرتوو بناسرێت جگه له‌وه‌ی که ترسناکه زۆرتر به نوکته‌ش ده‌چێت. زمان بریتییه له پرۆژه‌گه‌لێکی چڕ و ئاڵۆز که پڕه له عه‌قڵی ناوه‌کیی بۆ دیاریکردنی هه‌موو رێزمان و فۆنۆتیکێک که به درێژای سه‌دان ساڵ گه‌شه ده‌کات و ده‌گۆڕێت. ئه‌وه زمانه بڕیار له‌سه‌ر ئێمه ده‌دات نه‌ک ئێمه بڕیار له‌سه‌ر ژیان و شێوازی ئه‌و بده‌ین، ئه‌وه زمانه ئێمه هه‌ڵده‌بژێرێ نه‌ک ئێمه ئه‌و که‌له‌پاچه بکه‌ین و دوای هه‌ڵیبژێرین. ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ووشه‌سازی و رێنووس تایبه‌تمه‌ندان له‌سه‌ر وشه و شیوه نووسینی دیاریکراو پێکبێن و ئه‌مه ده‌بێ هه‌بێت، به‌ڵام له‌وه بترازێ ئێمه (وه‌کو ئینسان) هه‌موومان تا مردن قوتابی زمانیین. تا مردن ده‌رباره‌ی ئه‌و زمانه‌ی که هه‌یه فێر ده‌بین و له رێگه‌یه‌وه له ئۆنتۆلۆجی و له خۆمان و له تێکڕای دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویه‌کان ده‌کۆڵینه‌وه. زمان، لانی که‌م به پێی هایدگه‌ر، به‌رجه‌سته‌بوونی بوونه. واتا بوون له رێگه‌ی زمانه‌وه خۆی ته‌جه‌لی ده‌کات بۆ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی که پێ ده‌گوترێ ئینسان. زمان که‌ره‌سته نییه بۆ ده‌ربڕینی شتان، به‌ڵکو زمان خۆی سه‌رتاپای شته‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانه. ده‌یان قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و راستییه دروستبوونه که زمان ئه‌و ده‌زگایه‌یه که تێکڕای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و به هه‌موو دۆخه مێژووییه‌کان و ده‌روونییه‌کانه‌وه تێدا کۆ بووه‌ته‌وه. ئه‌و پێشنیاره‌ی که باس له که‌له‌پاچه‌کردن و زه‌ڵاته‌ی سۆرانی و کرمانجی ده‌کات بێوێنه‌یه له بێماناییدا. به کورتیی، زمان خۆڕسکه. کاری زمان‌ناسان زمانسازیی نییه، به‌ڵکو فێربوون و ئاشکراکردنی نهێنییه زمانه‌وانییه‌کانی زمانه.
چار چییه؟ کێشه‌یه‌ک له ئارادا نییه تا به دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین. خه‌ڵک زمان و شێوه‌زاری جیاجیای هه‌یه و هیچ هێزێک له سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه مافی ئه‌وه‌ی نییه پێیان بڵێت ده‌بێ ئه‌و زمان و شێوه‌زارانه فه‌رامۆش بکه‌ن و به‌م زمان و شێوه‌زاره بخوێنن. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌که ئه‌وه‌یه له زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی یه‌ک زمان (یان شێوه‌زار) پیاده‌کراوه بۆ دروستکرن و له رێگه‌ی دروستکرنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌وه، ئه‌وا ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته ده‌بێ باقی راستییه‌کانیش بزانێت ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له خۆرئاوا. پاکتاوکردنی که‌مینه‌کان پرۆژه‌یه‌که سه‌د له‌سه‌د له‌ناو جه‌رگه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌وه‌ی که به‌عس هێنای بۆ عێراق و کورده‌کان به‌ره‌نگارییان کرد، سه‌د له سه‌د پرۆژه‌یه‌کی خۆرئاوایی بوو و به دیاریکراوییش پرۆژه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو به شێوازه باوه ئه‌وروپاییه‌که‌ی. دامه‌زرێنه‌رانی به‌عس یه‌که یه‌که قوتابی پرۆژه‌ی مۆدێرنیته‌ی خۆرئاوایی بوون و زۆربه‌یان به کردار قوتابی بوون له زانکۆ ئه‌وروپاییه‌کاندا. کردنی خۆرئاوا به پێوانه بۆ هه‌موو تێگه‌یه‌کی راستێتی و ره‌وایه‌تی بێجیدال یه‌کێک له‌و نه‌خۆشییه ده‌سته جه‌معییانه‌یه که هه‌ندێک ئینتێلێجینسیای سه‌ره‌تایی تێیده‌که‌ون. جینۆسایدیش داهێنراوێکی خۆرئاواییه و له دڵی پرۆژه‌ی مۆدێرنیته‌دایه. پاکتاوکردنی سه‌دان گروپ و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێی له کیشوه‌ری ئه‌مریکا و کیشوه‌ری ئه‌ستورالیا و زۆر کۆلۆنی دیکه پرۆژه‌ی خۆرئاوایین. بێگومان خۆرئاوا کورتناکرێته‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌و شتانه (و هه‌موو کورتکرنه‌وه‌یه‌کی خۆرئاواش هه‌ڵه‌یه‌کی ساویلکه‌یه) به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ش ده‌رناکرێن له خۆرئاوا و پرۆژه‌ی مۆدێرنیته. رژێمه‌کانی ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چین پاکتاوکردنی که‌مینه‌کان له خۆرئاواوه فێربوون، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو زۆربه‌یان به یارمه‌تی تیکنۆلۆجی و زانیاری خۆرئاواییش پاکتاوکردنی که‌مینه‌کانیان جێبه‌جێکرد. کورد نمونه‌یه‌که له‌سه‌ر ئه‌و که‌مینانه‌ی که به‌ر ئاوه‌ها پاکتاوکردنێک که‌وتن له رێگه‌ی ئه‌زموون و که‌ره‌سته‌ی خۆرئاواییه‌وه. تێکڕای ئه‌و ده‌نگانه‌ی که خێریان تێدا بێت له خۆرئاوا دژی سه‌رتاپای ئه‌و سه‌رده‌مه خوێناوییه‌ن که کۆلۆنیالیزم و پرۆژه سیاسییه‌کانی مۆدێرنیته‌ی گواسته‌وه بۆ جیهان. ده‌یان هێزی خۆرئاوایی سه‌رقاڵی هه‌وڵی چاککردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه کاره‌ساتاوییه‌کانی ئه‌و پرۆژانه‌ن، گه‌رچی ده‌یان هێزی دیکه‌ی خۆرئاوایی پارێزگار و راستڕه‌و هێشتا خه‌ریکی ته‌واوکردنی هه‌مان پرۆژه‌ن له چوارجێوه‌ی ئیمپریالیزمی نوێ‌دا.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌که ئه‌وه‌یه که پێی ده‌گوترێ خه‌باتی کوردایه‌تی! ئه‌وه هه‌ورامییه‌کان بوون که گازیان کرا به‌سه‌را. ئه‌گه‌ر پسوله‌ی زاڵبوونی شێوه‌زارێک له رێگه‌ی خوێنی قوربانییه‌کانه‌وه مۆر ده‌کرێت، ئه‌وا فاشیزم دروست بریتییه له‌و بیرکردنه‌وه‌یه. ئه‌و به‌ناو پرۆژه‌یه‌ی له که خه‌یاڵی ئینتیلیجینسای سه‌ره‌تایی کوردایه هه‌رچییه‌ک بێت ره‌وایه‌تی به‌وه نابه‌خشێت که منداڵێکی ناسۆرانی سۆرانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ له مه‌کته‌ب، یان منداڵێکی ناکرمانجی کرمانجی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ. هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی وه‌ها بریتییه له فاشیزم، جا نه‌ته‌وایه‌تی بێت یان نا. زۆر مه‌سه‌له هه‌ن گرنگن وه‌کو دروستکردنی ده‌زگای ده‌وڵه‌تیی و یاسایی، به‌ڵام هیچ مه‌سه‌لیه‌ک له‌وه گرنگتر نییه که تاکی ئینسانیی له هه‌ر کیوێیه‌ک هه‌یه زمان و کو‌لتوور و شێوه‌ژیانی که‌سی دیکه‌ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندرێ. مافی زمان له مافی ژیان جیا ناکرێته‌وه، پرۆژه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌م مافه بپارێزێ و داکۆکی لێبکات ده‌بێ بوه‌ستێت جا پرۆژه‌که به ناوی نه‌ته‌وه‌وه بێت یان به‌ناوی خواوه بێت یان به‌ناوی هه‌ر جۆره ئایدیۆلۆجییه‌کی ده‌سه‌ڵاتگه‌رای دیکه‌وه بێت. ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێکدا ده‌وڵه‌ت پێویست بێت، بۆ پاراستنی ئه‌وه هه‌مه‌ڕه‌نگییانه پێویسته نه‌ک بۆ له‌ناوبردنیان.
هه‌ندێک هه‌ن به ناوی خواوه وورده وورده مافه سروشتییه‌کانمان زه‌وت ده‌که‌ن، هه‌ندێک هه‌ن به ناوی خۆمانه‌وه ئه‌و مافانه‌مان لێ حه‌رام ده‌که‌ن، هه‌ندێک هه‌ن به‌ناوی یه‌کگرتووییه‌وه هه‌مان شت ده‌که‌ن، هه‌ندێک هه‌ن له سه‌رجه‌م ئه‌م هێزانه که سه‌د له سه‌د پێیان وایه کارێکی باش ده‌که‌ن بۆ هه‌موومان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه، هه‌موویان، له یادی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که هیچ ئینسانێک مافی ئه‌وه‌ی نییه که خۆی به زمانحاڵی هه‌موومان بزانێت. که کار دێته سه‌ر زمان یه‌ک ده‌سه‌ڵات ره‌وایه‌تیی هه‌یه ئه‌وه‌ش دایکه. منداڵان ده‌بێ به زمانی دایکیان بخوێنن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به حیکمه‌تی هیچ پێغه‌مبه‌رێک یان جادوگه‌رێک نییه. هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێک ئاماده‌ن خه‌ڵک به‌وه تۆمه‌تبار بکه‌ن که ده‌ستیان له پشته‌وه‌یه بۆیه ده‌یانه‌وێت به زمانی دایکیان قسه بکه‌ن و بخوێنن له کوردستاندا، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و تۆمه‌ته‌یه که له ماوه‌ی یه‌ک رۆژدا بوو به خه‌رده‌ل و کرا به‌سه‌ر هه‌ڵبجه‌دا. ئه‌گه‌ر فاشیزمی سۆرانی له ئێستاوه رانه‌گیردرێت، رۆژێک دێت ده‌کرێته‌وه به بیانووی پاکتاوکردنی ئه‌وانی دیکه، ده‌کرێت به خه‌رده‌ل.
به درێژای مێژووی پاکتاوکردن، بیانووه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و رۆحی نه‌ته‌وه و یه‌کێتی نه‌ته‌وه و گه‌ل و ئه‌م جۆره زاراوه فاشیستانه بوونه. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک هه‌بێت گشتیی بێت، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌بێت پشتی به ماف و ئازادی تاک به‌ستبێت، هه‌ر ده‌نگێک ناکۆک بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا له ژێر هه‌ر بیانوویه‌کی سیاسیی و مێژوویی‌دا بێت، ده‌بێ ببردرێت بۆ تاقیگه‌ی ده‌ستنیشانکردنی درمی فاشیزم. یه‌ک رۆح هه‌یه ئه‌ویش هی تاکه، هه‌ر هێزێک ئه‌و رۆحه بکات به قوربانیی هه‌ر "رۆح"ێکی دیکه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن رۆحی نه‌ته‌وه، ئه‌وه هێزێکی ناعه‌قڵانیی بکوژ و خۆێناوییه چاوی له جه‌هه‌نه‌مێک بڕیووه وه‌کو چاره‌نووس بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ده‌که‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی. هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ک بۆ یه‌کێتی (یه‌کگرتوویی) که ئه‌ژێندای تواندنه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیی و جیاوازیی زمانه‌وانیی و کو‌لتووریی پێبێت، بانگه‌شه‌یه‌کی فاشیسته و جگه له مه‌رگی به کۆمه‌ڵ هیچ پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی نییه له دوا ده‌رئه‌نجامدا. ئه‌مانه وانه‌گه‌لێکن جگه له‌وه‌ی خوێنه‌ر و قوتابی مێژووی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانزانێت، هه‌موو کوردێکی هۆشمه‌ندیش ده‌بێ فێریان بووبێت دوای نزیکه‌ی هه‌فتا ساڵ له قوربانییبوونی فاشیزم. هه‌ندێکمان ده‌که‌وینه ناو ته‌وژمی فاشیزمه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربین، هه‌ندێکی دیکه‌مان به‌کارده‌هێندرێن له رێگای ته‌وژمی فاشیزمه‌وه، به‌ڵام بیریی ره‌خنه‌یی ده‌بێ توانای هه‌رده‌م خۆخوێندنه‌وه و سه‌ربه‌خۆییبوونه‌وه‌ی هه‌بێت.
زۆر به‌ر له په‌یدابوونی سه‌رکرده‌ی فاشیست، شاعیری فاشیست و نووسه‌ری فاشیست و هونه‌رمه‌ندی فاشیست دروستببوون له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌وروپادا. جگه له فرانکۆ، خودی سه‌رکرده فاشیسته‌کان له‌و ناوه‌ندانه‌وه په‌یدابوون. بۆ نموونه مۆسۆلینی نووسه‌ر و فه‌لسه‌فه‌کار بوو و هیتله‌ر هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر بوو. یه‌کێ له مانیفێستۆ هه‌ره فاشیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م مانیفێستۆی ئاینده‌گه‌ره‌کانه (فیوچه‌ریسته‌کان). فاشیزم هه‌میشه به ناوی هه‌موان و به ناوی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و به ناوی رۆح و خوێن و خه‌بات و خاک و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌وه هاتووه و هه‌رده‌م به سه‌رکورتگه‌ریی کو‌لتووریی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌کان و دواجار پاکتاوکردن و کۆمه‌ڵکوژیی ته‌واو بووه. وه‌همێکی باو که زۆربه‌مان هه‌مانه ئه‌وه‌یه که هێزی نادیار و سه‌یر له رۆژگاری نادیار و سه‌یردا مێژوو دروست ده‌که‌ن. راستی ئه‌وه‌یه هه‌موو رۆژێک هه‌موومان مێژوو دروست ده‌که‌ین. وه‌کو چۆن ئه‌نفال له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دایه که بوونه هۆی هاتنه‌ئارای رۆژگاری ئه‌نفال، جا به کرده‌وه یان له به‌ربێکرده‌وه‌یی، له زانینه‌وه یان به‌ناوی زانینه‌وه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌مرۆ له ژیانداین به‌رپرسیاریین له‌وه‌ی که له ئاینده‌دا رووده‌دات له په‌یوه‌ند به‌و خه‌ڵکانه‌ی که بێ ئاگا له وه‌هموو و نه‌خۆشیی و پرۆژه و یارییه‌کان ده‌کرێن به بابه‌تی گه‌مه‌ی فاشیزم. کوردایه‌تی ده‌بێ رابگیردرێ به‌ر له‌وه‌ی ببێت به خه‌رده‌ل. به‌عسیزم له‌ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌یویست کار له‌سه‌ر کاره‌کته‌ری کوردی بکات، به‌ڵام خه‌ته‌ر و کاریگه‌ریی کوردایه‌تی له‌وه‌دایه له‌ناوه‌وه‌ڕا و له به‌رگی رۆمانسییدا وبه ده‌نگی قوربانییه‌وه خه‌ریکه فاشیزم بونیاد ده‌نێت. هه‌ندێکمان زوو و هه‌ندێکمان زۆر دره‌نگ و هه‌ندێکمان هه‌رگیز به‌خه‌به‌رنابینه‌وه له ناو کاژاوه‌ی فاشیزمدا.
ئه‌مڕۆ، من خۆم بێبه‌ری ده‌که‌م له فاشیزمی سۆرانی.
[i] سه‌رنج: تکایه با روون بێت که له‌م وتاره مه‌به‌ستم هێرشکردنه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نییه که پێیان وایه ده‌بێ سۆرانی بکرێت به زمانی ره‌سمی له هه‌رێمدا. ئه‌وه دواجار رایه‌که و ده‌شێت شتی ماقول له پشتێوه بێت و هه‌ندێکیش هه‌ر وه‌کو پێشنیارێکی ئاوها له مه‌سه‌له‌یان روانییه‌وه. دواجار هه‌موو که‌س ده‌توانێت هه‌وڵبدات پێکهاتنێکی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان دروست بێت که گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک بکات له وڵاتێک‌دا، گه‌رچی دروستیی و نادروستیی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که تا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی وه‌ها گوزارشت له ئیراده‌ی که‌مینه‌کانیش ده‌کات. به‌ڵام له دیارده‌ی فاشیزمی سۆرانی (وه‌کو له وتاره‌که‌دا روون ده‌بێته‌وه) مه‌به‌ستم له چه‌ند ده‌مارگیرێکه که جگه له‌وه‌ی خه‌ریکن به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌که‌ن، خه‌ریکی تۆمه‌تبازییه‌کی بازاڕیی بێوێنه‌ن له دژی خه‌ڵکی ناسۆرانی به چه‌شنێک که جگه له فاشیزم هیچی تری پێ ناگوترێ. دیاره تۆمه‌تبازان له هه‌موو لاکانه‌دا هه‌ن، به‌ڵام که خه‌ڵکێک به‌گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی بکرێنه بابه‌تی بێحورمه‌تیی و رقوکینه، ئه‌مه دیارده‌یه‌که که نابێ رێگه‌ی پێبدرێت به ناوی هیچ شتێکه‌وه بچێته بواره‌کانی میدیاوه، وه‌کو چاپه‌مه‌نی.

No comments:
Post a Comment